'خـێـزانـی ئـێـمـە'

4.6K 385 172
                                    


پەنجەرەی ژوورەکەم کردەوە.
ڕێگام دا تا ھەوایە فێنک و نەرمەکەی پایز بەر ڕوخسارم بکەوێ.
وە کەمێک ھەوای ژوورەکەش بگۆڕێت.

لەسەر کورسی بەرامبەر ئاوێنەکە دانیشتم.
سەیری بۆنە گران بەھاکان و سوراو و مەیکەپەکانی سەریم ئەکرد.
سوراوێکم ھەڵگرت و کردمەوە.
بە زەردەخەنەوە لە لێوم ئەدا و کەمێک بۆنیشم لە ملم دا.

دایکیشم بەدیارمەوە بوو بە خەندەیەکی نەرم سەیری ئەکردم لە کاتێک کە بە پەڕۆیەکەی دەستی شوشەی بۆنەکانی پاک ئەکردەوە.

لەسەر کورسیەکە ھەستام و چوم دۆڵابی جلەکانم کردەوە.
سەیرێکی ئەو جل و کراسە جوانانەی ناویم ئەکرد و بەخۆمەوە ئەنا لەبەردەم ئاوێنەکە.
منیش ئەو جلانەم زۆر لێ دێت...ئەگەر بێت و بیانپۆشم..

دایکم ھەناسەیەکی ھەڵکێشا و کەل و پەلەکانی پاک کردنەوەی ھەڵگرت تا بچێت ھۆڵەکە پاک کاتەوە.

"دایکە بوەستە منیش وا دێم یارمەتیت ئەدەم"

کراسەکەم خستەوە ناو دۆڵابەکە.
پەنجەرەکەم داخست و چومە دەرەوە لە ژوورەکە.

بەڵێ ئەو ژوورە ژووری من نەبوو.
ژووری ئەو ماڵە بوو کە دایکم خزمەتی ئەکردن.
ماڵی تیفانی خان و بەڕێز چۆی سیوۆن.

ڕاستییەکەی، دایکم ھەر ڕۆژەو کاری خزمەتکاری بۆ ماڵێک ئەکات.
یانی لە بەیانی تاکو ئێوارە ئەچێت بۆ پاک کردنەوەی ماڵەکە و بڕێکی کەم بۆ دەسھەقی کارەکەی ئەو ڕۆژەی وەرەگرێت.

من کیم جێنی ھەژدە ساڵانم.
لەگەڵ خێزانەکەمدا ئەژیم.
دایک و باوکم، وە دوو براکەم.

جوھۆن بە دوو ساڵ لە خۆم گەورەترە.
ئەویتریش جۆنگھۆ'یە، بە ھەشت ساڵ لە خۆم بچووکترە.

ئێمە لە ئەپارتمانێکی ڕاقی ئەژین لە سۆڵ.
کە ئەڵێم ئەپارتمان، مەبەستم لە خانووی ناو نھۆمەکانی ئەپارتمانەکە نییە!
بەڵکو ئێمە لە بەشی خوار خوارەوی ئەپارتمانەکە ئەژین.
کە پێکھاتووە لە ھۆڵێکی مامناوەند، چێشتخانەیەکی زۆر بچووک، دوو ژووری نوستنی بچووک و گەرماوێک.

ھەموو ئەوەی ھەمانە و نیمانە ئەوەندەیە.

باوکم پیاوێکی کەمێک پیرە، تەمەنی لە شەستەکانە.
بە ھەمان شێوە کارەکەی خزمەت کردن و پاکردنەوەی بەردەرگای ئەپارتمانەکەیە.
وە سێرڤس کردنی دانیشتوانی ئەپارتمانەکە بە ھێنانی نان و ڕۆژنامە بۆیان، ھەموو بەیانیەک زوو.
وە ھەموو ئێوارەیەکیش تەنەکە گەورەکەی خۆڵ ببات تا زبڵی ماڵەکانی ئەوێی تێکات و فڕێیبدات.
ئەمانە کاری باوکمە.
بە کورتی، باوکم دەرگاوانی ئەو ئەپارتمانەیە و ئێمە بە ماڵی دەرگاوانی ئەپارتمانی Kwon ناو ئەبرێین.

جوھۆنی براشم لە شوێنی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل کار ئەکات، بەڵام دەستکەوتێکی وا باشمان نییە.
ئەوەی بەدەستی ئەھێنین ھەر بەشی بژێو کردنی ماڵ و ژیانمان ئەکات.

زۆرجار توشی کاتی سەخت و ئاستەنگی بوینەتەوە.
زۆرجار شکێنراینەوە و ھەستمان بریندار کراوە بەھۆی ھەژاریی...

بەڵام من ئومێدم لەدەست نادەم.
من ھیوام بە داھاتووێکی باش ھەیە.
داھاتووێکی ڕۆشن...وە ببم بە خاوەن کارێک و یارمەتی دایک و باوکە ماندووەکەم بدەم تا کەمێک ئەرکی سەر شانیان کەم بکەم.
چونکە خۆم بە قەرزاریان ئەزانم...
ئەوان ھەموو ماندوو بوونێکیان لەپێناو ئێمە و ئاسوودەیی ئێمەیە.

ھەر بۆیە ئەمساڵ کە کۆتا ساڵی خوێندم بوو، ھەموو ھەوڵ و ماندوو بوونێکم خستەگەڕ تا ئەنجامێکی باش بەدەست بێنم و لە کۆلێژێکی باش وەربگیرێم.

چونکە تاکە چارە ئەوەبوو زانکۆ تەواو بکەم، ئینجا کار بکەم.
لەبەر ئەوەی باوکم ڕێگای پێم نەئەدا کار بکەم تاکو زانکۆ تەواو نەکەم..
بەڵێ باوکم پیاوێکی بیرۆکە کلاسیکە و ھەموو شتێکی لە لا ئاسایی نییە.

من ھەرگیز ناڵێم کە باوکم کەسێکی خراپە!
نەخێر ھەرگیز.

بەڵام ئەتوانم بڵێم لە ھەندێک شت سنورداری کردووم، چونکە لە خەڵکی ساختە و خراپی ئەم ڕۆژگارە پڕ لە کارەساتە ئەترسێ و نایەوێ توشی ھەڵە و کێشەیەک ببم.

باوکم خەڵکی گوندە، بڵێی و نەڵێی، لە ھەموو شوێنێکی دنیا بیرۆکەی خەڵکی گوند جیایە لەگەڵ خەڵکی شار.
ھەندێک شت ھەیە کە لایان پەسند نییە و عەیبە، بەتایبەتی بۆ ڕەگەزی مێ...

ھەرچۆنێک بێ.
من ئێستا بیر لەوانە ناکەمەوە.
من ئێستا دڵخۆش و بە پەرۆشم بۆ دووبەیانی.
دووبەیانی ئەو ڕۆژەیە کە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی دەرئەچێت!
ئەو ئەنجامەی کە داھاتووم دیاری ئەکات.
دووبەیانی دەرئەکەوێت کە لە چ کۆلێژێک وەرئەگیرێم و لاپەڕەیەکی نوێی ژیانم دەست پێ ئەکات.
ھیوادارم لەو قۆناغەدا ھەموو شتێک بە باشی بڕوات...
ھیوادارم ھیچ کێشە و بەربەستێک نەیەتە بەردەمم...







صڵاووو میللەت 🌚
لەسەر داوای بەشێکی زۆرتان و سەپۆرت و دەفع کردنم، دیسان بە کتێبێکیتری نوێی تێنی ھاتینەوە 🥂🦥
دڵنیام ئەوەشتان زۆر بەدڵ ئەبێت و تایپەکەی وەک چیرۆکی 'یاری ژیان' ھەست بزوێنەر و نھێنی و شط ئەبێت 🌚💅🏻
زۆر شتیتری تێدایە باسی ناکەم خۆتان ئەیبینن ئینشاڵا و شایەنی خوێندنەوە ئەبێت 😍
وە بیرۆکەی چیرۆکەکەم لە درامایەکەوە بۆ ھاتو و پێم خۆش بوو بە دەستکاری و تێکەڵکردنی بیرۆکەی خۆم بیکەمە چیرۆکێکی خۆش و سوودبەخش.
بە تایبەت بۆ ئەوانەی ئەچن بۆ زانکۆ و ئەو قۆناغە نوێیە لە ژیانیان دەست پێ ئەکات.
بەپێی ئەوەی خۆم لە کۆتا قۆناغی زانکۆم و زۆر شتم دیوە لەوێ، بێگومان زۆر شتیش فێربوومە لەبارەی ژیان و کەسەکان و خودی خۆشمان!
ھیوادارم بتوانم پەیامێکی جوان بەو کتێبە بگەیەنم و سود و چێژی ھەبێت.

ئەوەی حەزی پێناکا ئەتوانێ نەیخوێنێتەوە. 💜
ئەوەشی حەز ئەکات ڕێزی لەسەرچاوم 😍

ئەوە با پارتی یەکەم بێت.
بزانم دەستپێکەکەی چۆن ئەبێ لاتان؟
وە بینێرن یا تاگی بکەن بۆ مینی گوجیەکان و تێینی ڵەڤەرەکان و ئارمیبلینک و کەیپۆپەر و مەڵتی فاندۆم و دار و بەرد و عێل و عەشیرەت🤩
چاوەڕێ بن 💜

𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵Where stories live. Discover now