'ئـاھـەنـگـەکـە'

1.2K 254 195
                                    


[ Taehyung pov]

لەگەڵ ھاوڕێکانم وەستابوین لەلای دەرگای دەرەوەی یانەکەمان و پێشوازیمان لە میوانەکان ئەکرد بەر لە دەستپێکردنی ئاھەنگەکە.

دڵخۆشم بە بینینی ھاوڕێکانم لەدەوروبەرمەوەو زەردەخەنەی سەر لێویان ئەبینم..
تەنانەت جیمین، ئەو شێتە ھەر کامێراکەی لەدەستە و چرکە بە چرکەی ساتەکان لە سەرەتاوە تۆمار ئەکات تا وەک ڤلۆگێک و یادگاری بیھێڵێتەوە.

کاتەکە چێژبەخش دەرئەکەوێ بەڵام ئەکرا پێرفێکتتر ببێ تەنھا ئەگەر جێنی'ش ئێستا لە تەنیشتمەوە بوایە...

جیمین: ھێی کوڕی قۆز دیسان خەیاڵت بۆ کوێ ڕۆشت؟

لەبیرکردنەوەکەم ھاتمە دەرەوە کە جیمین بە گاڵتەوە ڕوی کامێراکەی لە من کردەوەو قسەی کرد.

منیش تەنھا زەردەخەنەیەکم بۆی کرد.

جیمین: نا نا پیاو قسەی ڕاست بکات، وەک ھەمیشە ئەستێرەی ئەمشەوی ئاھەنگەکە ھەر جەنابتی قۆزترینی مەنطیقە!

تێھیۆنگ: سوپاس سوپاس پیاو.

جین: کورە ناماقوڵیتان کرد! من قۆزترین کـ...

ڕۆزێ: جین ئوپا گیان تکایە دوایی حەیایان ببە تا بیرم نەچووە جارێ ھاوڕێیان وەرن تا ئاھەنگەکە دەستی پێ نەکردووە با ھەموومان وێنەیەک بەیەکەوە بگرین، جیمین تۆش دەی خێرا.

ڕۆزێ قسەکەی بە جین بڕی و یەکێک لە سکیورتیەکانی بانگکرد تا وێنەمان بۆ بگرێت.

جین: سەیری سەیری ئەو شەھامەتییەم! کەستان ناتوانن لە من بچن تێئەگەن؟ ھەر خۆم لەناو ھەمووان دیارم کە تاکە ئەستێرەم و لە قۆزییا ئەدرەوشێمەوە، تێھیۆنگیش با لەخۆی ھەڵدات و جمە حیز تۆش گـ*ووی زیاد نەخۆیت ووسس

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جین: سەیری سەیری ئەو شەھامەتییەم! کەستان ناتوانن لە من بچن تێئەگەن؟ ھەر خۆم لەناو ھەمووان دیارم کە تاکە ئەستێرەم و لە قۆزییا ئەدرەوشێمەوە، تێھیۆنگیش با لەخۆی ھەڵدات و جمە حیز تۆش گـ*ووی زیاد نەخۆیت ووسس.

تێھیۆنگ: نا نا ھیۆنگ تا تۆ ڕاوەستابی کێ حەددی ھەیە بەخۆی بڵێت قۆز!

بە پێکەنینەوە ووتم و ھەمووان پێکەنین تەنھا جیمین نەبێ کە چاوەکانی لە جین سوڕاند.

𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵Where stories live. Discover now