Another Killer?!

71 8 23
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~
.
تەنانەت مەبەستی چیە لەو قسە هەموان؟
مەبەستی کێیە؟
تۆ چیت دەوێت تەنها دەمەوێ ئەوە بزانم
ڕۆیشتمە خوارەوە دەنگی گریانی هاوسەرەکەی
منداڵە ترساوەکانی
تەنانەت بەرگەی ئەم دیمەنە ناگرم
ڕۆیشتمە دەرەوە جیمین هاتە لام بە پەشۆکاوی
.
"چی ڕوویدا تای؟" وتی
.
"کاری خۆی کرد" وتم
.
"توانیت بیبینیت؟" وتی
.
"بەڵێ بینیم بەڵام تەواو جیاواز بوو بە بەراورد بە جارەکەی تر جەستەی بچووک نەبوو لە کچ نەدەچوو" وتم
.
"هەڵسوکەوتی سەیری کرد؟" وتی
.
"بۆچی ئەوە دەپرسی؟" وتم
.
"ئێ تای ئەو ناتوانێت ئاسایی بێت گەر دەروون نەخۆشێک بێت" وتی ئەو ڕاست دەکات
.
" بۆ ساتێک سەیری کردم و لە نهۆمی کۆتایی خۆی هەڵدا خوارەوە گەر زووتر ئاگەداری بام دەمتوانی بیگرم"وتم
.
" هەمووی بەهۆی منەوە بوو گەر بانگم نەکردبایت دەتتوانی دەستگیری بکەی"وتی
.
"نا برا هەڵەی تۆ لەکوێدایە تۆش نەتدەزانی"وتم
" بچووکترین هەلیش لەدەست خۆی نادات ئەو بۆچی تێر نابێت بەس نیە"ئەوەشم وت
.
" نازانم چەندی تر ئەوە بەردەوام دەبێت بەڵام بابڕۆینە ژوورەوە و سەیری بکەین"وتی
.
" من.. بەرگەی ئەوە ناگرم جیمین تۆ بڕۆ من پەیوەندی بە بنکە دەکەم"وتم
.
"باشە"وتی و ڕۆیشتە ژوورەوە
منیش پەیوەندیم بە بنکە و پزیشکی دادوەری کرد
.
ئەو نامەیەی لە مێشکم دەخولێتەوە هەموان
هەموان
کەواتە هێشتا زۆریتر ماوە
نەفرەتی ڕێگا نادەم بگەیت بە ئامامجەکەت
.
جیمین بە ڕاکردن هاتە لام
" تای وەرە شتێکی سەیر هەیە"وتی و
بەدوای ڕامکردە ژوورەوە
.
"چی هەیە؟؟" وتم
.
"تای شوێن برینەکە جیاوازە وەک ئەوانی تر نیە سەیربکە" وتی نزیکی بوومەوەو سەیری برینەکەیم کرد
ڕاستە شوێنی لێدانەکە جیاوازە
ئایە دەکرێت بە ئەنقەست وای کردبێت
یان
"دەبێت کەسێکی تر بێت"جیمین وتی
ڕاستە
تا ئێستا چەند قوربانی هەبوون هەموویان هەمان شوێن برینیان هەبووە بەڵام بۆچی ئەمەیان جیاوازە؟
" ڕاستە جیمین منیش وای بۆ دەچم" وتم
.
"خۆت وتت کە جەستەی جیاواز بوو" وتی
.
"ڕاستە کەواتە هیچ گومانی تێدا نیە کە کەسێکی تر بێت"وتم
.
" بەیانی لێکۆڵینەوەی زیاتری لەگەڵ دەکەین ئێستا پێویستە بگەڕێینەوە" وتی
.
"باشە با بگەڕێینەوە"وتم
.
End pov
.
New day
.
Nara pov
.
چاوەکانم کردەوە بە دەنگی زەنگە بێزارکەرەکەی ماڵەکەم سەیری کاتژمێرم کرد هێشتا 7ی بەیانیە کێ بەم کاتە لێرەیە چی لە من دەوێت بەم بەیانیە خۆی ئەمڕۆ پشووم وەرگرت لە ڕۆژی پشووش وازم لێ ناهێنن
بە زۆری لەناو جێگاکەم هەڵسام هێزی قسەکردنیشم نیە زەنگەکەی تێکدا ئەوەندە لەسەر یەک لێی بدات
دەرگای ماڵەکەم کردەوە پڕ بە دەنگم قیژاندم
چی لە حەوشەی ماڵەکەم ڕوویداوە!!
جەستەم هەموو گەرم بوو دڵم دەستی کرد بە خێرا لێدان و دەست و قاچەکانم دەلەرزی
"ئێ کچم منیش مەبەستم ئەوە بوو ترسام شتێکت بەسەر هاتبێت"
دراوسێکەم بوو ماڵەکەی لە تەنیشت ماڵەکەمە
حەوشەکەم ڕەنگی سوور هەڵگەڕاوە پەڵەی خوێن لە هەموو شوێنێک هەیە دیوارەکە دەرگای ماڵەکەم ئەرزەکە ڕۆیشتم و دەرگای ماڵەکەم کردەوە
بەخەمەوە سەیری دەکردم
"سەیری خۆت بکە زەرد هەڵگەڕاوی نیگەران مەبە پەیوەندیم بە بنکەی پۆلیس کرد ئێستا لێرە دەبن"
.
دەستی خستە سەر ڕوومەتم
دەترسم کاری ئەو بێت!
.
ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس گەیشتن یەکەم ئۆتۆمبێل وەستا جۆنگکووک دەرکەوت
باش بوو بەختم هەبوو پێویستم بە یەکێک بوو ئێستا
زۆر ترساو دیار بوو
" نارا!!"پڕ بە دەنگی ناوی هێنام و بە ڕاکردن هاتە لام
و لە باوەشی کردم منیش لە باوەشم کردەوە
.
"تۆ باشی؟ ئازارت پێ نەگەیشتووە؟"وتی و سەیری ڕوخساری دەکردم
.
"نەخێر بەڵام دەترسم" وتم
.
"تەواو تەواو هیچ شتێک ڕوونادات هەموو شتێک باش دەبێت وەرە بڕۆینە ژوورەوە"
.
ڕۆیشتینە ژوورەوە و ڕۆیشتین بۆ ژووری دانیشتن
.
"ئێستا هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە و هەموو شتێکم پێ بڵێ باشە من ئەو کەیسە دەگرمە دەست و تا کۆتایی خۆم لەلات دەبم باشە؟"وتی
.
سەرم بە باشە جوڵاند و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی
.
" من نە هیچ شتێکم بینی نە هیچیشم بیست هیچ کێشەیەکم نەبوو تا دوێنێ شەویش هەموو شتێک باش بوو و هەستم بە هیچی نامۆ نەکرد بەیانی
هەڵسامەوە و حەوشەکەم ئاوا بوو"وتم
.
" تەواو؟"وتی
.
" بەڵێ"وتم
.
" باشە سوپاس دەڕۆم دەرەوە دەپشکنم باشە" وتی
و سەرم بە باشە جوڵاند
من گومانم هەیە کە ئەوە پەیوەندی بە کەیسی بکوژە زنجیرەیەکە هەیە
پێویستە بە تای بڵێم هەڵسامەوەو ڕۆیشتمە ژوورەکەم نامەم بۆ تای نارد کە بڕوات بۆ قاوەخانەکە و
دواتر ڕۆیشتم سەیری دەرەوە بکەم کە ڕۆیشتمە ئەوێ ڕاستەوخۆ لووتم گرت بۆنی خوێنەکە زۆر ناخۆش بووە وا دەکات گەدەم تێک بچێت
.
"کووک" بانگم کرد دوای ئەوەی قسەی لەگەڵ یەکێک تەواو بوو هاتە لام
.
"بەڵێ چی بوو؟" وتی
.
"کەی تەواو دەبێت؟" پرسیم
.
"کەمێکی ماوە" وتی
.
"لێکۆڵەر شتێکمان دۆزیەوە" یەکێک وتی و هاتە لای کووک کاغەزێکی لەلا بوو
نامە!!!
"خولەکێک دەبێت بیبینم" وتم کاغەزەکەی لەمن نزیک کردەوە کە خوێندمەوە
دەستم خستە سەردەمم
نوسرابوو
"دەتبینمەوە نارا"
.
نا بەڕاستی دەبێت پەیوەندی بە کەیسەکەی تر هەبێت
" کووک پێویستە قسە بکەین لەگەڵم وەرە" وتم و ڕۆیشتمە هۆڵەکە ئەویش هات
.
"چی بوو؟" وتی
.
"ئەو نامەیە پەیوەندی بە کەیسی بکوژە زنجیرەیەکە هەیە" وتم
.
"چۆن ئەوە دەزانی؟" وتی
.
"نامەکە کووک بکوژە زنجیرەیەکە لەگەڵ هەر کوشتنێک نامەیەک جێ دەهێڵێت وە دوای ئەوەی ئەو نامەیەم بینی گومانەکەم زیاتر بوو"وتم
.
"باشە بەڵام ناتوانین بە ئەگەرێک دوو کەیس بەیەک ببەستینەوە نارا"وتی
.
" من ئەمڕۆ قسە لەگەڵ تای دەکەم تەنها پێویستم بە نامەکەیە با لەلای من بێت"وتم
.
" دڵنیای؟"وتی
.
" بەڵێ پێویستە قسەی لەگەڵ بکەم "وتم
.
" باشە بەڵام کە قسەکردنت تەواو بوو لەگەڵی نامەکە دەگەڕێنیەوە چونکە بچووکترین بەڵگەش دەبێت لەلای من بێت"وتی
.
" دەیگەڕێنمەوە دڵنیابە"وتم
و هەردووکمان ڕۆیشتینە دەرەوە
.
End pov
.
Taehyung pov
.
چاوەکانم کردەوە دوای خەوێکی دوور و درێژ هەستم کرد بە تەواوی خەوتووم سەیری مۆبایلەکەم کرد کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆیە!
زۆر خەوتووم
بینیم نارا نامەی ناردبوو
دەیەوێت چاوی پێمبکەوێت دەبێت کێشەیەکی هەبێت؟ یان پەیوەندی بە کەیسەکە هەیە نووسیویەتی کاتژمێر چوار هێشتا کات ماوە
دوای ڕۆتینی ڕۆژانەم ڕۆیشتم بۆ ماڵەکەی جیمین
.
"سڵاو" هارین وتی
.
"سڵاو لێکۆلەری بچووک" وتم و کۆتەکەم لەبەرکردەوە
هارین بۆتە یارمەتیدەرێکی باشمان کاری زانیاری کۆکردنەوەیە لەسەر قوربانیەکان و ئەو کەسانەی ناو لیستەکە دەتوانم بڵێم یارمەتیدەرێکی نایابە ئەو بەڕاستی بۆ ئەو کارە درووست کراوە
.
"ئا بیرم کەوتەوە جیمین وتت ئەگەر.."قسەکەم تەواو نەکرد
"وایە وتم ئەگەر ئەو کەسەی لای من بکوژرێ دەزانم ئامانجی چیە بەڵام نەبوو ئەو کەسەی لای تۆ کوژرا" وتی
.
"ئەوە چی بوو کە داتنابوو؟" وتم
.
"تۆڵە!" وتی
.
"مەبەستت چیە؟" وتم
.
"ئامانجەکەی تۆڵە کردنەوە بێت لەو کەسانەی کە شتێکی گەورەیان بەسەرهێناوە وە ئەو کەسەی کە من چاودێریم دەکرد.."
وتی و هارین قسەکەی پێ بڕی
.
" خراپترین بازرگان بووە دەستی لە زۆر کاری پیس هەبووە یەکێک لەوانە بازرگانی بە منداڵ"وتی و چەند پەڕاوێکی خستە پێشم
.
"بەڵام ئەگەر ئەوە مەبەستەکەی با دەیدا دەستی یاسا"وتم
هەردووکیان پێکەنین
.
" نانا هەندێک کەس هەن کە یاساش ناتوانێ دەست بەسەریان بکات بەداخەوە لە سەردەمێک دەژین پارە دەتوانێ یاسا و سەروەریش بکڕێت"هارین وتی و چاوەکانی داخستبوو
ئەو لە خوێندنی یاسایە
قسەکانیشی ڕاستە
.
" بەڵام لەو باوەڕەدا نیم بەدوای تۆڵە بێت ئەگەر ئەوەبا یەکێک یان دوان دەبوو ئەوە زۆر زۆرە"هارین وتی
.
" ڕاستە هەرچۆنێک بێت ئەو کەسەی لای من نەمرد تا ئەو ئەگەرە ڕاست بێت"جیمین وتی
.
"جیمین با چاومان لەسەر برای قوربانیەکەی پێشوو بێت" وتم
.
"هەرخۆی چاوێکم لەسەر ئەوە"وتی
.
" زۆر باشە وە شتێک هەیە"وتم
.
" چیە؟"جیمین وتی
.
باسی نامەکەی نارام بۆ کردن
.
"ئێ کە ڕۆیشتی دەیزانیت بابەتەکە چیە"جیمین وتی
.
" ڕاستە تەنیا کەمێک نیگەرانم" وتم
.
" با بگەڕێینەوە سەر بابەتەکەی خۆمان و لێکۆڵینەوەکانمان" جیمین وتی دانیشتم و دەستم کرد بە خوێندنەوەی پەڕاوەکان
.
.
4:00pm
.
.
ڕۆیشتمە قاوەخانەکە لە شوێنێک دانیشتبوو زەرخەخەنەی کرد کاتێک منی بینی
ڕۆیشتمە لای ڕەنگی هیچ باش نیە
" سڵاو "وتم
.
" سڵاو" وتی
.
" کێشەیەک هەیە؟"وتم
.
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی
" بەڵێ کێشەیەک هەیە تای" وتی
.
"بیڵێ بزانم" وتم
.
دەستی کرد بە باسکردنی ڕووداوەکەی
.
.
"دەبوو زووتر ئاگەدارم بکەیتەوە نارا" وتم
ئەوەی بەسەری هاتوە کەم نەبووە
.
"لەو بڕوایە دانەبووم یارمەتی دەر بێت تەنها خوێن هەبوو بەبێ جەستە وە تای نامەیەکی جێهێشتبوو"
کاغەزەکەی پێدام
.
" نارا ئەوا.."قسەکەم تەواو نەکرد
.
"لە ئەو ناچێت ڕاستە؟" وتی
.
"ڕاست دەکەیت"وتم
.
" دەمزانی نامەی جارەکەی تر بە ڕەنگی سوور نوسرابوو وە دەستوخەتیشی جیاوازە"وتی
.
" نا نارا جارێکیتریش نامەم بینیوە سوور نەبێت بەڵام ئەو ڕەش بوو وە ئەوە سەوزە!" وتم
.
"کەواتە پێم دەڵێیت ئەو کەسە هەمان بکوژ نیە ڕاستە؟"وتی
.
" ڕاستە نارا بەڕای من
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
بکوژێکی تر لەم نێوەندە هەیە!
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~
See you in next part
.
1238 words

~Lovely Criminal~Kurdish Where stories live. Discover now