Old Enemy

88 20 4
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
.
.
"بەڵێ زۆر باش دەیناسم" وتی
بەڵام هەستم کرد کەمێک بە ڕەقی وای وت ئایە ئەوان ناخۆشیەکیان لە نێوان هەبووە لە ڕابردوو یان من وا بیر دەکەمەوە؟
.
"ئۆ تایهۆنگ ساڵانێکە نەمبینیویت" هانیۆل بە زەردەخەنەوە وتی و هەڵساوە و لە پێش تای وەستا و لە باوەشی کرد تایش هەمان شتی کرد من
هەڵە بووم ئەوان هیچ ناخۆشیەکیان نەبووە
.
"لەگەڵمان دانیشە" هانیۆل وتی
.
"نەخێر سوپاس بۆ پێشنیارەکە کارم هەیە پێویستە بڕۆم" تای بە زەردەخەنەیەکی بچووکەوە وتی
" من دەڕۆم" ئەوەشی وت و ڕۆیشتە دەرەوە
.
بەڵام من لەدوای ڕۆیشتم
"تای.." وتم و وەستا و سەیری کردم
.
"شتێکت پێویستە؟" وتی
.
"نەخێر تەنیا باش دیار نەبووی ئایە دڵ خۆش نەبووی بە بینینی؟"وتم دەمەوێ لە خۆی بیبیستم
.
زەردەخەنەیەکی هێمنی کرد
"نەخێر شتی وا نیە ئێمە هاوڕێ بووین بەڵام زۆر نا دڵ خۆش بووم بە بینینی وە حەزیشم دەکرد قسەی لەگەڵ بکەم بەڵام خۆت دەزانی چەند سەرقاڵم"وتی
قسەکانی ئاسوودەی کردم
.
ڕەنگە بپرسن بۆ؟
من بەرگەی شەڕ و دەمەقاڵێ ناگرم
هەتا ئەو کاتەی بچووکیش بووم گەر دایک و باوکم دەمەقاڵێ یان کردبا دەڕۆیشتمە کۆتا نهۆمی ماڵەوە
نازانم بۆچی بەڵام ناتوانم گوێ لە دەمەقاڵێ و شەڕ بگرم و بیبینم گەر ئەوان ناخۆشیان هەبا بە دڵنیاییەوە دەبووە دەمەقاڵێ ئەو کات هەموو شتێک تێکدەچوو من خۆم دەناسم
.
" باشە کەواتە دووبارە سوپاس بۆ زنجیرەکە" وام وت
.
"باسیشی مەکە" وتی و ڕۆیشت
منیش گەڕامەوە ژوورەوە و هانی ڕاستەوخۆ هەڵساوە
"بڕۆین سەیری بەرهەمەکان بکەین" وتی
.
"باشە فەرموون" وتم و پێش ڕەویم کرد
ئەمڕۆ ڕۆژێکی درێژ دەبێت
.
End nara pov
.
Taehyung pov
.
لەدوای ئەوەی لە کۆمپانیا هاتمە دەرەوە ڕۆیشتم بۆ شوێنی کارکردنەکەم ویستم بڕۆمە ژووری کۆبوونەوە بەڵام کارمەندێک منی وەستاند
"لێکۆلەر کیم کەسێک دەیەوێت بتبینی ئێستا لە ژوورەکەتە" وتی
.
"پێت نەوت کاری هەیە یان لێرە نیە؟"
وام پێ وت
.
"وتم بەڵام پێداگری کرد و وتی چاوەڕێ دەکات" وتی
"سوپاس" وتم و
ڕۆیشتمە ژوورەکەم دەبوایە بیزانم جگە لە جیمین کێ پێداگری بینینم دەکات ڕۆیشتم و لە بەردەمی دانیشتم
" لە بەیانیانیش توڕەی تۆ؟"وای پێ وتم
.

"نەخێر بۆچی؟"وام وت دەتوانم بڵێم درۆم کرد
.
"لە گەمژە دەچم؟"وای پێ وتم
دەمزانی درۆکردن لەگەڵ ئەو بێ سوودە
.
"پێم بڵێ چی ڕوویداوە یان کێ بۆتە هۆکاری توڕە کردنت؟" پرسی
.
"هانیۆلم بینی" وام وت
.
"هانیۆل؟ ئەو کێیە؟"وتی
.
" چەند جار باسی ئەوم بۆ کردووی؟"وام پێ وت
.
"بیرم کەوتەوە! ڕکابەرەکەت لە قوتابخانە!"
بەڵێ بیری کەوتەوە
.
Flash back
.
لە ژووری بەڕێوبەری قوتابخانە
" تایهۆنگ و هانیۆل ئەوە چەندەمین جارە  ئاگەدارتان بکەمەوە؟ دەتانەوێت دەرتان بکەم بۆچی تەنها ئێوەن شەڕ دەکەن ئەو شەڕە بۆ کۆتایی پێ نەهات؟ " بەڕێوبەرەکە بە توڕەیی پێی وتن
.
" ئەو هۆکار بوو"هانیۆل وتی
.
" تۆ دەستت پێ کرد "تایهۆنگ وتی
.
" بیبڕێننەوە لەبەردەم منیش شەڕ دەکەن؟ "بەڕێوبەر وتی
.
"هۆکاری ئەو هەمووە شەڕەتان چیە؟ پێم بڵێن لەسەر نمرە؟ یان شوێن و جێگاتان ؟ یان کچێک؟"
.
هەردووکیان بێ دەنگ بوون
"زۆر باشە قسە ناکەن منیش پەیوەندی بە خێزانەکانتان دەکەم" وتی
.
" خانمەکەم تکایە وامەکە" هانیۆل وتی
.
" وەڵامم بدەنەوە"وتی
.
"لەسەر پۆلەکانمان ئەو سەرزەنشتی من دەکات بەهۆی پۆلەکەی"تایهۆنگ وتی
.
" ڕاستە هانیۆل؟ "وتی
.
" بەڵێ خانمەکەم" وتی
.
"چ کێشەیەکت هەیە لەگەڵ پۆلەکەت؟"
.
" مامۆستاکان "هانیۆل وتی
.
" مامۆستاکان هیچ جیاوازیەکیان نیە بەڵام با بە دڵی تۆ بێت دەتگوازمەوە پۆلێکی تر"وتی و ڕۆیشت لە شوێنی خۆی دانیشت
.
" سوپاس بەڕێوبەر" وتی و خۆی دانەواند
.
" ئێستاش بڕۆن یەک جاری تر هەواڵتان بگات بە من خێزانەکانتان تێکەڵی بابەتەکە دەکەم ئەو کات خۆتان دەزانن چی ڕوودەدات بەتایبەتی تۆ هانیۆل خێزانەکەت هیوایان بە تۆ هەیە وە خوشکەکەت تێکەڵی ئەو بابەتە مەکە یەکێکە لە قوتابیە پلە بەرزەکان"
.
"هەرگیز وا ناکەم" هانیۆل وتی
.
"بڕۆن"وتی و هەردووکیان ڕۆیشتنە دەرەوە
.
" جارێکی تر خۆت مەخە ناو کارەکانم"تایهۆنگ وتی
.
" تۆ مێ بۆ سەر ڕێگام "هانیۆل وتی
.
تایهۆنگ قسەی تری نەکرد و ڕۆیشت
.
.
End flash back
.
" بەم بەیانیە لەکوێ بینیت؟"لێی پرسیم
.
" ڕۆیشتمە لای نارا شتێکی پێ بدەمەوە لەلای ئەو بینیم" وتم
.
"نارا؟" بە پرسیاریەوە وتی
"باسی نارام بۆ نەکردبووی؟" لێم پرسی بیرم نایەت بۆم باس کردبێت
.
"نەخێر باست نەکردووە کێیە خۆشەویستی پێشووتە" بە زەردەخەنەوە وتی
.
" نەخێر.. تۆ پاڕک نارا دەناسیت؟"
.
"خاوەن کۆمپانیای NR بەڵێ دەیناسم"بە ئاسایی وتی
.
" ئەو هاوڕێمە"بەهەمان شێوەی ئەو وتم
.
"برا لە گاڵتەکردن زۆر خراپی" وتی بەڵام بێ کاردانەوە بووم
"بەڕاستتە؟؟!! تۆ هاوڕێی ئەو کچەی؟ نا نابێت بڕوا ناکەم" وتی
.
"پەیوەندیم پێوە دەکرد بەڵام ئێستا سەرقاڵە ئێستا ئەو هانیۆلەم لەلای ئەو بینی"وتم
.
"تۆ لە درامایەک دەژیت یان چی؟" پێی وتم و پێکەنی نازانم بۆچی بە هەموو شتێک پێدەکەنێت
.
"قسە بۆ کێ دەکەم" وتم
.
" باشە ئێستا پێویستە بڕۆم ویستم بتبینم ئەوەتا بینیمی کارم بۆ درووست بووە بەهیوای بەختێکی باش لەگەڵ دراماکەت"وتی و ڕۆیشت
ئەم کوڕە..
ڕۆیشتمە ژووری لێکۆڵینەوە ئەو ماوە هەمووان بەباشی کاردەکەن ئەوە یارمەتیدەرە بۆ من ئەوەندە هیلاک نابم
.
.
End pov

~Lovely Criminal~Kurdish Where stories live. Discover now