پێش خوێندنەوە ڤۆت بکەن
(شەرم مەکە پێش ئەوەی دڵت بشکێنن ......تۆ دەمیان بشکێنە چونکە دڵی تۆ هیچی کەمتر نیە لە دەمی ئەوان )
[مین یونگی ]
بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش☀
𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍
𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍
no one pov :
ئارا ئێستا ژیانێکی نوێی هەیە ، ترسەکەی چیتر ئەو لاواز ناکات بەڵکو لە دژی دەجەنگێت ، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر زیاتر لە پێشتر ڕێز لە سیۆجۆن دەگرێت و سەرسامەپێی .
چیتر ڕووخسارە ماندوو و چاوە ئاوساوەکانی نەماوە ئەو ئێستا زۆر دڵخۆشە .
لە دەرگای نەخۆشخانە ڕۆیشتە ژوورەوە هەر زوو سەرنجی هەموو کەسێکی ڕاکێشا بەو جوانیە شاراوەیەی . هەموان شۆک بوون بە تایبەت ووجین .
ئارا هەرگیز هێندە سەرنجی لەسەر نەبووە بۆیە زۆر دەشڵەژا ، بێگومان می را یەکسەر خۆی گەیاندەوە پێی .
می را : ئارا ئەوە نەشتەرگەری جوانکاریت کردووە ؟؟
ئارا : بێگومان نەخێر .
می را : کەواتە چ جۆرە مەیکئەپێکت کردووە ؟
ئارا : مەیکئەپم نەکردووە !!
می را : ئەی کەواتە ڕووخسارت چۆن وای لێهاتووە ؟
ئارا : ئاھ . لەوانەیە هی ئەوە بێت ماوەیەکە بە باشی خەوتووم .
می را : واھ ئارا تۆ زۆر جوانیت !بەڵام هەموو سەرنجەکان لەسەر من لادەبەیت و خۆت دەبیت بە پزیشکە جوانەکە چیتر من پزیشکە جوانەکە نیم !
ڕووخسارێکی ساختەی خەمباری دروست کرد و لێوی شۆڕکردەوە .
ئارا : بێگومان تۆ هێشتا زۆر جوانیت!
أنت تقرأ
❄︎❄︎بەڕێز . پزیشک ❄︎❄︎[PSJ]
Romanceئەو کوڕە هەڵبژێرم کە خۆشمدەوێت یان ئەو کوڕەی خۆشی دەوێم؟؟؟