'ھـە‌ڵـە‌ تـێگـە‌یـشتـنـێـك'

745 158 125
                                    



ئە‌مڕۆ چوارشە‌مە‌یە‌، ڕۆزێش بە‌ پە‌رۆشە‌وە‌ چاوە‌ڕێی چوارشە‌مە‌ بوو تا ئە‌و گۆڤارە‌ دە‌رچێت كە‌ ھە‌فتە‌یە‌كە‌ چاوە‌ڕێی ئە‌كرد.
بێگومان وێنە‌كانی جیمین و جێنی بە‌كارھێنا و ناردینی بۆ ئە‌و گۆڤارە‌ كە‌ بیكە‌نە‌ ھە‌واڵ لە‌سە‌ر جیمین، بە‌ پێی ئە‌وە‌ی جیمین كوڕی كە‌سێكی ناسراوی سیاسیی دە‌وڵە‌تە‌، بێگومان ھە‌واڵی وای لە‌سە‌ر دائە‌نرێ.

"شۆككك!!! خۆشە‌ویستە‌ نھێنییە‌كە‌ی پارك جیمین دە‌ركە‌وت!!!"

"چە‌ند ڕۆژێك لە‌مە‌وبە‌ر لە‌ كە‌شێكی سارد و بە‌فردا، پارك جیمینی لاو، كوڕی جێگری سە‌رۆك پە‌رلە‌مانی كۆریای باشوور، لە‌بە‌ردە‌م ئە‌پارتمانە‌كە‌یدا لە‌گە‌ڵ خۆشە‌ویستە‌كە‌ی بینرا كە‌ باوە‌شیان بە‌یە‌كدا كردبوو و خۆشبە‌خت دە‌رئە‌كە‌وتن

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

"چە‌ند ڕۆژێك لە‌مە‌وبە‌ر لە‌ كە‌شێكی سارد و بە‌فردا، پارك جیمینی لاو، كوڕی جێگری سە‌رۆك پە‌رلە‌مانی كۆریای باشوور، لە‌بە‌ردە‌م ئە‌پارتمانە‌كە‌یدا لە‌گە‌ڵ خۆشە‌ویستە‌كە‌ی بینرا كە‌ باوە‌شیان بە‌یە‌كدا كردبوو و خۆشبە‌خت دە‌رئە‌كە‌وتن...خۆشە‌ویستە‌كە‌ی كچێكی ئاسایی نە‌ناسراوە‌، لە‌ ھە‌مان كاتدا جوان و جێگای سە‌رنجە‌...ھیوای ژیانێكی خۆشیان بۆ ئە‌خوازین بە‌یە‌كە‌وە‌."

ڕۆزێ ھە‌واڵە‌كە‌ی خوێندە‌وە‌و لە‌بە‌ر خۆیە‌وە‌ بزە‌یە‌كی كرد.

ڕۆزێ: نیشانت ئە‌دە‌م یاریكردن بە‌ دوو كوڕ لە‌ ھە‌مان كاتدا يانی چیی..كیم جێنی.

دوای ئە‌وە‌ی نوسراوی نێو گۆڤارە‌كە‌ی خوێندە‌وە‌ پە‌یوە‌ندی بە‌ تێھیۆنگە‌وە‌ كرد و پێی ووت كە‌ بێت بۆ لای تا قسە‌ لە‌بارە‌ی شتێكە‌وە‌ بكە‌ن.

دوای چە‌ند خولە‌كێك تێھیۆنگ گە‌یشت و ڕۆشتە‌ ژوورە‌وە‌.

ڕۆزێ: بە‌خێربێی

تێھیۆنگ: سوپاس ڕۆجێ دە‌ی وا گوێم بۆت گرتووە‌ چی بووە‌ زوو بیڵێ.

ڕۆزێ: ئە‌مە‌وێ شتێكت نیشان بدە‌م بە‌ر لە‌وە‌ی لە‌ كە‌سێكیترە‌وە‌ بیبیستیت.

ووتی و گۆڤارە‌كە‌ی كردە‌وە‌ نیشانی دا.

تێھیۆنگ ڕە‌نگی تێكچوو و بۆ دە‌مێك بە‌ شۆكە‌وە‌ وە‌ستابوو لە‌دیار ھە‌واڵە‌كە‌.
بە‌ دە‌ستە‌ لە‌رزۆكە‌كانیە‌وە‌ گۆڤارە‌كە‌ی لێ وە‌رگرت و چە‌ندجارێك ئە‌وە‌ی دە‌می قوت ئە‌دایە‌وە‌ كە‌ نە‌یە‌زانی چی بڵێت و چی بكات..

𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵Donde viven las historias. Descúbrelo ahora