CHAPTER ✶ SEVEN

66 18 23
                                    

لەو ڕۆژەوە ولیام نەگەڕاوەتەوە بەڵام هەموو شەوێک و هەموو ڕۆژێک بە ترس چاوەکانم دادەخەم و دەیانکەمەوە. ئەو بێگوومان جارێ ناتوانێ دەست لە مناڵەکەم بدات لەکاتێکدا ئەو هێشتا لەنێو سکمایە و بەشێکە لە جەستەم بەڵام هێشتا دەترسم بۆ دواتر.

زەنگی دەرگاکە لێیدا هەڵسامەوە بۆ ئەوەی دەرگاکە بکەمەوە ڕاین بە تۆزێک ڕاکردنەوە لە چێشتخانەکە هاتە دەرەوە و ووتی "من دەیکەمەوە" دوای ئەوە دەرگاکەی کردەوە چەند کارمەندێک بوون لەو پێشانگایەی کە کەلووپەلمان داوا کردبوو بۆ کۆرپەکەم

ڕاین پێشنیاری ڕێکخستنی ژوورێکی بۆ مناڵەکەم کرد بێگوومان ئەو پێشنیارەم قبووڵ کرد و دەستمانکرد بە تەرخانکردنی ژوورێک لە ماڵەکە نزیک ژوورەکەی من و جۆیل. کاتێک ڕاین ئەوەی پێشنیار کرد خۆزگەم دەخواست ئەوە جۆیل بێت و پێکەوە پلان بۆ مناڵەکە دابنێین، بەڵام ژوورەکە زۆر جوان دەرچووە زۆربەی بیرۆکەکان ڕاین دایڕشتوون.

ڕاین لەگەڵ کارمەندەکان دەستیکرد بە هێنانە ژوورەوەی کەلوپەلەکان "تۆ دابنیشە جوود من خۆم یارمەتیان دەدەم با تۆ زیانت پێنەگات" ڕاین ووتی کاتێک لە ناوەیا دەخوولامەوە و هەوڵمدەدا یارمەتیەک بگەیەنم، لەوێ دانیشتم تەنها سەیرم دەکردن.

نایشارمەوە ڕاین پیاوێکی نموونەیی و تێگەیشتووە ڕێک وەک جۆیل وە پێموایە ولیام لەوان ناچێ ئەو تەنها زۆر جیاوازترە لە هەردووکیان، ئەو هەرگیز یارمەتی ناگەیەنێ بەوانیتر وەک جۆیل و ڕاین. لەگەڵ ئەوەی کە ولیام پیاوێکی خێزاندارە و وە پیاوی کاریشە بەڵام نازانێ چۆن مامەڵە بکات لەگەڵ دەورووبەر ئەو کەمتر وابوو بەر لەوەی لە ڕووداوەکەی جۆیل بەلایەنی کەمەوە لەگەڵ من زوو زوو دەمتوانی لە کۆبوونەوە خێزانییەکان دەمتوانی بیبینم لەگەڵ گرەیسی خێزانی و دوو مناڵەکەی. هیچ شتێکم لە ولیام ناوێت تەنها تۆزێک تێگەیشتن نەبێت لەوەی کە من وەک دایکێک پێویستم بەوەیە خۆم مناڵەکەم گەورە بکەم لەڕاستیدا من متمانەم بە ڕاینە کە ئەو ناهێڵێت هیچ کەسێک لێمان نزیکبێتەوە تەنانەت گەر ئەوە ولیام بێت یاخوود خێزانەکەی بەڵام من نامەوێت ئەو نێوانی لەگەڵ خێزانەکەی تێکبچێ بەهۆی من وەک ئەوەی من بەسەرمهات لەگەڵ خێزانەکەی خۆمدا.

تەمەنم هێشتا هەژدە ساڵی ڕێک نەبوو کاتێک ناچاربووم ماڵەوە جێبێڵم بەهۆی ئەو هەموو کێشە خێزانییەی کە هەبوو هەستم بە کەمی دەکرد لە ماڵەکەیا خۆشنەویستراو بووم تەواوی ژیانم، لە ماڵی هاوڕێیەک دەمامەوە کە تەمەنی لە من زیاتر بوو تا توانیم لەسەر پێیەکانی خۆم بووەستم. دوای چەندین شەونخوونی لەو تەمەنە کەمەیا توانیم کار بدۆزمەوە و ئەپارتماتێک بگرم بە کرێیەکی کەمی مانگانەیا بەهەرشێوەیەک بێت گوزەراندم دواتر کاتێک باری دارییم باشتر بوو ویستم لەڕێگای ئەو بەهرەی هەمبوو بار و گوزەرانی خۆم بەرەو باشتر و باشتر ببەم لە ستۆدیەک قبوڵکرام لەوێ لەگەڵ چەند نیگارکێشێکی تر وێنەمان دەکێشا و پێشانگامان دەکردەوە و وێنەکانمان دەفرۆشت وە هەمووشتێك بەرەو باشترین دەڕۆیشت بە تایبەتی دوای ئەوەی جۆیل هاتە نێو ژیانم. من هەرگیز خێزانەکەمن تەنانەت بە ڕووداویش نەبینیووەتەوە لەو ڕۆژەی ماڵەکەم جێهێشت، ڕاست نییە گەر بڵێم من بیریان لێناکەمەوە یاخوود هەرگیز بیرمنەکردوون من دەیکەم لەگەڵ ئەوەشدا من خوشکێک و برایەکی لە خۆم گەورەترم هەبوو هەندێک جار بیردەکەمەوە و دەیانهێنمە بەر چاوانم کە دەبێ چەنێک گۆڕابن دەبێت ئێستا هەردووکیان خێزاندار بن دەمەوێ بیانبینم بەڵام لەوەناچێ ئامادە بم.

"جوود .." دەنگی ڕاین لە پشتمەوە بانگمی کرد ئاوڕم دایەوە ئەو لە ناوەڕاستی دەرگای ئەو ژوورە وەستابوو کە خەریکی ئامادە کردنی بووین "خەیاڵت لەکوێیە؟ دەتەوێت کەلووپەلەکان ببینیت؟" دەشێ زۆر دوور ڕۆشتبم بە خەیاڵ، سەرم هەژاند و لێی نزیکبوومەوە و چووینە ژوورەوە

لانکەکەی لە دارێکی ڕەنگ کاڵ درووستکرابوو لەگەڵ پێخەفێکی سپی لەنێوی و مێزێکی سپی لەلایەکی تری ژوورەکە کە پێکهاتبوو لە چوار چەکمەجە و دیوارەکانمان بە ڕەنگێکی کاڵ نەخشاندبوو ویستمان بە چەند وێنەیەکی مناڵاکە بینەخشێنین بەڵام بیرمان کردەوە کە مناڵەکە بترسێ، وە کانتۆرێکی بچکۆلە و هەڵگرێک بۆ ئەو کاتانەی دەچینە دەرەوە و چەندین کەلووپەلی تر "سوپاس ڕاین .. بەبێ تۆ من نەمدەتوانی هیچ شتێکی شایستە بۆ مناڵەکەم بکەم" ئەو هاتە پێشەوە و بە دەستەکانی قۆڵمی گرت و لێی ڕووانیم "دڵنیام تۆ دەبیتە باشترین دایک تۆ تەنها پێویستت بەوەیە هەنگاو بنێیت جوود گەر توانای هەنگاوونانت نەبوو من یارمەتیت دەدەم"

دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـیـنDonde viven las historias. Descúbrelo ahora