New Visitors

146 26 4
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
---------------------------------------------------------
.
.

"هەستێکی چۆنە پێشبینییەکانت ڕاست نەبێت"
.
نامەکەم کردە چەند پارچەیەک بێزار بووم لەم نامانە وەک ئەوەی هەموو شتێکی پلانەکەم دەزانێت چۆن دەتوانێت بەمجۆرە بێت هەموو کارەکانی دژی کارەکانی منە چۆن دەتوانێ کێ ئەوەندە زیرەکە؟ کێ ئەوەندە بە زیرەکی بیردەکاتەوە تەنانەت یەکێکی بەمجۆرە هەیە لە کۆریای باشوور؟
ماندووم لەو بیرکردنەوانە ماندوو بووم
دوای کەمێک گەڕان گەڕامەوە شوێنی کارەکەم و و ژووری لێکۆڵینەوە دووبارە هەموان لێرەن شتێک سەیرە هەرگیز هەموان بە ڕێکی لێرە نابن سەڕەڕای ئەوەی قوربانیەکی نوێش هەبێت دوێنێش بەمجۆرە بوو بەڵام وا باشترە گەر سەیریش بێت
.
End pov
.
After 5 days
.
Nara pov
ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە میوانەکان دەگەنە ئێرە بۆ هەفتە نمایشی جلەکان وە من ئێستا لە فڕۆکەخانەم بۆ پێشوازیکردن لێیان هیوادارم ئەوەندە ڕۆژەی لێرەن بەباشی بڕوا
بەڵێ لە کۆتاییدا ئەو فڕۆکەکەی لە ئەمریکاوە هات گەیشت
گەشتیارەکان هێواش هێواش دەهاتنە دەرەوە لە فڕۆکەکە خۆشبەختانە وێنەی ئەوانم بینی دەتوانم بیانناسمەوە وە جوڵیا و چەند پاسەوانێکیش هەن لێرە
.
بەڵێ ئەوەتان بەرەو ڕووی ئێمە دێن چونکە ئەو تابلۆیە یان بینی کە ناوی ئەوانی لەسەرە
.
"بەخێربێن بۆ کۆریا" بە زەردەخەنەیەکەوە وتم و دەستم بۆ تەوقە کردن ڕاگرت یەکەم سەرۆک دەستی گرتم بۆ تەوقەکە
.
"لی هانیۆل و لی هانی خۆشحاڵ بووم بە بینینتان"
هانیۆل برا گەورەکە تەوقەی لەگەڵ کردم کۆتایی مان پێی هێنا
.
"تۆ دەبێت پاڕک نارا بیت ڕاستم؟" هانی خوشکی هانیۆل و دووەم سەرۆک وتی کاتێک چاویلکەکەی دانا
.
"بەڵێ من پاڕک نارام"
.

"دەتوانم بزانم لەکام ئامادەیی بوویت؟"وتی
.
" ئێمە لە یەک ئامادەیی بووین وە تۆ هاوتەمەنی منی بەڕێز هانیۆل"
.
"هیچ یەکێک نەبوو لە پۆلەکە مان بەم ناوە بۆیە ناتوانم بتناسمەوە" وتی
.
"بوەستە پاڕک نارا زانیم تۆ یەکەمی ئامادەیی بوویت لەگەڵ بیۆل ڕاستە؟!! "هانی وتی
.
" تۆ بیرەوەریەکی باشت هەیە خاتوو هانی" وتم
.
" دەمزانی براکەم ئەو نارایە"وتی
.
" بەڕاستی تۆ نارای؟" بە سەرسامی وتی نازانم بۆچی بەمجۆرە سەرسام بوو
.
" هەڵە نەبم یەک نارا هەبوو کە یەکەم بێت"وتم
.
" ڕاستە براکەم یادەوەری زۆر باش نیە زۆر خۆشحاڵ بووین بە بینینت خاتوو نارا ئێستا پێویستە بڕۆینە هوتێلێک بۆ مانەوە بەیانی دەتبینینەوە" هەمووی بەسەر یەکەوە وت
.
"کە هوتێلێکتان هەڵبژارد ناونیشانەکە بۆ ئەو ژمارە بنێرن"کارتێکم پێدا
" شوفێرێک دەنێرم"ئەوەشم وت هانی بەخێرایی وەری گرت و خۆی دانەواند و ڕۆیشتن
.
" کەمێک سەیر نەبوون کاتێک زانیان من کێم"ئەوەم بە جوڵیا وت
.
" منیش هەستم بەوە کرد وە بەڕێز هانیۆل بە شێوەیەکی سەیر سەیری تۆی دەکرد"جوڵیا وتی
.
" دەبێت چی بێت؟"ئێستا زانخواز بووم بۆ ئەوە
.
" بەهەرحاڵ بەیانی کارەکانمان دەست پێ دەکات بۆیە با ئەمڕۆ هەموو ئامادەکاریەکان بکەین"وتم و دەستمان کرد بە ڕۆیشتن
.
End pov
.
No one pov
.
گەیشتنە هوتێلێک دوای ئەوەی دوو ژووریان بە کرێ گرت و خۆیان ڕێک خست هانی ڕۆیشتە ژووری براکەی
.
"من گەمژە بووم زووتر لێکۆڵینەوەم نەکرد ئەو هەموو شتێکی دەزانی سەبارەت بە ئێمە بەڵام ئێمە لێکۆڵینەوەیەکی بچووکیشمان نەکرد" لە بەردەمی دەهات و دەڕۆیشت هانیۆلیش دانیشتبوو
.
"بۆچی بەمە پەست بوویت؟" بە ئاسایی پرسیاری کرد
.
"چونکە خەریک بوو خۆت شەرمەزار بکەیت لە پێشی باش بوو بەر لەوەی هیچ بکەیت ڕۆیشتین نابێت بزانێت کە چیت کردووە کاتی قوتابخانە"
وتی
.
" بۆچی خۆ هیچ تاوانێکم نەکردووە" هانیۆل وتی
.
"بەڵام ئەوە لە تاوانیش خراپ ترە بەڕاستی شەرمەزار دەبم لە بەردەمی گەر بزانێت وە ڕەنگە ڕێککەوتنەکە هەڵبوەشێنێتەوە و هەفتە نمایشەکەمان تێک دەچێت"
بە ترسەوە وتی
.
" هانی کەمیک ئارام دەبیتەوە ئەوەی ڕوویدا سەردەمی قوتابخانە بوو من ئێستا کەسێکی پێگەیشتووم وە ئەو نەفرەتیە ئێستا بوونی نیە بۆیە کەس ئەو بابەتە ناکاتەوە بێ خەم بە هیچ شتێک بەسەر هەفتە نمایشەکە نایەت و هەموو شتێک بەباشی دەڕوات"وتی
.
"هیوادارم وا بێت کاری زۆرم کردووە بۆ ئەم جل و بەرگانە"دانیشت و دەستی بە سەریەوە گرت
.
" بەو پێیەی یەک تەمەنن زیاتر قسە لەگەڵ تۆ دەکات بە هیچ شێوەیەک بابەتی قوتابخانە مەکەوە گەر ئەویش دەستی پێ کرد بیگۆڕە تا نمایشەکە کۆتایی دێت دەمەوێت هەموو شتێک بەپێی پلان بڕوا"
.
" زۆر ترسناکی کاتێک وەک بەڕێوبەر قسە دەکەی لی هانی" بە گاڵتەوە وتی
.
"من وەک براکەم کەمتەر خەم نیم"ئەویش بە هەمان شێوە وتی
.
" من کەمتەر خەم نیم"وتی
.
" هیوادارم وا بیت"وتی
.
.
Taehyung pov
.
نزیکی خۆرئاوا بوون لە کار تەواو بووم و شوێنی کارم جێهێشت بەر لە هەموان ئەمڕۆ زیاد لە پێویست ماندوو بووم بە بیرکردنەوە ڕۆیشتمە ئەو کافێیەی یەکەم جار نارام لێی بینی دەتوانم بڵێم هەموو کات قاوەکانم لێرە دەکڕم قاوەیەکم داوا کرد و دانیشتم لێرە دیمەنی خۆرئاوا بوون جوانە
کەمێک چاوەڕێم کرد چونکە موشتەری زۆر بوون بەڵام من تاکە کەس بووم لەوێ دانیشم دوای کەمێک لە چاوەڕوانی قاوەکەم گەیشت بە ئارامی سەیری دیمەنەکەی بەردەمم دەکرد
تا گوێم لە دەنگێکی ناسراو بوو ئەوە دەنگی نارایە سەیری لای کاشێرەکەم کرد خەریک بوو قاوەی هەڵدەبژارد
"نارا" بانگم کرد نەفرەت بەبێ بیر کردنەوە ئەوەم کرد سەیری دەوروبەری کرد کاتێک گوێی لە ناوی خۆی بوو کاتێک منی بینی زەردەخەنەی کرد و دوای کەمێک قسە لەگەڵ کاشێرەکە هاتە لام دانیشت
"تۆش بەردەوام دێیت بۆ ئێرە بۆ قاوە خواردنەوە؟" پرسی سەرم بە بەڵێ جوڵاند
"منیش ئەوە دەکەم لەو کاتەوەی یەکەم جار قاوەم لێرە خواردوە ئیتر فێر بووم هەمیشە دێم بۆ ئێرە" وتی
"ماندوو دیاریت" وتی
"زۆر پێمەوە دیارە؟" لێم پرسی
.
"بەڵێ هەر کەسێک بتبینی دەزانێت ماندووی بەداخم بۆت کەیسێکی زۆر قورسیان پێ داویت"
منیش بە داخم بۆخۆم
.
"بەڵام زۆر خەمی بۆ مەخۆ لە کۆتاییدا ئەنجامی باشت دەست دەکەوێت دڵنیا بە"
ئەم کچە زۆر گەشبینە قاوەکەی ئەویش هات و
بەیەکەوە قسەمان دەکرد تا ماوەیەک
"پێویستە ئێستا بڕۆم بەیانی کاری زۆرم هەیە بۆیە دەبێت پشوویەکی باش بدەم "وتی و هەڵساوە
من کەمێکی تر لێرە دەبم
" خوات لەگەڵ ئاگەداری خۆت بە"وام وت
.
" تۆش وا بکە"وتی و ڕۆیشت
دوای کەمێک مانەوە هەڵسامەوە بڕۆم کەمێک ڕۆیشتم قاچم لەسەر شتێک دانا سەیرم کرد ئەو زنجیرە بوو کە نارا بە جانتاکەی هەڵواسی بوو لێی کەوتوە هەڵم گرتەوە لەوە دەچێت بۆی گرینگ بێت بەیانی پێی دەدەمەوە خستمە گیرفانم و ڕۆیشتم لە شوێنەکە
End taehyung pov
.
New day
.
Nara pov
.
گەیشتمە کۆمپانیا دوای سڵاو کردن و کەمێک قسە کردن لەگەڵ کارمەندەکان ڕۆیشتمە ژوورەکەم قسەم لەگەڵ جوڵیا کرد دەربارەی هانی و هانیۆل
وتی شوفێرمان ناردووە کەمێکی تر لێرە دەبن زۆر باشە هیوادارم هەموو شتێک بەباشی بڕوا
.
"ئەوان لێرەن" جوڵیا وتی و هەڵسامەوە لە شوێنەکەم و ڕۆیشتمە دەرەوەی ژوورەکەم
.
لەلای دەرگای سەرەکی کۆمپانیاکە وەستام کە هاتنە ژوورەوە زەردەخەنەم کرد
"بەخێربێن بۆ کۆمپانیای NR"
.
"سوپاس وە خۆشحاڵ بووین کە ڕێککەوتنەکەت قبوڵ کرد" هانی وتی
.
"هیوادارم کارێکی باش بکەین بەیەکەوە" هانیۆل وتی
.
"هیوادارم.. سەیری بەرهەمەکان بکەین یان سەرەتا قاوەیەک دەخۆنەوە" وتم
.
"خواردنەوەی قاوەیەکم پێ باشە سەرەتا" هانی وتی
.
"باشە کەواتە بابڕۆین بۆ ژوورەکەم"وتم و ڕۆیشتین
.
" ئێ ئەم شەو باش تێپەڕی؟" پرسیم
.
" باش بوو هوتێلەکانی کۆریا زۆر باشن لە خزمەتکردن" هانی وتی
.
"من بیری کەش و هەوای ئێرەم کردبوو"هانیۆل وتی
.
" بێگومان هیچ شوێنێک وەک وڵاتەکەت نیە"وتم
.
" بەڵام لە ئێستادا کۆریا لە بارێکی سەلامەت نیە خۆت دەزانی" هانی وتی
.
" بەڵێ دەزانم بەداخم بۆ ئەوە هەموو خەڵکی سیئۆل لە ترس دەژین لە ئێستادا لە ناخی دڵمەوە هیوا دەخوازم بە زوویی دەستگیر بکرێت"وتم
.
"ئێمەش هیوادارین بەزووترین کات چارەسەر بێت"
.
کەمێک بێ دەنگ بووین و لە دەرگا درا دوای ڕێگا پێدان جوڵیا هاتە ژوورەوە
"فەرموو جوڵیا"وتم
.
" خانمەکەم یەکێک داوای بینینت دەکات"وتی
.
" پێت نەوت کە میوانی گرینگم هەیە؟"وتم
.
" وتم بەڵام وتی زۆر ناخایەنێت" وتی
.
"ئێوە لاریتان نیە؟"لێم پرسین هەردووکیان سەریان بە نەخێر جوڵاند
"باشە با بێت" وتم و ڕۆیشتە دەرەوە
وە
تایهۆنگ هاتە ژوورەوە!
زەردەخەنەم کرد چ شتێک ئەوی هێناوەتە ئێرە هەڵسامەوە
"تای بەخێربێیت چ شتێک تۆی هێناوەتە ئێرە؟"
.
" دوێنی زنجیری جانتاکەت لە کافێکە لێ کەوت هاتم تا بۆت بگەڕێنمەوە"
زنجیر؟ ڕۆیشتم سەیری جانتاکەم کرد ئەو زنجیرە نەمابوو کە بیۆل بۆی درووست کردم
.
"سوپاس تای ئەو زنجیرە زۆر گرینگە بۆ من" وتم و ڕۆیشتمە لای زنجیرەکەی پێدامەوە
.
" پێوسیت بە سوپاس ناکات"وتی بەڵام بە تۆنێکی کەمێک توڕە چ شتێک توڕی کردووە؟ یان
بۆچی بەمجۆرە سەیری هانیۆل دەکات؟ هانیۆلیش بە هەمان شێوە سەیری دەکات وە هانی شڵەژان دەبینم لە چاوەکانی شتێک ڕوودەدات کە من دەربارەی نازانم؟
.
"تای تۆ هانیۆل دەناسیت؟" لێم پرسی
.
.
.
" بەڵی زۆر باش دەیناسم"
.
.
.
.
.
.
.
---------------------------------------------------------
See you in next part

.
.
.
.
1247 words
.
.
.
.


~Lovely Criminal~Kurdish✔️Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ