باوكی جێنی خەریكی پاك كردنەوەی نھۆمەكانی ئەپارتمانەكە بوو و لیای بینی لەبەردەم دەرگای ماڵەكەی.لـیا لەبەر ئەوەی كە ھێشتا داخی ڕقەكەی قسەكانی ئەو ڕۆژەی جێنی لە مێشكدا دەرنەچوو بوو، بیرۆكەیەكی زۆر خراپ بە مێشكیدا ھات تا تۆڵەی خۆی لێ بسەنێتەوە.
ھەستا خێرا لەنێو چەكمەجەكانی بەدوای ئەو گۆڤارەدا گەڕا كە وێنە و ھەواڵە فەیكەكەی لێ بڵاو كرایەوە لەسەر جێنی و جیمین.
خستیە سەر ئەو پەڕە و بە كراوەیی لەبەر دەرگاكەی خۆیان داینا.
لیا: ماندوو نەبی مامە كیۆنگ، بێ زەحمەت ئەو زبڵانەی ئێرەش لەبیر نەكەیت.
كیۆنگ: سوپاس كچەكەم، خەمت نەبێت تۆ...كاتێكی خۆش.
ووتی و لیا بزەیەكی كرد و چووە ژوورەوە.
دوای سڕینەوەی پلیكانەكان، باوكی ڕۆشت تا زبڵەكان ھەڵگرێتەوە بیانخاتە نێو تەنەكەی خۆڵەكەوە.
بەڵام چاوی كەوتە سەر شێوە ناسراوەكە كە شێوەی كچەكەی بوو..دەمی بەش ببۆوە و چاوەكانی فراوان بوون بەوەی كە بینی و خوێندییەوە..
بە خێرایی ڕۆشتە خوارەوەو بە ھاتو ھاوار لە دایكی جێنی ئەپرسی كە ئەمە چییە و جوھەنیش بینی و شۆك بوو.
دایكی ویستی ئارامیان بكاتەوە و تێیانبگەیەنێ كە بابەتەكە درۆیە و ئەوانە تەنھا ھاوڕێن.
بەڵام باوكی وەك ھەمیشە كەللەڕەقەكەی تەنھا بە قسەی خۆی ئەكرد.
دوای چەند خولەكێك ھەر كە جێنی گەڕایەوەو باوكی ڕێك بۆی چوو بێ ھیچ وەستانێك زللەیەكی پێیدا كێشا و گۆڤارەكەشی بۆ ھاوێشت.
جێنی لە شوێنی خۆی بە تاساوی كەوت كە نەیتوانی سەیری گۆڤارەكەش بكات، ھیچ تێنەئەگەیشت ئەبێ چی بوبێ.دایكی خێرا ڕۆشت ھەڵیگرت و بردی بۆ ژوورەكەی بەڵام باوكی ھەر ھاتوو ھاواری ئەكرد بەسەریدا و تا جێنی تێگەیشت كە باوكی چی بینیوە..
"بەڵام چۆن بینیویەتی...؟"
فرمێسكەكانی كەوتن و لەپشت دەرگاكە لە سوچەكە دانیشت و باوەشی بەخۆیدا كرد.
YOU ARE READING
𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵
Fanfictionنـاتـرسـی لـەوەی لـەھـەر کـاتـێـکـا بـێ ئـەکـرێ مـاسـکی کـەسـایـەتـیـیـە سـاخـتـەکـەت لـێ بـکـەوێـت و درۆیـە گـەورەکـە ئـاشـکـرا بـبـێـت...!؟ چـی ئـەگـەر ئـەو لـەدەسـت بـدەیـت...وە ھـەمـوو شـتـێــك لـەنـاوبـچـێـت..!؟ ئـایـا ئـەوکـاتـیـش 'خـۆشـەویـس...