part 12

119 22 2
                                    

ڤۆت پێش خوێندنەوە

《لە دەرەوەی کۆمەڵگا تۆ لایەنە باشەکەت نیشانی خەڵکی دەدەیت ، لە ماڵەوەش بەسەر دایکتدا دەتەقیتەوە 》

[park hyun sik]

❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎❦︎

ji hyun´s pov :

دەمویست لە ماڵەوە بچمە دەرەوە بەڵام دایکم ڕێی لێم گرت و دەستی کرد بە ڕێکخستنی جلەکانم ...... بێگومان دەیەوێت جوانترین دەرکەوتنم هەبێت .

-دایکە ، کەی دووبارە خێزانەکەمان کۆدەبێتەوە ؟؟

دایکم : ئمم .. مەبەستت چیە ؟ ئێمە هەمووکات بەیەکەوەین ؟
وتی کاتێک خەریکی قژم بوو.

-بە جۆرێک قسەدەکەیت کە زۆر بەختەوەر بین ، دواین کۆبونەوەی خێزانەکە دەزانیت کەی بوو ؟ ساڵێک دەبێت ئێمە لەیەکتر دورین . براکەم ئەو بەردەوام لەگەڵ هاوسەرەکەیەتی ، دڵنیام لەبیری کردووە خێزانێکی هەیە ، باوکم و تۆش بەردەوام کاردەکەن تەنانەت لە ڕۆژانی پشووش . تەنها هیواداربووم وەکو جاران لەسەر یەک سفرە کۆببینەوە و گوێم لە دەنگی پێکەنینتان بێت .

دایکم : جی هیون ... منیش ئەمەم دەوێت بەڵام ئەوە ڕوونادات ....

-تەواوی بکە دایکە ، من تەنها داوای یەک خوانی ئێوارەیەکم کردووە نەک کوشتنی کەسێک ! دەمەوێت باوکم ببینم ماوەیەکی زۆرە ڕووخساریم نەبینیوە ، بێگومان چونکە کچی ئێوە نیم بۆیە گرنگ نیە چی دەکەم ، چی دەڵێم . تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆتان بە کارم دەهێنن !!

بەخێرایی لە ماڵەوە هاتمە دەرەوە دووبارە فرمێسکەکانم کەوتن .
بەڵێ من خێزانێکی لەیەک دابڕاوم هەیە !

هیوام دەخواست دایکم کەمێک وازی لە ڕووخسار و پارە بهێنایە .

هیوام دەخواست باوکم خیانەتی لە دایکم نەکردایە .

هیوام دەخواست براکەم هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو شەیتانە نەکردایە .

هیچ کەسێکم بۆ نەماوەتەوە ، جگە لە خۆشەویستەکەم من ئەوم زۆر خۆشدەوێت تاکە هیوای ژیانمە !

گەیشتمە نەخۆشخانە ، ناچار ماسکەکەم بپۆشم . ئەو ماسکە بێ دڵ و لوتبەرزە وای کردووە هەموان دووربکەونەوە لێم .

بەڵام من تەنها گرنگی بە یەک کەس دەدەم لێرە ئەویش ئارایە ، بە جۆرێک کەسایەتی ئەوم بە دڵە بەڵام ئەوە ناگۆڕێت کە ئەو ڕکابەرمە .

❄︎❄︎بەڕێز . پزیشک ❄︎❄︎[PSJ]Where stories live. Discover now