'ھـەڵـگـەڕانـەوە'

1.1K 275 151
                                    


دوای چاوەڕێ کردن بۆ دە خولەکێک تێھیۆنگ گەڕایەوە ناو ئۆتۆمبێلەکە.

جێنی: چی بوو چیت کرد؟

تێھیۆنگ: لەو سەری کۆڵانە چاوم بە یەکێک کەوت چاککەرەوەی ئۆتۆمبێل بوو، ئێستا کەل و پەلەکانی چاکردنەوە ئەھێنێت و دێت...بەڵام ئەگەر تۆ زۆر دواکەوتی با پەیوەندی بە تاکسیەک بکەم بۆت، ھەر خۆشی لە لای ماڵەوەتان نزیکین.

شڵەژام و ترسام بە بیستنی کۆتا ڕستەی.

جێنی: چـ-چی؟ لە ماڵەوەمان نزیکین!؟..ئۆتۆمبێل چاککەرەوەکە لە کوێیە؟

تێھیۆنگ ئاوڕی پێشەوەی دایەوە.

تێھیۆنگ: ھاھ ئەوەتا وا بەرەو ئێرە دێت.

ئاوڕم دایەوە تا بیبینم و بەھۆی باران، بە حاڵ توانیم بیبینم..

دڵم خەریک ئەبوو دەربێت لە ترسا.
دەست و قاچم بە لەرز کەوت.
تەنانەت ناو ناخیشم ئەلەرزا.

بەبینینی ئەوەی کە لە دوورەوە بەرەو ڕووی ئۆتۆمبێلەکە ئەھات.

بەڵێ، ئەوەی بینم جوھۆن بوو!
جوھۆنی برا گەورەم...!

ھەرچی زووە قژم ھێنایەوە سەر لایەکی ڕوخسارم، سەرم نزم کرد و دەستم خستە لایەکی سەرم بە حساب سەرقاڵم.

جوھۆن چوو بۆ دواوەی ئۆتۆمبێلەکە و بە چاککردنی مەکینەکە خەریک بوو.
سوپاس بۆ خوا مەکینە و شتەکانی ئۆتۆمبێلەکە لە دواوەی بوو نەک پێشەوە.
بەڵام ھەر شڵەژابووم و نەمەزانی چی بکەم و چۆن بڕۆم.

تێھیۆنگ: چی بوو شتێکت لێ کەوت؟

پرسی کە ھەستی کرد سەرم نزم کردووە.

جێنی: ئـ-ئێ ئا لە تۆقەکەم ئەگەڕێم بەڵام دیار نییە.

ووتم و سەیرێکی ئاوێنەم کرد تا دڵنیا بم کە جوھۆن لە دواوەی ئۆتۆمبێلەکە خەریکی کاری خۆیەتی.

جێنی: ئێ من ئیتر پێویستە بڕۆم زۆر درەنگی کرد.

تێھیۆنگ: یا ڕاستەکەی زۆر تۆم ڕاگرت ببورە..با تاکسیەک بانگ بکەم بێت.

جێنی: نا نا کێشە نییە نزیکین خۆم ئەڕۆم.

تێھیۆنگ: بەڵام ئەی ئەو بارانە توندە نابینی!؟

جێنی: من حەز بە باران ئەکەم، دەی خوات لەگەڵ.

ووتم و کڵاوی چاکەتەکەم لەسەر کرد خێرا لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم بێ ئەوەی ئاوڕ لە دواوە بدەمەوە بە ڕاکردن لە ژێر بارانەکە ڕۆشتم بەرەو ئەپارتمان.

𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵Where stories live. Discover now