CHAPTER ✶ FOURTEEN

78 17 3
                                    

‎چاوەکانم لەنێو ئازاری سکم کرانەوە دەستم خستە سەر سکم ویستم هەڵسمەوە بەڵام نەمتوانی "ڕاین" بەزۆر توانیم دەنگم دەربکەم ڕاین هاتە ژوورەوە بۆلام ڕایکرد هەرکە بارودۆخمی بینی "جوود .. هەناسە بدە .. ئای خوایە هەناسە بدە .. هەناسە بدە .. من لێرەم" بە شڵەژاویەوە قسەی بەسەر یەکەوە بۆم دەکرد "ئەو دێت .. هەستیپێدەکەم کچەکەم دێت"

‎بەبێ دوودڵی دەستێکی لەژێر پشتم دەستەکەی تریشی لەژێر چۆکەکانم دانا و هەڵیگرتم دەستم لە ملی ئاڵاند لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە یارمەتیدام پاڵبکەوم دواتر خۆی سەرکەوت ئۆتۆمبێلەکەی داگیرساند "هەمووشتێك باشدەبێت .. من لێرەم جوود" ڕاین دەستێکی ڕاکێشا بۆم بۆ ئەی بیگرم من بەتوندی دەستیم گرت و هەناسەم دەدا ناڵەم دەکرد لەنێو ئازاردا "نەخۆشخانە نزیکە ئێستا دەگەین" ڕاین بە شڵەژاویەوە قسەی بۆم دەکرد تا گەیشتین بەنێو نەخۆشخانەکە دەبرام ئەوەی دەمبینی تەنها لایتە سپییەکانی بنمیچی نەخۆشخانەکە بوو هێشتا توند دەستی ڕاینم گرتبوو نەمدەویست بەریبدەم .. نەمدەویست ئەو بەجێم بێڵێت .. نەمدەویست تەنیا بم دڵنیابووم ئەو جێم ناهێڵێت

Ryan's Pov:

‎هێشتا توند دەستیم گرتبوو قسەم بۆی دەکرد تا سەرقاڵی بکەم ئازارەکەی خۆی بیربچێتەوە زۆر شڵەژاو بووم بەشێوەیەک هەستم بە دەستە ئارەقوویەکانم دەکرد دەلەرزین "پێویستە بەپەلە نەشتەرگەری ئەنجامبدات بەڕێز" پەرستارەکە ئاگاداری کردمە بێ ئەوەی سەرنج بخەمە سەری گوێم بۆی گرت هێشتا سەیری جوودم دەکرد چاوەکانی لە پەرستارەکەوە گەڕاندەوە بۆ من "ڕاین .. جێمەهێڵە" جوود پێی ووتم فرمێسکە قەتیسبووەکانی چاوی لەکۆتاییدا کەوتن توندتر دەستمی گرت "هیچ کەسێک جگە لە نەخۆشەکە ناتوانێت بچێتە ژووری نەشتەرگەری بەڕێزم" پەرستارەکە دووبارە ئاگاداری پێداین من بەردەوامبووم لە ڕوانینی جوود "جوود بەڵێن بێت من لێرە دەبم کاتێک هاتیتە دەرەوە .. من هەرگیز ئێرە جێناهێڵم باشە؟" ئەو بەناچاری سەری هەژاند لەکۆتاییدا دەستمی بەردا و ڕۆشت و منی لەنێو شڵەژان جێهێشت

‎لەو ناوە دەخولامەوە نەمدەتوانی پشووبدەم و دابنیشم تا نەزانم کە جوود مناڵەکە سەلامەتن بەردەوام نزام دەکرد هەمووشتێك بەباشی بەڕێوە بچێت و هەردووکیان سەلامەت بن دکتۆرەکە هاتە دەرەوە بە خەندەوە ماسکەکەی هێنایە خوارەوە "پیرۆزە بوویت بە باوکی کچێکی زۆر جوان بەڕێز" دکتۆرەکە ووتی ئەوە دڵخۆشی دەکردم کە هەمووان وا بیریان دەکردەوە من باوکی مناڵەکەم لەبەر ئەوەی من دەمەوێت وا بم .. دەمەوێت ئەو هەرگیز هەست بە نەبوونی باوکی نەکات "زۆر سوپاس بۆ هەمووشتێك دکتۆر .. کەی دەتوانم بیانبینم؟" پرسیم دڵم خێرا لێیدەدا هێشتا زۆر شڵەژاو بووم "کەمێکیتر پەرستارەکان ئاگادارت دەکەنەوە" سەرم هەژاند ئەو ڕۆشت

دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـیـنWhere stories live. Discover now