پێش خوێندنەوە ڤۆت بکەن ❤
(تەنها لەبەر ئەوەی بە ڕەگەزی نێر لە دایکبویتە ، مانای ئەوە نیە کە پیاویت !)
(boys over flowers)
بەهیوای خوێندنەوەیەکی خۆش 💜
᯽᯽᯽᯽᯽᯽᯽᯽᯽᯽᯽᯽᯽᯽᯽᯽᯽᯽
ara 's pov :
تەواوی دوێنێ شەو سیۆجۆن و خاتوو جی وون لە نەشتەرگەری بوون من خەمی ئەوانمە دەبێت زۆر ماندووبن .
نەخۆشی زۆر هەیە به جۆرێک سیسەم نەمابوو بۆیە ناچار بوین سیسەمی خەوتنمان بدەین بە نەخۆشەکان . ئێستا لە ماڵەوە و تەنانەت لە نەخۆشخانەش نەخۆش هەیە ، زۆربەیان پێویستیان بە نەشتەرگەرییە بەڵام تەنها یەک ژووری نەشتەرگەری هەیە ، بۆیە زۆریان مردن .
چ سودێکم هەیە ؟ لەکاتێکدا ناتوانم ژیانی نەخۆشەکانم ڕزگار بکەم ؟ ئەوان لەبەر چاومدا دەمرن بەڵام هیچم لە دەست نایەت .
فرمێسک لە چاوم کەوتە خوارەوە و خێرا ووجین هات بۆلام
ووجین : ئارا تۆ باشیت ؟ واز لە نەخۆشەکان بێنە و بڕۆ هەوایەک هەڵبمژە .
-من باشم وە ناڕۆم بۆ هیچ شوێنێک .
ووجین : کەواتە بۆچی دەگریت ؟
-تەنها لەوانەیە لە ناوکاو بەناز بوبێتم ؟
ووجین : ئارا شێتم مەکە تۆ نازانیت ئەو فرمێسکانە چەند بە نەرخن بۆ من
بۆچی بۆ ئەو ؟ من بە تەواوی چی دەگەیەنم بۆ ئەو ؟ ویستم پرسیاری لێبکەم بەڵام ئەویان بانگکرد و تەنها پێمی وت ئاگەداری خۆم بم
باروودۆخ تا دەهات و خراپتر دەبوو.
سیۆجۆن : بە خێرای نەخۆشی دواتر ئامادە بکەن .
سیۆجۆن حاڵی زۆر خراپە ئەمڕۆ هیچ پشویەکی نەبووە بەردەوام لە نەشتەرگەری بوو .
-سیۆجۆن تکایە تۆ و خاتوو جی ون پشووبدەن من نەشتەرگەری بۆ دەکەم .
YOU ARE READING
❄︎❄︎بەڕێز . پزیشک ❄︎❄︎[PSJ]
Romanceئەو کوڕە هەڵبژێرم کە خۆشمدەوێت یان ئەو کوڕەی خۆشی دەوێم؟؟؟