'نـاسـیـنـی ئـەو'

1.4K 291 315
                                    


کچەکە خێرا قاوەکەی ھەڵگرت و ھەستایەوە بەرەو ڕووی کوڕەکە ڕۆیشت.

کە گەیشتە لای بە ئەنقەست خۆی پیا کێشا و کەمێک لە قاوەکە ڕژایە سەر جلی کوڕەکە.

ئەو کوڕەی کە کیم تێھیۆنگ'ی ناوە.

وەستا و بە ساردی سەیرێکی کچەکەی کرد، لە کاتێک کە کچەکە بە ناز و فیزەوە ھەوڵی ئەدا داوای لێبوردنی لێبکات و خۆی پێ ناساند.
دەستی ڕاگرت بۆی تاکو تۆقەی لەگەڵ بکات.

کوڕەکە بە ساردی سەیری دەستی کرد.

تێھیۆنگ: کێشە نییە، کاتێکی خۆش.

کچەکە بە بڕواپێنەکردنەوە سەیری کرد و تێھیۆنگ ڕۆیشت چوو لە لای ھاوڕێکانی دانیشت.

منیش بەدەم خۆمەوە زەردەخەنەم ئەکرد کە بینیم چۆن ئەو کچە ھەوڵەکەی شکستی ھێنا و تەریق بۆوە.
تاکو لەودەمە میۆنی ھاوڕێم پەیا بوو.

میۆن: چییە ئەوە وا بەدەم خۆتەوە پێئەکەنی کچم؟

ووتی و بەرامبەرم دانیشت.

جێنی: ھھە ئەوە چ جۆرە زانکۆیەکە یا؟

میۆن: ھھە بە پێی ئەوەی من دووەم ساڵمە لە قۆناغی یەکەمم، ڕاھاتووم لەگەڵ بارودۆخی ئەو زانکۆیە...بەڵام بۆ چی بووە؟

جێنی: ئەو کچەی مێزەکەی تەنیشتمان قاوەکەی ڕژاند بەسەر جلی ئەو کوڕەی ناوی کیم تێھیۆنگە تەنھا بۆ ئەوەی سەرنجی ڕابکێشێشت ھھە بەڵام بێ ھیچ دەرئەنجامێک گەڕایەوە شوێنی خۆی.

بە پێکەنینەوە ووتم و میۆن ئاوڕی دایەوە بۆ ئەو مێزەی بەرامبەرمان کە تێھیۆنگ و ھاوڕێکانی لێ دانیشتبون.

میۆن: ھھە دیارە ئەو کچە زیاد لە حەد ڕۆشتووە....ئەو کوڕە ناوی کیم تێھیۆنگە، کوڕە شازەکەی زانکۆ...لەگەڵ ئەو ھاوڕێیانەی لە ھەمان بەشی ئێمەن و لە قۆناغی سێیەمن ئەمساڵ....ھەتا بڵێی کوڕێکی دەوڵەمەندە و باوکی پیاوێکی خاوەن کارە، خاوەنی چەند ھۆتێلێک و شوێنێکی گەورەی یانەی شەوانەیە، یانەکە ناوی 'ھیلس'ە ....تێھیۆنگیش ھەر بە خاوەنی یانەی شەوانەی ھیلس حسابە چونکە تاکە میراتگری باوکیەتی...زۆربەی شەوەکان لەگەڵ ھاوڕێکانی کات لەوێ بەسەرئەبەن، وە ئەتوانم بڵێم کەمێک پلەی بۆی'ە..

میۆن قسەی ئەکرد و منیش بە گوێگرتن لەوەوە سەیری مێزەکەی ئەوانم ئەکرد.

میۆن: سەیری ئەو کچەی تەنیشتی بکە، ئەوە میراتگری گەورەی کۆمپانیای پارک'ە...پارک ڕۆزێ.

جێنی: ھمم کچێکی جوانە..

میۆن: گەر باش بیناسی وا ناڵێی ھھە...ئەو کوڕەیتریش کوڕی جێگری وەزیری پەرلەمانە..پارک جیمین.

𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵Where stories live. Discover now