❄︎❄︎بەڕێز . پزیشک ❄︎❄︎[PSJ]

By seri_kdrama6

3.3K 462 315

ئەو کوڕە هەڵبژێرم کە خۆشمدەوێت یان ئەو کوڕەی خۆشی دەوێم؟؟؟ More

پێشەکی
part1
part2 ڕابردوو
part3(سیۆ جۆن)
part4(یەکەم نەخۆش)
part6[ووجین]
part 7 (خوانێک لەگەڵ کەسانی نەخۆشخانە)
part 8 (بە تەنها لەگەڵ ئەو؟)
part 9(ئەو کچە ؟)
part 10 (fact)
part 11(ئەوم خۆش دەوێت)
part 12
part 13 [ئەرکێکی نوێ]
part14 [دانپیانان]
part 15 [دڵنیایت؟]
part 16 [دەتوانیت بگریت]
❄︎کەسایەتیەکان❄︎
part 17 [تۆ بەڕاستی بێزارکەریت]

part5(ڕاستی ڕووداوەکە)

130 24 0
By seri_kdrama6

   -به کەمم مەزانە

   -ڕاستیەکەیی............

   flash back:

    دەبێت بڕۆم بۆلای نەخۆشەکەم

    ویستم دەرگاکە بکەمەوە بەڵام گوێم لە
    دەنگێک بوو دایکی هاوسەری بەڕێز هانە
    گوێم لە وشەیەک بوو به تەواوی لە
    شوێنی خۆم بەستم

    د.نەخۆشەکە:ڕاستیەکەی ئەوەیە من تۆم
    کوشت تاوانەکەشم خستە سەر
    هاوسەرەکەت

    د.نەخۆشەکە: دەزانم ئەو تۆی
    خۆشدەویست بەڵام ئەویش نەیتوانی لە
    دەستم ڕزگارت بکات بینیت باجی هەموو
    شتێک دەدەیتەوە بە هۆی تۆوە  کچەکەم
    ئەو پیاوەی بە دەست نەهێنا کە خۆشی
   دەویست چەندین جار هەوڵی خۆ
    کوشتنیدا بەڵام ڕێگریم لێکرد بەڕای تۆش
    مردنی تۆ لەو باشتر نییە؟

    د.نەخۆشەکە: خەمت نەبێت
    هاوسەرەکەت لە زیندان دەردێنم بۆ
    ئەوەی هاوسەرگیری لە گەڵ زڕ
    خوشکەکەت بکات ئەوەم به یارمەتی
    پزیشکێکی گەمژە کرد باوەڕ ناکەم کە
    هێندە ساویلکە بوو

    د.نەخۆشەکە: بەهەرحاڵ من تۆ دەکوژم

    دەستی برد بۆ ملی چچی بکەم
    خێرا بانگی پەرستارێکم کرد تاکو بڕواتە
    ژوورەوە

    -تکایە بڕۆ ژوورەوە تا ماوەیەک ئاگەداری
    نەخۆشەکە بە

    پەرستار: باشە

    چۆیە ژوورەوە ئافرەتەکە یەکسەر
    دەستەکانی لەسەر ملی لادا
    سەرکەوتوو بوو ئارا چ جۆرە گەمژەیەکی
   تەنانەت ئەو ئافرەتەش دەزانێت گەمژەم
    کاتی بیرکردنەوە لەوە نییە دەبێت
   هەڵەکەی خۆم چاک بکەمەوە

    سیۆجۆن لەوانەیە ئەو بتوانێ یارمەتیم
    بدات

    -دکتۆر سیۆجۆن لە کوێیە؟؟
    لە پەرستارێکم پرسی

    پەرستار: ئێستا لە نەشتەرگەرییە

    -باشە سوپاس

    دەبێت خۆم چارەی بکەم
    بە خێرایی ڕامکرد خۆم لە کەسێک دا

   :گەمژە ئاگات لەبەر دەمت بێت

    لە حاڵەتێک نیم وەڵامی بدەمەوە بەڵام
    هەست دەکەم دەنگەکەی ئاشنایە
    بەخێرایی تاکسیەکم گرت بەرەو بنکەی
    پۆلیس .


    -تکایە دەمەوێت بەڕێز هان ببینم

    :ناتوانیت کەس نابێت بیبینێت
    پۆلیسەکە وای وت
    -من ئەو کەسەم کە بانگی ئێوەی کرد
    دەبێت لەسەر بابەتێکی گرینگ قسە بکەم
    لەگەڵی تکایە ڕێگەبدە

    :باشە بەڵام زۆر نامێنیتەوە بە دوامدا
    وەرە


    -بەڕێز هان

    هان:دووبارە چیت دەوێت؟؟

    -دەمەوێت قسە بکەین

    هان:قسە کردن؟ بە هۆی تۆوە لە
    هاوسەرەکەم دوورم . خوا دەزانێت
    دەبێت ئەو ئافرەتە چی لێبکات

    -دەزانم تۆ نەبویت

    هان هەڵسایەوە بە دڵخۆشیەوە

    هان: کەواتە لێرە ڕزگارم بکە

    -تەنها هاوسەرەکەت لە مەترسیدایە
    زڕ دایکی.......

    هان:دەزانم

    -کەواتە تکایە یارمەتیم بدە هەموو
    شتێکم پێبڵێ کە دەیزانی

    هان:تۆ تاکە هیوای ناچارم بۆتی باس
    بکەم

    هان: تەمەنم 21 ساڵ بوو ئەویش 20
    ساڵ  من ئەوم خۆشدەویست ئەویش
    منی خۆشدەویست بەڵام من هەژار بوم
    بۆیە خێزانەکەی ڕازی نەبون
    هاوسەرگیری بکەین لە لایەکی تریش
    خوشکەکەی واتا زڕ خوشکەکەی دەیوت
    منی خۆشدەوێت بەڵام دڵنیام
    خۆشینەدەویستم تەنها ئیرەیی بە
    خوشکەکەی دەبرد. دوای ئەوەی باوکی
    هاوسەرەکەم مرد زڕ دایکی لە ماڵەوە
    دەریکرد دووبارە یەکمان بینیەوە
    هاوسەرگیریمان کرد ئەوکات باری دارایم
    باش بوو . ماوەیەک دوایی ئەوە
    هاوسەرەکەم دووگیان بوو زۆر دڵخۆش
    بوین  بەڵام ڕۆژێک لەگەڵ خوشکەکەی
    یەکیان بینیبوو ئەوی ژەهراوی کردبوو
    کە هاتە ماڵەوە یەکسەر لە هۆش خۆی 
    چوو بە خێرایی ئەوم برد بۆ نەخۆشخانە
    گەدەیان شۆری ئەو حاڵی باش بوو بەڵام
    منداڵەکەمان لەدەستدا . کە بە هۆش
    خۆی هاتەوە بە مردنی منداڵەکەمان
    دەروونی زۆر تێکچوو .وا هەستم دەکرد
    زڕ دایکی ئازاری دەدات چونکە جارێک
    پەڵەیەکم لەسەر دەستەکانی بینیی لێم
    پرسی بەڵام تەنها لەوەڵامدا وتی خۆی
    کێشاوە بە دەرگادا هااھ کێ بەو درۆیە
    باوەڕ دەکات. بە ئۆتۆمبێلەکەی
    ڕۆشتە دەرەوە توشی ڕووداو بوو
    پۆلیسەکان وایان دەزانی خۆکوژیە بەڵام
    پێش ئەوەی بڕوات زۆر دڵ خۆش بوو
    ماوەیەک بوو زۆر باش بوو هەرگیز
    باوەڕم نەدەکرد خۆی کوشتبێت دەمزانی
    زڕ دایکی و خوشکەکەی وایان کردووە
    بۆیە دەستم کرد بە لێکۆڵینەوە . ئەوان
    ئۆتۆمبێلەکەیان تێک دابوو .

    تاکو ئەو ڕۆژەی کە سکاڵایان تۆمار کرد
   دەمویستچاوم بەو پیاوە بکەوێت کە
    ئۆتۆمبێلەکەی  تێک دابوو

    بە تۆنێکی گریانەوە وای وت دڵنیام
    هاوسەرەکەی زۆر خۆشدەوێت

    -من دەچم چاوم پێی دەکەوێت

    هان:بەڕاستی؟ هەرگیز ئەو چاکەیەت
    لەبیر ناکەم

    -ناونیشانەکەم پێبدە

    هان:باشە لە ........

    :کاتتان تەواو بوو

    پۆلیسەکە وای وت

     -من دەڕۆم

    هان: خاتوو ئارا پشت بە تۆ دەبەستم

    لە وەڵامدا سەرم جوڵاند

    چومە ئەو ناونیشانەی پێی دام بەڵام
    کەسی لێنەبوو بۆ ماوەی 30 خولەک
   چاوەڕێم کرد بەڵام کەس نەهات
    لەو کاتەدا بیرۆکەیەک بە مێشکمدا هات
    چی ئەگەر پیاوەکەش هات ئەو ئافرەتە
   کەسێکی دەسەڵتداره دەڵێت درۆ دەکات و
   بەم شێوەیە ڕزگاری دەبێت بەڵام ئەگەر
   خۆی دانیپێدابنێت هەرگیز ناتوانێت
    ڕەتی بکاتەوە

    گەڕامەوە نەخۆشخانە بەرەو ژووری
    نەخۆشەکە چووم هێشتا زڕ دایکی و
    پەرستارەکەی لێمابوو بێگومان چاوەڕێی
    هەلێک دەکات تاکو نەخۆشەکە بکوژێت
    بەڵام بەهۆی پەرستارەکەوە ناتوانێت
    مۆبایلەکەم خستە سەر تۆمارکردنی دەنگ
    بەستمەوە بە مۆبایلەکەی بەڕێز هان تاکو
    پۆلیسەکان گوێیان لە هەموو شتێک بێت

     (واتا هاوڕێیان ئەو قسانەی لە کۆتایی
    پارتی ڕابردوو کردیان هەمووی تۆمار
    کراوە)

end flash back

    -هەروەها کچەکەشت دەزگیرکراوە بە
    تۆمەتی ژەهراوی کردنی زڕ کچەکەت

    د.نەخۆشەکە: به نەفرەت بیت

بەخێرایی مۆبایلەکەی لەدەستم وەرگرت و لە پەنجەرەکەوە فڕێی دایەدەرەوە
د.نەخۆشەکە: ئێستا هیچ بەڵگەیەکت لە لانییە ، ناتوانیت بم وەستێنیت

-وادەزانیت هێندە گەمژەم بەبێ پلانم بێم خۆم بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادە کردبوو مۆبایلەکەم بەستبوو بە مۆبایلی بەڕێز هانەوە واتا ئەوانیش گوێیان لە قسەکانت بووە  بەڵام نەفرەتی مۆبایلەکەم زۆر بەنرخ بوو

دەزانم ئێستا بیر لە هەڵهاتن دەکاتەوە بۆیە خێرا بانگی پۆلیسەکانم کرد بێنە ژوورەوە
لەگەڵ پۆلیسەکان بەڕێز هان و سیۆجۆنیش هاتنە ژوورەوە بێگومان لە دوای زانینی تاوانبارە ڕاستەکە بەڕێز هانیان ئازادکردووە

-(ژیانی ڕاستەقینەمان زیاتر وەک فلمەکان دەردەکەوێت ، وەک لە خودی فلمەکە خۆی .ڕق و کینە ناتگەیەنێت بە هیچ شوێنێک)

بە زڕ دایکی نەخۆشەکەم وت

:خاتوون دەبێت لەگەڵمان بێیت

پۆلیسەکە وتی و کەلەپچەیان کرد
بەزۆر لەگەڵ خۆیان برد

د.نەخۆشەکە: دڵنیابن ڕزگارم دەبێت نەفرەتی هەمووتان لە ناودەبەم 
بە هەوارەوە دوایین قسەکانی کرد

هان: سوپاس ، ئەگەر تۆ نەبویتایە هاوسەرەکەم دەمرد ..

-هەرخۆی بە هۆی منەوە بوو

هان:وانیە تۆ ئەوت ڕزگارکرد پەیوەندیەکەمانت ڕزگار کرد

-ئێستاش واز لەوە بێنە پێویستە زوو نەشتەرگەری بۆ بکرێت ، تۆ دڵنیانیت لە تواناکانمان بۆیە دەتوانیت بیبەیت بۆ نەخۆشخانەیەکی تر

هان:نەخێر ، دەمەوێت ئێوە نەشتەرگەری بۆ بکەن متمانەتان پێدەکەم دڵنیام هاوسەرەکەم ڕزگاردەکەن

-باشە کەواتە بە خێرایی ژووری نەشتەرگەری ئامادە دەکەین

دوای ئەوەی هەموو شتێک چارەسەر کرا تەنها نەشتەرگەرییەکە ماوە دکتۆر سیۆجۆن بانگی کردووم لەوانەیە دووبارە سەرزەنشتم بکات
بوەستە دەبێت بە دوای مۆبایلەکەم بگەڕێم بەڵام سیۆجۆن چاوەڕێمە هەرچۆنێک بێت مۆبایلەکەم گرنگترە

دوای دۆزینەوەی مۆبایلەکەم بەرەو ژووری سیۆجۆن ڕۆیشتم
تششش مۆبایلەکەم بەخراپی شکاوە ئافرەتی بێنرخ چۆن مۆبایلە بەنرخەکەم والێدەکەیت

چومە ژوورەوە بێئەوە لە دەرگا بدەم بەڵام لەبیرم چوو ئەمە بوەتە خویەک سەر بە هەموو شوێنێکا دەکەم

سیۆجۆن:بۆچی لە دەرگا نادەییت ؟ چیە فێری ڕەوشت نەکراویت ؟

زۆر بێشەرمانە وتی ئاھ بێزارکەرە

-لەبیرم کرد

سیۆجۆن: کەواتە داوای لێبوردن بکە

-شتێک نییە داوای لێبوردنی بۆ بکەم
توڕەیی لە چاوەکانی دەبارێت
سیۆجۆن: واز لەم بابەتە بێنە کاتژمێرێکە لە کوێی ؟

-بە دوای مۆبایلەکەمدا دەگەڕام

سیۆجۆن:خاتوون ، ئەی بانگم نەکردی؟

-باشە مۆبایلەکەم گرنگترە

سیۆجۆن:شێتم مەکە ، تۆ دەزانی تەواوی ئەمڕۆ چەندێک کارم کردووە جەنابت دەبوایە یارمەتی بدایە بەڵام تەواوی ڕۆژەکەی وەکو لێکۆڵەرێک بەسەربردووە نەک پزیشکێک ، بانگیت کردووە بەڵام دەڵێت مۆبایلەکەم گرنگترە !
لە دوایین وشەکانی هاواری کرد

-بێگومان تۆ نازانی مۆبایلەکەم چەند گرنگە ئەگەر ئەو نەبێت چۆن سەیری دراما بکەم تۆ دەزانی تەواوی ڕۆژەکە ماندووبوم بەڵام بیرکردنەوە لەوەی نەمتوانیوە 10ئاڵقەی دراماکەم تەواو کەم ماندووتری کردم ئاشش بۆچی قسە بۆتۆ دەکەم
بەهاوارەوە وتم

سیۆجۆن:ئافرەتی شێت من تەنها دەمویست لە نەشتەرگەری هاوسەرەکەی بەڕێز هان بەژداربیت تاکو ئەزمونت هەبێت

-بەڕاستی ؟ بەڵام من هێشتا فێرخوازێکم نابێت نەشتەرگەری بکەم

سیۆجۆن:من ناڵێم وەرە نەشتەرگەری بکە تەنها ویستم سەیری بکەیت خاتونی لێکۆڵەر
پەنجەی لێ درێژ کردم و به هاوارەوە وتی

-باشە ئەگەر کارت پێم نەماوە کات درەنگە دەمەوێت بڕۆمەوە

سیۆجۆن:بڕۆ هەرخۆی تۆ پێویست نیت !

-پیاو تۆ وادەکەی ئارامیم نەمێنێت
هاوارم کرد

سیۆجۆن:باشە ئافرەت دەتوانی بڕۆیت

لە ژوورەکە چومە دەرەوە بەڕێکەوتم بەرەو ماڵەوە برسیمە خەوم دێت بەڵام دراماکەم لە هەموو شتێک گرنگترە دوای خواردنی ڕامن و تەواوکردنی دراماکەم کەوتمە جیهانی خەونەکانم

❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎❥︎

                                             
سڵاو چۆنن ؟؟

پارتێکی تر تەواو بوو

ئەمڕۆ باسی درامای mr.queen
دەکەم درامایەکی تایبەتە لام بەجدی تا ئێستا هیچ درامایەک وای لێنەکردووم لە دڵەوە پێبکەنم بەڵام ئەم درامایە زۆر جیاواز بوو بە جۆرێک نەمدەویست ئاڵقەکانی تەواو بێت

کورتەیەک لە چیرۆک:کوڕێک لە سەردەمی ئێستامانا چێشتلێنەرێکی سەرکەوتووە بەهۆی ڕووداوێکەوە دەگەڕێتەوە سەردەمی پاشاکان و دەبێت  بە کچ وە هاوسەری پاشا

چەند ڕووداوێک ڕوودەدەن کە ناتوانی پێشبینی بکەیت

جۆر:ڕۆمانسی ، کۆمیدی، مێژوویی
ئیتر هەموو جۆرێک لە خۆدەگرێت

سەیری بکەن دڵنیابن چێژی لێوەردەگرن لەسایتی kurdfilm بە ژێرنوسی کوردی بەردەستە ژمارەی ئاڵقەکان 20 ئاڵقەیە

تا پارتێکی تر خواتان لەگەڵ

Continue Reading

You'll Also Like

342K 7.9K 34
لو إلتقينا في عالم آخر لوقعت.. لغرقت وتهت في حبك ولكن ولدنا هنا في عالم انتِ القاتلة وانا السجان واه من حرقة الإنتقام ولهيبها تهنا معًا في هذا الظلام...
507K 24K 35
احبك مو محبه ناس للناس ❤ ولا عشگي مثل باقي اليعشگون✋ احبك من ضمير وگلب واحساس👈💞 واليوم الما اشوفك تعمه العيون👀 وحق من كفل زينب ذاك عباس ✌ اخذ روحي...
276K 9.8K 41
النساء لا مكان لهُنَّ في حياته، عالمه ينصب على أبناء شقيقه وتوسيع تجارته في أنحاء البلاد. هو "عزيز الزهار" الرَجُل الذي أوشك على إتمام عامه الأربعين...
8.1M 513K 53
رجلٌ شرسٌ شُجاع مُتقلبُ المزاج غريبُ الطورِ عديَمُ المُشاعر حيَادي لا ينحاز سَديدُ الرأي رابطُِ الجأَشِ وثابِتُ القلب حتىٰ.. وقعت تلك الجميلةُ بين...