part 16 [دەتوانیت بگریت]

91 14 0
                                    

پێش خوێندنەوە ڤۆت بکەن

(پاڵەوان ئەو کەسە نیە کە هەرگیز ناکەوێت
بەڵکو ئەو کەسەیە کە کۆڵنادات )

[ڕۆک لی ].........{naruto}

بەهیوای خوێندنەوەیەکی خۆش

𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍

ara´s pov :

دوای هەفتەیەک بەسەر ئەو ڕووداوە گەڕاینەوە سیئۆل

دەستبەجێ ئێمەیان گەڕاندەوە نەخۆشخانە ڕۆیشتینە ژوورەوە

هیچ یەکێک لە ئێمە توانای کارکردنی نەبوو دوای ئەوەی بەسەر یوونا هات

گوێم لەیەکێکی نەناسراو بوو دەیوت پێویستە پشوو وەربگرین

-سیۆجۆن ئەو کێیە ؟
پرسیارم لێی کرد

سیۆجۆن : ئەو مامۆستاکەمە (یونجی یۆنگ )

باوەڕناکەم ئەو گەڕاوەتەوە

لە شێوەیدا زۆر گەنج دیارە بەڵام دەڵێن 40 ساڵە هەروەها خاوەن دوو بۆردی پزیشکیە

(بۆرد : تاوەکو ژمارەی بۆردەکە زیاتر بێت ئەزموون و باشی دکتۆرەکە زیاترە
بێگومان دەبێت خۆیان ئامادە بکەن بۆ تاقیکردنەوەی بە دەستهێنانی بۆرد هەمووان لە نەخۆشخانە تەنانەت سیۆجۆن و ووجین خاوەنی یەک بۆردن بەڵام تەنهاجی یۆنگ خاوەنی دووانە )

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی میۆنگ سی لێربوو هەروەها دای هیۆنیش

مامۆستا یون : وەکو وتم ئێوە چی دەکەن لێرە پێویستە بڕۆنە ماڵەوە و پشوو بدەن

(م. یون =جی یۆنگ )

ب . میونگ سی : بەڵام ئەوان پزیشکن پێویستە بەردەوام کار بکەن هەروەها ئەگەر ئەوان لێرە نەبن کێ لێرە دەبێت ؟

م . یون : ئەی بەڕێزتان پزیشکی نەخۆشخانەی خۆتان نەهێناوە بۆ ئێره هەر ئەوانیش گرنگی بە باروودۆخەکە دەدەن .

❄︎❄︎بەڕێز . پزیشک ❄︎❄︎[PSJ]Where stories live. Discover now