'نـاپـاكـی'

1.1K 239 220
                                    


[ Jennie's Pov ]

دڵم بەبێ ئارامی و ترسەوە خێرا لێیئەدا کە بینیم تیفانی خان لە پەنجەرەکەی سەرەوەوە بانگی کردم و تێھیۆنگیش بە دەسکە گوڵێکەوە لەبەردەم پارکی ئەپارتمانەکە وەستاوە...
وە منیش بە جلی بێجامەی ئاسایی و سەبەتەی سێرڤس بەدەستمەوە...!

سوپاس بۆ خوا کە لەلای شوێنی پارک کردنی ئۆتۆمبێلەکانەوە وەستابووم، ھەرچی زووە سەبەتەکەم لەپشت ئۆتۆمبێلەکەی تەنیشتیشمەوە فڕێدا و تێھیۆنگ ئاوڕی بۆ دواوە دایەوە و سەیری کردم.

بێگومان تێبینی سەبەتەکەی نەکرد و تەنھا زەردەخەنەیەکی بچوکی بۆ کردم بە مانای ئەوەی چاوەڕێمە لەوێ وەستاوە.

نەئەبوو بھێڵم تیفانی ھەست بە ھیچ بکات، بۆیە سەرم بە ئەرێنی بۆ تیفانی لەقاند و ئەو سەری لە پەنجەرەکە بردە ژوورەوە.

تێھیۆنگ سەیرێکی پەنجەرەکەی ئەوانی کرد و بەرەو ڕووم ھات، منیش خێرا بەرەو ڕوی ڕۆشتم نەوەک چاوی بە سەبەتەکە بکەوێت و لە ناوەڕاست لەبەردەم یەکتر وەستاین.

تێھیۆنگ: لە پیادەکردنی وەرزشی بەیانیان بوویت؟

جێنی: تۆ...لەبەرچی ھاتیت؟

تێھیۆنگ: من بۆ داوای لێبوردن کردن ھاتمە ئێرە... ھەرچەندە دایکیشت وا چاوەڕێتە بۆ نانی بەیانی بەڵام...جارێکیتر شتی وا ڕووناداتەوە..

ووتی و من لەجێوە سڕ بووم.

دایکم؟

ئەی ھاوار!!! ئەمە تیفانی خان بە دایکم تێگەیشت!؟؟

جێنی: ووتت...دایکم؟

تێھیۆنگ: ھم..نازانم گەر تێبینیت کردبم یان نا، بەڵام دوێنی بینیمیت لەگەڵ دایکت کە لە کافتریاکە دەرچوون بەیەکەوە..تا ماڵەوەش بەدواتاندا ھاتم.

ووتی و من ھەناسەیەکم بە بێزارییەوە ھەڵکێشا.

تێھیۆنگ: جێنی، پێویستە قسە بکەین، لە زانکۆ چاوەڕێت ئەبم...ببورە قسەکانی کردم مەبەستم نەبوو...وە..ئەم گوڵانەش بۆ تۆن..

ووتی و چەپکە گوڵەکەی بۆ ڕاگرتم.

بە نائاسودەیی گوڵەکەم لێی وەرگرت و ئەو بە شێوەمدا زانی کە پێویستە لەوێ بڕوات.
بە بێدەنگی سەرکەوتە ناو ئۆتۆمبێلەکەی و ڕۆشت لەوێ.

منیش خێرا سەبەتەکەم ھەڵگرت و ویستم بڕۆم بەڵام..

ئەی ئەم چەپکە گوڵە چی لێ بکەم..؟

𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵Where stories live. Discover now