ڤۆت بکەن😍
سیۆجۆن:ئارا خۆشم دەوێیت !
-منیش خۆشم دەوێیت سیۆجۆن
-سیۆجۆن ماچم بکە
واھ لێوەکانی بۆچی هێندەنەرمن؟
بەڵام بۆچی هەست به شتێکی نامۆ دەکەم
یانیش من لەسەر جێگاکەمم ؟
وە ئەوەی ماچی دەکەم سەرینەکەمە؟-یاااااااااا
بە هاوارەوە لەسەر جێگاکەم هەستام
نەفرەت من بۆچی خەون بە شتێکی لەو شێوەیە دەبینم؟ لێوەکانی نەرمن؟؟ بێگومان سەرینەکەم نەرم بووە
بوەستە کاتژمێر چەندە؟؟
بە خێرایی سەیری کاتژمێرەکەم کرد چچیی کاتژمێر 7 هەرگیز تا ئەم کاتژمێرە نەخەوتوم ئەوەی سەیربێت من لە دوای مردنی باوکمەوە هەرگیز نەبووە خەونم بە شتێکی خۆشەوە بینیبێت بەڵام من خەونم بە ....
کاتێک زانیم بیر لە چی دەکەمەوە زلەیەکم لە خۆم دا نەفرەت بەو خەونە دەڵێم خۆش گەمژە سیۆجۆن تەنانەت وەکو قوتابیەکیش بیرت لێناکاتەوە ئینجا بەو شێوەیە
گەمژە ...........گەمژە ............ گەمژە ...........
کات درەنگە وەکو ئەوە نیە کاتژمێر 5 بەخەبەر دەهاتمپێویستە بە پەلە خۆم ئامادە بکەم
بە خێرایی لە دەرگای ماڵەکەم هاتمە دەرەوە بەڵام
-ئااااا
لە شۆکبوندا هاوارێکی نزمم کرد
باوەڕ ناکەم سیۆجۆن لێرەیە یانیش هاتووە بۆلای من بەڵام لە دەرگای بەرامبەر ماڵەکەم هاتە دەرەوە-هێی ، تۆ بۆلێرەی ؟
سیۆجۆن:دەبێت بۆچی لێرە بم ئەمە ماڵەکەمە ناکرێت لە ماڵی خۆم بم ؟
دەستی درێژ کرد بۆ ئەو ماڵەی بەرامبەرمسیۆجۆن:وه تۆ لێرە چی دەکەیت ؟؟
-مەبەستت چیە لێرە چی دەکەیت ئەمە ماڵی منە !!
بە هەمان شێوەی ئەو دەستم درێژ کرد بەرەو ماڵەکەمسیۆجۆن:مەحاڵە ، واتا ئێمە دراوسێین ؟
-بە شێوەیەک ڕەفتار مەکە کە نازانیت من لێرە دەژیم ؟
سیۆجۆن:بۆچی وا ڕەفتار بکەم من بە ڕاستی نەمدەزانی !!
YOU ARE READING
❄︎❄︎بەڕێز . پزیشک ❄︎❄︎[PSJ]
Romanceئەو کوڕە هەڵبژێرم کە خۆشمدەوێت یان ئەو کوڕەی خۆشی دەوێم؟؟؟