ئەکتیڤ بن ❤
(دەرفەتێک نیە بۆ گەیشتن بە خەونەکانت
ئەگەر هەر پابەند بیت بە یاساکانەوە){uchiha itachi }
بەهیوای خوێندنەوەیەکی خۆش
𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍
no one pov :
نەخێر ئەمەیان هیچ خۆش نیە
سیۆجۆن وتی کاتێک فلمەکەی ووجینی ڕەتکردەوە
هەمووان هاتبوون بۆ سینەما بۆ ئەوەی جووری هەست بە باشی بکات ، لەدوای مردنی یووناوە زۆر دڵتەنگە ، بۆیە تای هوا هەمووانی بانگ کرد بۆ سەیرکردنی فلم
بەڵام کێشەیەک هەیە ، نازانن سەیری چ فلمێک بکەن ، چونکە هەر دانەیەک هەڵبژێرن سیۆجۆن ناڕەزایی دەردەبڕێت و دەڵێت کە لەکۆتاییدا چی دەبێت .
جی وون : ئەمەیان لە خۆش دەچێت ؟
سیۆجۆن : کەسایەتی سەرەکی زۆر بێزارکەرە ، بەڵام لە کۆتاییدا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دەمرێت ! بەڕای منیش خۆشە با سەیری بکەین
جی وون : من پەشیمان بوومەوە
لە لایەک ئارا دەیویست سیۆجۆن بکوژێت چونکە هەموو فلمە خۆشەکانی سپۆیڵ کرد
تای هوا : با سەیری ئەمە بکەین
سیۆجۆن : دڵنیات دەکەمەوە ئەمە بێماناترین فلمە تا ئێستا بینیبێتم
ئارا : تەنها ڕێگە بدەن جووری بڕیار بدات !
هاواری کرد چونکە بێزاربوو
ئارا : وە تۆش ئەگەر یەک وشە بلێیت دڵنیابە مردویت
بە دەنگێکی نزم و ترسناکن وای وت کەوای کرد سیۆجۆن هێما بکات بەوەی دەمی دەدورێتەوە .
ووجین بەشێوەیەی غیرەکردن سەیری ئەو دوانەی دەکرد لە کاتێکدا ئەوانی تر پێیان پێدەکەنین .
YOU ARE READING
❄︎❄︎بەڕێز . پزیشک ❄︎❄︎[PSJ]
Romanceئەو کوڕە هەڵبژێرم کە خۆشمدەوێت یان ئەو کوڕەی خۆشی دەوێم؟؟؟