'ئـیـرە‌یـی شـتـە‌ جـوانـە‌كـان لـە‌نـاوئـە‌بـات'

722 151 132
                                    



دوای ئە‌وە‌ی قسە‌ی بە‌ردە‌رگایان تە‌واو كرد، جێنی ڕۆشتە‌ ژوورە‌وە‌ی ماڵی جیمین و لای میۆن دانیشت، جیمینیش ماڵە‌كە‌ی بۆ ئە‌وان بە‌جێھێشت تا ئاسودە‌ بن.

بێگومان تا شە‌و دایكی جێنی چە‌ند جارێك پە‌یوە‌ندی پێیە‌وە‌ ئە‌كرد تاكو دڵنیا بێتە‌وە‌ كە‌ باشە‌.

ڕۆزێش دوای ئە‌وە‌ی وێنە‌كانی جێنی و جیمینی بە‌دە‌ست كە‌وت كە‌ باوە‌شیان كردبوو، ھە‌ڵیگرت و ڕۆشت بۆ ماڵی تێیۆنگ.
نە‌ك بۆ ئە‌وە‌ی وێنە‌كانی نیشان بدات، نا..بە‌ڵكو ئە‌و بیری لە‌ پلان و شتی گە‌ورە‌تر لە‌مە‌ ئە‌كردە‌وە‌.

بە‌ڵام ڕۆشت بۆ لای تێھیۆنگ بۆ كاركردن لە‌سە‌ر ھە‌ندێ وانە‌ و پرۆژە‌ی بە‌شە‌كە‌یان وە‌ك ھە‌میشە‌.

تێھیۆنگ بە‌ ووردی خە‌ریكی كاركردن بوو لە‌سە‌ر لاپتۆبە‌كە‌ تاكو زە‌نگی مۆبایلە‌كە‌ی ھات و بینی جێنییە‌.
زە‌ردە‌خە‌نە‌یە‌كی كرد و ھە‌ستا لە‌وێ تا وە‌ڵامی بداتە‌وە‌.
ڕۆزێش تە‌نھا بە‌ مۆڕە‌وە‌ سە‌یری كرد.

تێھیۆنگ: ئە‌لۆ گیانی من چۆنیت؟

جێنی: باشم تۆ چۆنی خە‌ریكی چی؟

تێھیۆنگ: لە‌گە‌ڵ ڕۆزێ خە‌ریكی خوێندن بووین.

جێنی: خۆ دڵت لێم نە‌ڕە‌نجا كە‌ ئە‌مڕۆ ھیچ نە‌متوانی بتبینم؟ بە‌ڵام بە‌ڕاستی ڕۆژێكی قورس بوو بۆم..بە‌ڵێن بێ بە‌یانی ھە‌موو شتێك باشتر بێت...زۆریش بیرت ئە‌كە‌م

تێھیۆنگ: بیرم كردی منیش زۆر...باشە‌ گیانم، بە‌یانی یە‌كتر ئە‌بینین..ئاگاداری خۆت بە‌.

ماڵئاواییان كرد و پە‌یوە‌ندییە‌كە‌یان داخست.

تێھیۆنگ دانیشتە‌وە‌و خە‌ریكی كاری خۆیان بوون تا ھە‌ستی كرد كۆپیە‌ك لە‌ ڕاپۆرتە‌كانیان كە‌مە‌.
بێگومان كۆپی ڕاپۆرتی جیمین بوو.

تێھیۆنگ: ئە‌و جمە‌ خوێڕیە‌ بۆ نە‌ھات ئە‌و كۆپیە‌ بێنێ!

ڕۆزێ: ئێ پە‌یوە‌ندی پێوە‌ بكە‌ با بیھێنێ.

پە‌یوە‌ندی بە‌ جیمین كرد بە‌ڵام وە‌ڵامی نە‌بوو.

تێھیۆنگ: وە‌ڵام نادات.

ڕۆزێ: ھمم..كە‌واتە‌ ھە‌ستە‌ با بچینە‌ ماڵی ئە‌و و كۆپیە‌كە‌ی لێ وە‌ربگرین.

تێھیۆنگ: بیرۆكە‌ی چاكە‌ بە‌ڵكو كە‌مێكیش تێیھە‌ڵدە‌م، ئە‌م چە‌ند ڕۆژە‌ خراپ وانە‌ و پڕۆژە‌كانی پشتگوێ خستووە‌.

𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt