کاتژمێر 11:59 ی شەو !.....« ᴡ...

By Ha-neul000

49.4K 7K 2.9K

هەموو شەوێک ون دەبێت! ڕاستە ئەو دڕندەیەک لە ناخی دایە بەڵام بەرام بەر ڕێن شتێکی ترە، هەموو گوڵە باخێک لقێکی پ... More

𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 1 »
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 2 »
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 3 »
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 5 » گوڵە سورەکان
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 6 » ! کاتژمێرە گەورەکە
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 7 » ڤیستیڤاڵ
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 8 » یەکەم ماچے
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 9 »چاوە سورەکان
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 10 » ! درک کردن
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 11 » ! دڕندە
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 12 » شەوێک لەناو باوەشتدا
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 13 » ! ئامادە بووم بۆ مردن
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 14 » گورگی گۆڕاو چیە !؟
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 15 » لەناو خوێندا
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 16 » ! درێسێکی ڕەش
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 17 » سەرسام بویت جوانکیلە !؟
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 18 » ∅ ! لەگەڵی خەوتوی
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 19 » ! دوژمنیش بن بران
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 20 » ! نامەیەک
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 21 » ! بەفر
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 22 » !ئیرەی دەبەیت ؟
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 23 » !ئاهے نەفرەت جەستەی
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 24 » ! بیرم دێتەوە
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 25 » !گرینگ نیە
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 26 » ! وەک و سۆزانیەک
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 27 » هۆزی سێبەری مانگ
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 28 » !سەما
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 29 » خۆشمدەوێتے
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 30 » مانگی شین
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 31 » ! متمانەم پێتە
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 32 ئێمە بەشێکین لە مانگ
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 33 » کڵێسا
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 34 » ئەلفا
𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 35» ᴛʜᴇ ᴇɴᴅ...

𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 4 » مرواریے

1.3K 218 43
By Ha-neul000







..♪.♡︎.♪..






jeon jungkook"



ئەوم لەسەر سیستەمەکە دانا
هەستم دەکرد کە چەند شەرم دەکات
ئاهــے نەفرەت نازانم دەبێت چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەم

"دەتوانی خۆت بگۆڕیت"
بە هێمنی و ساردی وتم

"ها"
بە تێنەگەیشتنەوە وتی

ئاهـے ئەو بەردەوام بۆ هەموو شتێک دەڵێت ها دەبێت وشەکانم دووبارە بکەمەوە

"تێنەگەشتیت ؟"
وتم کاتێک لەبەردەمی وەستابووم

وەک و پشیلەیەکی بچوک لەسەر سیستەکەمە دانیشتوە

"بەڵێ، ببورە تێگەشتم "
بە هێمنی و شەرمەوە وتی

"بۆکوێ دەڕۆیت ؟ "
وتم کاتێک بە هێمنی هەستا
و ویستی بڕواتە گەرماوەکە

"خۆم دەگۆڕم ، ئەوەت پێوتم "
ئەو ئاوڕی دایەوە

"لێرە خۆت بگۆڕە"
بە ساردی وتم

" لـ لێرە ؟ بەڵام ..."
وتی کاتێک بەشەرمەوە سەری بەرەو خوارەوە برد

ئەو ناوی چی بوو !
ناویم بیر نایەتەوە ڕایا ؟ ڕایڵ ئاهـ چیبوو تەنها دەزانم
یەکەم بیتی ئاڕ بوو

"ناوت چیبوو ؟"
سەرم لار کردەوە بەتێنەگەیشتنەوا

سەری بەرزکردەوە وەک و ئەوەی بیەوێت بڵێت بۆچی
ناوی منت بیر نەماوە !

"ڕێن"
بە دەنگە ناسک و هێمنەکەی وتی

"من دەڕۆم ، دەتوانی پشوو بدەیت
خەریکە دەبێتە ئێوارە "
هەنگاوم نا بۆ چونە دەرەوە و وتم

دەرگاکەم داخست بەبێ ئەوەی بهێڵم هیچ شتێکی تر بڵێت ، نەدەبوایە بەو شێوەیە جێی بهێڵم
نەفرەت کێ لەیەکەم ڕۆژی هاوسەرگیریەکەی
هاوسەرەکەی جێ دەهێڵێت بەڵام دەشمەوێت
لەوە ڕابێت هەست بە خراپی دەکەم بەڵام
باشترین هەوڵی خۆم دەدەم

ئەوەی حەزی پێبکات و ئاسودەی بکات بۆی دەکەم
ئەوەی بیەوێت پێی دەدەم، نازانم چی ڕوودەدات بەڵام نامەوێت کارێکی زۆر هەڵە بکەم

بە هێمنی ڕۆشتمە لای ئەو دوو خزمەتکارەی کە لە ڕاست و چەپی یەکێک لە ڕێڕەوەکان وەستابون

"فلۆرام بۆ بانگ بکە هەر ئێستا "
وەک و فەرمانێک وتم

"بێگومان گەورەم هەر ئێستا "
خۆی چەماندەوە و بەخێرای ڕۆشت

سەیرێکی دەورو بەری خۆمم کرد
نازانم پێویستە چی بکەم لەگەڵ ئەو وە ڕقم لێیدەبێتەوە یاخود خۆشم دەوێت، تەنها بڕیارێکم داوە و پێویستە لەسەری بەردەوام بم

"بەڵێ گەورەم بانگی منت کردبوو؟"
فلۆرا وتی کاتێک لەبەردەمم چەمیەوە

" ئاهـ گەشتیت دەمەوێت داوای شتێکت لێبکەم"
ئاورم دایەوە بۆ ڕووی ئەو

"چ شتێک گەورەم بێگومان هەرچیەک بیڵێی"

"دەمەوێت ئاگاداری ئەو بیت، دەبیت بە خزمەتکاری تایبەتی ئەو هەرچیەکی ویست بۆی دەکەیت وە ئاگاداری قسەکردنت دەبیت لەگەڵیدا هیچ نهێنیەکی ئەم ماڵەی بۆ باسناکرێت تەنانەت لەبارەی منیشەوە "
وتم بە دەنگێکی گڕەوە بۆ ترساندی هەرچەنە بەبێ ئەوەش لێم دەترسن !

"ئایا مەبەستت خاتونە ؟ بەڵێ بێگومان هەرچیەک تۆ بیڵێیت گەورەم ئەوە دەبێت "
وتی بە دەنگێکی لەرزیەوە وە

"وە ئەوەش بە هەموو خزمەتکارەکان دەڵێی پێویستە باشترینبن لەگەڵیدا وە ئاگاداری قسەکردنیان دەبن ئێستاش بڕۆ لای "
فەرمانم کرد

"بێگومان گەورەم "
وتی و بە خێرای هەنگاوی نا

ڕۆشتمە کتێبخانەک ئەو شوێنەی هەمیشە خۆمی لێ دەشارمەوە
بینیم ماتیۆ خەریکی پاکردنەوە و لابردنی خۆڵی سەر
کتێبەکانمە

"ئاهـے گەورەم گەڕایتەوە ، نەدەبوایە ئێستە لەگەڵ خاتوندا بیت "
وتی کاتێک دەرگاکەم داخست و هاتمە ژورەوە و بینیمی

"دەزانم، لەلای ئەو بوم فلۆرام ناردە لای دەمەوێت کەمێک هەست بە ئاسودەی بکات بەتەنها لێرە "
دانیشتم لەسەر یەکێک لە کورسیەکان

"تێدەگەم گەورەم ، بەڵام باشترە خۆت لەگەڵی بیت"
وتی بۆ زیاتر قسەکردن

"بیگومان، گرینگی بەو دەدەم"
دەستم بۆ خواردنەوەکان برد

"ئایا، دەخۆیتەوە ؟ ئەم شەو ناڕۆیتە لای
هاوسەرەکەت وایە گەورەم ؟ "
وتی بەترسەوە هەرچەندە دەزانێ کە
شەوان چیم بەسەر دێت

"بەڵێ، نامەوێ ئەم شەو هیچ شتێکی خراپ ڕوو بدات بەتای بەتی کاتێک ئەو لەم ماڵەدابێت"
دەستم بە خواردنەوە کرد

"دەتەوێت چیت بۆ بکەم گەورەم؟"
ئەو داوای کرد و لە بەردەمم بەڕێکی وەستا

"ماتیۆ! بڕۆ دەرەوە و دەرگاکەم لێ دابخە بەیانی پێش نانی بەیانی لێم بکەوە "
هەناسەیەکم هەڵ کێشاو وتم

"فەرمان دەکەیت گەورەم، هەر ئێستا"
ئەوە کۆتا قسەبوو کە ماتیۆ کردی و ڕۆشت










REN"


باوەڕ بەوە ناکەم جێی هێشتم و ڕۆشت
ئەی نەدەبوایە لەگەڵم بێت
پیاوێکی دەوڵەمەندی لەو شێوەیە دەبێت کاری زۆر بێت
ئەگەر کارەکانی لەیەکەم ڕۆژی هاوسەرگیریەکەی
گرینگ تر بێت ئەوا ڕۆژەکانی تری هەر هیچ نین

ئاهـــے ماوەیەکی زۆرە بەم جلە بوکێنیەوە
دانیشتوم نازانم لەکوێ خۆم بگۆڕم وەچی لەبەر بکەم
ئەم ژورە زۆر گەورەیە کام دۆڵاب
جلوبەرگی بۆمن تێدایە

یاخود ئەسڵەن جلوبەرگ بۆمن هەیە
یان دەبوایە ئەوانەی خۆم بهێنم

کەمێک سوڕامەوە و پەردەی ژورەکەم کەمێک بەلای چەپدا برد بۆ ئەوەی کەمێک تیشکی خۆر بێتە ژورەوە
دار و گوڵە باخە سورەکانی باخچەکە زۆر جوان دیار بون

لە ئاوێنە گەورەکەی ژورەکەوە سەیری خۆمم دەکرد کە چەندە جوان دەردەکەوتم

هەستێکی سەیرم هەیە دەربارەی ئەو زۆر مهرەبانە
وە بەتەواوی پیاوێکی باشە وە گرینگی زۆرم پێ دەدات
وە هەست بە کێشەکانم دەکات، همم پێم وابێت
دڵنیاش نیم

"خانمەکەم ئایا دەتوانم بێمە ژورەوە "
کەسێک وتی لە دەرەوەی ژورەکەم کە
بەهێمنی لەدەرگای دا

"بەڵێ ، بێگومان تکایە وەرە ژورەوە"
وتم بەڕێزێکی زۆرەوە چونکە ئەو پێی وتم خانمەکەم

ئاهـے ڕانەهاتوم وام پێ بوترێ
دەبێت پێی بڵێم کە تەنها بەناوی خۆم بانگم بکات

ئەو هاتە ژورەوە و خانمێک بوو پێم وابێت خزمەتکارە چونکە جلوبەرگی خزمەتکاری لەبەردابوو خاتونێکی گەنجە دەبێت بۆچی هاتبێ ؟

"سڵاو خانمەکەم من خزمەتکاری تایبەتی تۆ دەبم لەمەودوا من ناوم فلۆرایە "
ڕێزێکی زۆری نواند و خۆی چەماندەوە

"ئاهـے پێویست بەوە ناکا تکایە "
وتم چونکە نەم دەویست بەو شێوەیە بچەمێتەوە

ئەو خزمەتکاری تایبەتی بۆناردوم !

"نا خانمەکەم، ببورە ئەوە فەرمانە "
وتی بەترسەوە

"ئایا تۆ هێشتا خۆتت نەگۆڕیوە ؟ با یارمەتیت بدەم "
ئ

ەو هاتە ژورەوە و نزیکتر بۆوە

"ئاهـ بەڵێ بەڕاستی پێویستم بە یارمەتی بوو بۆ ئەوەی جلوبەرگێکی گونجاو بدۆزمەوە ئایا هیچ شتێکی لێیە بۆمن ؟"
سەیری دەوروبەرمم کرد

"بێگومان خانمەکەم، گەورەم پێش ئەوەی تۆ بێیت پێی وتین شتی خانمانەی زۆرت بۆ ئامادە بکەین "
وتی کاتێک ڕۆشتە لای دۆڵابە گەورەکە و کردیەوە

واو ئەو هەموو جلوبەرگە
بەهێمنی ڕۆشتم و دەستم لێیان دا
ئای خوایە چەندە گرانبەها دیارن

"وە لێرەش جلوبەرگی خەوتن و ئەوشتانەی لێیە کە پێویستت پێیەتی "
وتی کاتێک دەستی بۆ تاکێکی تر برد

"سوپاست دەکەم من خۆم ئەویتر چارەسەر دەکەم زۆر سپاس بۆ یارمەتی دانت"
بە مهرەبانی وتم بۆ سوپاس کردنی

"تکایە خانمەکەم ببورە بەڵام پێویست ناکا سپاسم بکەیت بۆ هیچ کارێک هیچ کاتێک "
وتی و سەری چەماندەوە

همم پێم وابێت کەمێک یاساکانی توندن
بەڵام لەگەڵ من مهرەبان دیارە ئایا دەبێت ئەو
پێی وتبێت کە بەو شێوەیە باش بێت لەگەڵم

پێم وت کە بڕوات و دەستم لەو جلوبەرگانە دەدا کە زۆر جوان بون وە جلوبەرگی خەوتنی نەرم و زۆر گرانبەها
دڵخۆشم بەو هەموو شتە باشەی هەمە
بەڕاستی هەست بە ئارامی دەکەم

من جلوبەرگەکەم لەبەر کرد دوای خۆ گەرماوکردنم بە هێمنی پاڵ کەوتم کاتێک بینیم کاتژمێر خەریکە دەبێت بە هەشتی شەو ئایا ئەو نایەتەوە ژورەوە

دەبێت بڕۆمە دەرەوە یان چی ؟!
وە زۆریش ماندووم دەبێت بخەوم یاخود چاوەڕێی بکەم
هەرچەنە پێویستە ئەم شەو بێتەوە

ئاهـــے هەست بە شەرمێکی زۆر دەکەم بەڵام ئەوە دەبێت بە یەکەم شەوی ئێمە،

نامەوێ بڕۆمە دەرەوەی ژورەکە چونکە
خانوەکە زۆر گەورەیە دڵنیام ون دەبم






ــــــــــــــ♪.♫︎...



REN"



بە هێواشی چاوەکانم کردەوە
بینیم کاتژمێر نزیک شەشی بەیانیە
بەهێمنی سەیری دەورو بەری خۆمم کرد

ئایا ئەو نەگەڕاوەتەوە دوێنێ شەو !
بەتەواوی دیار نەبوە ئایا لەکوێیە ؟

تۆ بڵێی هەر کاری هەبووبێت یاخود چی
خەریکە هەست بە بێزاری دەکەم منی لێرە بەتەنها
جێهێشتوە

هەنگاوم نا بەرە و دەرگای ژورەکەم و دەستم برد بۆ کردنەوەی هەناسەیەکی ساردم دایەوە و کردمەوە

"ئاهے خانمەکەم بە ئاگا هاتوی منیش دەمویست بێمە لات و خەبەرت بکەمەوە"
فلۆرا وتی کاتێک لەبەردەم دەرگای ژورەکە وەستابو

"بەڕاست ؟ بەڵێ بە ئاگا هاتوم، ئایا گەورەت واتە هاوسەرەکەم ئەو لە ماڵەکەدا نیە ؟ "
بە شڵەژاوی پرسیم

ئاهـے باوەڕناکەم من هێشتا ناوی ئەوم بەتەواوی نە زانیوە، هەست بە شەرمەزاری دەکەم

"بێگومان لەماڵەوەیە، ئەو بانگی کردم
بۆ ئەوەی پێت بڵێم خۆت ئاماده بکەیت
و نانی بەیانی لەگەڵدا بخۆیت "
بەدڵخۆشیەوە وتی کاتێک سەیری ڕوخساری کردم

دەیەوێت قەرەبوم بۆ بکاتەوە یاخود چی ؟!
هم هەرچەنە پرسیارم زۆرە تاوەک و لێی بکەم
دەمەوێت بیبینم

"زۆرباشە کەواتە، سپاست دەکەم بۆ ئەوەی پێت ڕاگەیاندم"
وتم بەدڵ خۆشیەوە

"خانمەکەم تکایە پێم وتی کە سپاسم مەکە، با یارمەتیت بدەم لە هەڵبژاردنی جلوبەرگ
و خۆ ئامادەکردنت"
وتی کاتێک سەری چەماندەوە

پێی وتم جلوبەرگێکی گران بەها لەبەر بکەم
ئەوە درێسێکی ڕەشی زۆر جوان بوو کە
تا لای ئەژنۆم دەهات وە قۆڵە زۆر جوانەکانی
من ئەوەم هەڵبژارد

وە ملوانکەیەکی مرواری سپی سادەم هەڵبژارد کە وەک و خانەدانێک دەردەکەوتم سادە بەڵام زۆر جوان

وە قژە ڕەشە شەپۆلیەکمم بەردایەوە دوو تاڵی پێشەوەم لەدواوە بەست و کەمێک کۆم کردەوە 

وە مەیکئەپێکی کاڵم کرد  هەندێک هایڵایتم لەسەر ڕومەتم دا لەگەڵ سوراوێکی پەمەی کاڵ و ناسک

"ئایے خانمەکەم زۆر زۆر جوان دەردەکەویت وەک شاژنەکان وایت"
فلۆرا وتی کاتێک دەستی وەک و شۆک بون خستە سەر دەمی

هەستم بەشەرم کرد چونکە جوان دەردەکەوتم
کەسەیری خۆمم دەکرد

"پێت وایە کە جوان دەربکەوم لەلای ئەو "
وتم بەشەرمەوە کە بەڕوی فلۆرادا زەردەخەنم کرد

"ئاهے بێگومان خانمەکەم زۆۆر زۆۆر جوان دەرکەوتوی گەورەم زۆر بەبەختە کەتۆی هەڵبژاردوە و هاوسەری ئەویت "
وتی بەدڵخۆشی و ڕاستگۆیەوە

بە هێمنی ڕێنوێنی کردم بۆ ئەو هۆڵەی نانی لێ
دەخۆین و مێزەکەی لێیە
بەڵام شۆک بوم بەوەی کە چەند گەورەیە ئەوێ
بە هێمنی لە پەیژەکان هاتمە خوارەوە تا
گەشتینە ئەو هۆڵە

بینیم کە مێزێکی درێژە کە ئەو لەوسەرەوە بە هێمنی دانیشتوە و دەیەوێت منیش لەوسەرەوە دابنیشم کە دەوری دە کورسی لە بەینیان هەیە

کە نزیک تر بومەوە بە لەژێر چاوەکانی سەیری کردم وەک و ئەوەی پێم بڵێت فەرموو دابنیشە
بەڵام هیچ شتێکی نەوت

فلۆرا کورسیەکەی بۆ ڕاکێشام و دانیشتم
خواردنێکی زۆر حازر کرابون کە پێم وانەبوو نانی بەیانی بێت هێندە خواردنی جۆراو جۆر ئامادە کرابون
لە هەنگوین و پەنیری جۆراو جۆر و کێک و شیرینی و خواردنەوە و شەربەتی سروشتی جۆراو جۆر و میوە

ئەو دەستی بە خواردن کرد،

"فەرموو خانمەکەم، نانەکەت بخۆ "
فلۆرا  وتی و دەستی درێژ کرد

وەک و ئەوەی ئەوە یاسا بێت کاتێک ئەودەست بەخواردن دەکات دەبێت منیش دەست بەخواردن بکەم

پرسیاری زۆرم هەیە
ئەو خواردن دەخوات وەک و ئەوەی دوێنێ
شەو هیچ ون نەبوبێت و بەتەنها جێی نەهێشتبم

خواردنم دەخوارد لەناو پرسیار و بیرکردنەوەدا،

سەری بەرزکردەوە و بەهێمنی سەیری فلۆرای کرد
بەڵام فلۆرا بە خێرای ڕۆشتە لای

"فەرموو گەورەم "
وتی کاتێک لەلای ئەو سەری چەماندەوە

ئەو هێندە سارد و هێمنە تەنانەت بە سەیرکردنێک خزمەتکارەکانی دەزانن چی دەوێت
ئەو ڕەفتارە وایکرد هەست بەنامۆی بکەم

شتێکی بە فلۆرا وت کە نەم توانی گوێم لێی بێت،
دوای ئەوە فلۆرا هەنگاوی نا بۆ لای من

"خاتونەکەم ئایا پێویستت بەهیچ هەیە ؟ یان چێژ لەخواردنەکەت دەبینیت ؟!
گەورەم دەیەوێت ئەوە بزانێت "
فلۆراوتی کاتێک گەڕایەوە لایمن

~~~🤍~~~

END PART 4






ئەو درێسەی ڕێن لەبەری کرد





  ڤۆت و کۆمێنتی خۆتان لەسەری لەبیر مەکەن بەهیوای خێوندنەوەیەکی چێژبەخش

Continue Reading

You'll Also Like

27.1K 2.9K 25
هیچ ناڵێم بەس بیخوێنەوە...!!
27.2K 1.9K 26
چاوەکانت زەریای خۆشەویستیمن 🫧🫀
199K 7.8K 30
""SIT THERE AND TAKE IT LIKE A GOOD GIRL"" YOU,DIRTY,DIRTY GIRL ,I WAS TALKING ABOUT THE BOOK🌝🌚
77.3K 11K 22
بەرێگایەکی تاریک و پر ھەڵە رۆشتم.... ئەویش یەکێکبوو لەو ھەڵانە،بەڵام جوانترینیان بوو،بێکەسی منی پرکردەوە،وەک چۆن خۆر بەردەوام رووناکی بە مانگ دەدات...