'ئـەنـجـامـەکـەم'

1.5K 311 241
                                    


دوای ئەوەی لە ژووری تیفانی خان چوومە دەرەوە، بەدەم خۆمەوە گۆرانیم ئەووت و بە پەڕۆیەکەی دەستم جامەکانی ھۆڵەکەم ئەسڕیەوە.
دایکیشم ئەرزەکەی پاک ئەکردەوە.

ماڵی تیفانی خان و بەڕێز سیۆن سێ مانگە سەفەریان کردووە بۆ ئەمریکا.
ئەوان ھەموو ھاوینێک ئەچن بۆ گەشت و لە پایزدا ئەگەڕێنەوە سۆڵ.
بەڕێز سیۆن کچێکی ھەیە لە تەمەنی منە.
ناوی لیایە.
بە پێی ئەوەی لەناو ھەمان باڵەخانە ئەژین و دایکم ساڵانێکی زۆرە کاریان بۆ ئەکات، من و لیا زۆر ھاوڕێین و لە منداڵیەوە بەیەکەوەین.
ئەو زۆر ئازیزە لام، ھیچ وەک خزمەتکارێک یاخود ماڵی دەرگاوان سەیری نەکردووم، بەڵکو وەک خوشک واین بۆ یەکتر.

تیفانی خان دایکی ڕاستی لیا نییە، بەڵکو زڕ دایکیەتی.
لیا چەند ساڵێک لەمەوبەر دایکی خۆی بە ھۆی شێرپەنجەوە لەدەستدا.
تیفانیش خۆی کچێکی 13 ساڵانی ھەیە.
بێگومان، زڕ دایکیش ھەرگیز نابێتە دایکی ڕاستەقینە بۆت!
ئەو لەگەڵ لیا خراپ نەبوو، لەبەر خاتری مێردەکەی ھەوڵیئەدا زۆر بە باشی و ھەروەک کچی خۆی ھەڵسوکەوت لەگەڵ لیا بکات.
بەڵام لیا بەھۆی مردنی دایکیەوە کاریگەریەکی خراپ لەسەر دەروونی بەجێمابوو.
کاریگەریەکە وای لێکردبوو لە ھەموو شتێکی ژیانی نێگەتیڤ بڕوانێت و لە زۆر شت دۆڕاو بێت...
ھەربۆیەش تیفانی خۆشنەئەویست چونکە لێی ئاسودە نەبوو کە ھاتۆتە شوێنی دایکی ئەو...

ھەرچۆنێک بێ...بە پێی ئەوەی ئێمە دەرگاوانی ئەم ئەپارتمانەین، بەڕێوەبەری ئەو باڵەخانەیە کۆپیەکی زیادەی کلیلی دەرگای ھەموو ماڵەکانی ناو ئەپارتمانەکەی وەک یەدەگ لای ئێمە داناوە بۆ ھەر کارێکی پێویست یان وون کردنی کلیل لە لایەن خاوەن ماڵەکان و حاڵەتی نەخوازراو.
ئەپارتمانەکەش زۆر گەورە و زەبەلاح نییە، ھەمووی شەش نھۆمە.
بەڵام ڕاقییە و خەڵکی دەوڵەمەندی لێ ئەژی.

ئێستا ئێمە ماڵەکەی تیفانی خان پاک ئەکەینەوە.
چونکە ھەواڵیان پێ داین کە بەیانی لیا و تیفانی ئەگەڕێنەوە بۆ سۆڵ بەھۆی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی کۆتایی تاقیکردنەوەکان.
بەڵام باوکی ناچار بوو ھێشتا لە ئەمریکا بمێمێتەوە بەھۆی ھەندێک کاری تەواو نەکراو.

من و لیا زۆر بە پەرۆش بووین بۆ دەرچوونی ئەنجامەکانمان!
ھیوامان ئەخواست کە ھەردووکمان لە ھەمان کۆلێژ ناومان دەرچێ....

بەدەم گۆرانی ووتنەکەوە سەیرێکی دایکم کرد.
ئەو ئافرەتێکی زۆر جوانە...
زۆرجار پێم ئەڵێن کە دایکم لەخۆم جوانترە.
ھھە ڕاست ئەکەن...بێ گومان جوانییەکەی وەسف ناکرێ.
ئەو کیم یونایە...ھاوسەری کیم کیۆنگ.

دایکم: کچم ئەی کوا باوکت لە کوێیە؟

جێنی: لە پەنجەرەکەوە بینیم بەردەم ئەپارتمانی پاک ئەکردەوە.

𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵Where stories live. Discover now