part 8 (بە تەنها لەگەڵ ئەو؟)

132 28 55
                                    

بۆچی هەست بە ماندوویی دەکەم لە کاتێکدا ماندوو نەبووم؟

بۆچی بەردەوام بیر لە سیۆجۆن دەکەمەوە؟

بۆچی هەست دەکەم ئەو وەکو ئەو کەسانەی تر نییە کە ناسیومن ؟

هەرگیز هێندە سەرم لێنەشێواوە تێناگەم بۆچی بیر لەو دەکەمەوە .

نەشتەرگەرییمان کرد بۆ ئەو نەخۆشەی نیوەبێهۆش بوو ، بەڕاستی ئەو کارامەیە .

خەریکە ڕادێم لەگەڵ ئەوانەی نەخۆشخانە هەموویان بۆ سەلامەتی نەخۆش کاردەکەن زۆر کارامە و نایابن منیش دەمەوێت وەکو ئەوان بم

نزیکی ئێوارەیە دەبێت بچم بۆ خوانەکە بەڵام هەست بە ماندوویەتی دەکەم ، لە ڕاستیدا بێزارم

لەوانەیە لەبەر ئەوە گۆڕانکارییە بێت کە لە ژیانم ڕوویداوە کەسانی تازەم ناسیووە کە گرینگیم پێدەدەن له کاتێدا من هەموو ژیانم بە تەنیایی بەسەر برد !

گەیشتمە لای ماڵەکەم چومە ژووروە بەڵام زۆری نەبرد لە دەرگا درا
سەیرە هەرگیز کەس نەهاتۆتە ماڵەکەم تەنانەت می راش لەوانەیە خاوەن خانووەکە بێت

دەرگاکەم کردەوە بینینەوەی ڕووخساری وا دەکات هەموو کێشەکانم لەبیر بکەم
وە بینینی بە جلوبەرگێکی جیاواز لە پزیشکی زۆر نایابی کردووە
قژی هەڵداوەتەوە وای کردووە چاوەکانی دیاربێت ئەو بە تەواوی سەرنجڕاکێشە !

سیۆجۆن:دەی خێراکە دەڕۆین ئەوان ئێستا چاوەڕوانمانن .

دیارە مەبەستی لە خوانەکەیە بەڵام من ناڕۆم

-سیۆجۆن من ناتوانم بێم کاتێکی خۆش بەسەربەرن

سیۆجۆن:من لەبەر تۆ ڕای خۆم گۆڕی و بڕیارم دا بچم ئێستا تۆ نایەیت؟؟

-بۆچی لەبەر من؟؟
شڵەژاوی لە ڕووخساری بەدی دەکرا یانی هەر بەڕاستی لەبەر من دەڕۆیشت

سیۆجۆن : لە ڕاستیدا تۆ زۆر تەنیایت من دەزانم هەستی تەنیای چییە بۆیە دەمەوێت لەو باردوودۆخە دەرتبهێنم دڵنیام ئێستا دەڵێیت تۆ کێیت تاوەکو ئەوەم بۆ بکەیت ؟ من مامۆستاتم باشە منیش وەکو تۆ بووم مامۆستاکەم لەو باروودۆخە ڕزگاری کردم هەلێکی دا پێم بۆ ژیانکردن منیش دەمەوێت هەمان کارت بۆ بکەم
چاوەکانم پڕ بوون لە فرمێسک کەسێک گرنگیم پێدەدات ؟ دەزانێت هەستەکانم چۆنە؟ نەخێر من لەبەردەم هیچ کەسێک نەگریاوم ناتوانم گیریانم نیشانی هیچ کەسێک بدەم بۆیە ...

❄︎❄︎بەڕێز . پزیشک ❄︎❄︎[PSJ]حيث تعيش القصص. اكتشف الآن