part 15 [دڵنیایت؟]

95 21 8
                                    

پێش خوێندنەوە ڤۆت بکەن ❤

(تەنها بیت زۆر باشترە لەوەی لەگەڵ کەسی هەڵەدا بیت )

{L}.........[DEATH NOTE]

بەهیوای خوێندنەوەیەکی خۆش

𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍

me ra's pov :

هەموو شتێک بەپێی پلانەکەم ڕۆیشت دوورخستنەوەی ئارا لە سیۆجۆن و بەستنەوەی بە ووجین بە تەواوی لەبەر ژەوەندی منە . وادەکات هەلێکم بۆ سیۆجۆن هەبێت .

بەڵام ئارا بەو شێوەیەش ساویلکە نیە پێویستم بە هۆکاری ترە تاکو لە سیۆجۆن دووری بخەمەوە ، ئەو بەردەوام پێم دەڵێت کە ڕاستیەکان بە ووجین دەڵێت .

لەسەرەتای ژیانمەوە تەنها بۆ سیۆجۆن ژیام ، لە منداڵیەوە دەیناسم بەهۆی کارکردنی دایکم لە ماڵیان ، منداڵیم سەخت بوو چونکە هەژاربووین ، بەڵام ئەو ژیانە تاریکەی منی گۆڕی بۆ جوانیەکی بێکۆتا. هەموو ڕۆژێک پێکەوە یاریمان دەکرد ، تەنانەت دوای ئەوەی لەیەکتر دوورکەوتینەوە بەردەوام چاودێریم دەکرد ، ئەو هی من بوو ، ئەو منی خۆشدەوێت تەنانەت ئەگەر خۆشی نەوێم وادەکەم خۆشی بوێم ، ئەو یان بۆ من دەبێت یان بۆ هیچ کەس !!!

woo jin's pov :

زۆر دڵخۆشم ئارا ڕازی بوو بەڵام داوای کرد بە نهێنی بیهێڵینەوە ، منیش ئەوەم دەویست بەڵام لە هەمان کاتدا دەمەوێت نیشانی سیۆجۆن بدەم کە ئەو هی منە .

هەروەها وتی نایەوێت هیچ نزیکبونەوەیەک هەبێت لە نێوانمان پرسیارم لێی کرد بۆ ؟ تەنها وتی هێشتا بۆ ئەوە ئامادە نیە .

نازانم چی لە مێشکی دەگوزەرێت لە ئەنجامدا ئەو بەمن ڕازی بوو ئەوەش هەموو شتێکە بۆ من .

وەکو شێتێک بێ هۆکار زەردەخەنەم دەکرد .

تای هوا : یۆ ، چی ڕوویداوە ؟

-مەبەستت چیە ؟

تای هوا : دەمت گەیشتۆتە لای گوێت

دەستی بە پێکەنین کرد

تای هوا : چیە نەڵێت هینیت .

-هینیت ؟

تای هوا : دەی ، تۆ دەزانیت مەبەستم چیە ڕاستە ؟ کەسێکت بە دڵە ؟

❄︎❄︎بەڕێز . پزیشک ❄︎❄︎[PSJ]Where stories live. Discover now