A Lot Of Question

85 15 1
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
"بەڵام چی گەر قوربانی دواتر نارا بوو"
وتی
.
"قوربانی دواتر نا بەڵام گومان دەکەم ئەویش یەکێک بێت لە ئامانجەکانی" وتم
.
"دەبێت چ شتێکی لەو بوێت؟" وتی
.
"نازانم ئەو هیچ شتێکی نەکردووە ئەوە دووەمین جارە نارا تێکەڵی بابەتەکە دەکات" وتم
.
"هەست دەکەم ئەوە پەیامێک بێت یان کۆدێک بێت"جیمین وتی
.
"ئێستا من نازانم ئەو چۆن بە پلانەکەی ئێمەی زانی"وتم
.
" ڕەنگە پێشبینی کردبێت و پێشبینیەکەی ڕاست بووبێت وە بەڕای من نارا لە مەترسیدایە، تای بەڕای تۆ نارا هیچ دوژمنێکی هەیە؟"وتی
.
" ئەوەندەی من بزانم نەخێر ئەو کچێکی گۆشەگیر و کەم دوو بوو لە ڕابردوودا وە خۆشی وتی کە ناخۆشی لەگەڵ هیچ کەسێک نیە"وتم
.
" وە تای چی گەر دوو کەس بوون؟ یان زیاتر"وتی
.
" نازانم بەڵام لەم باوەڕەدا نیم دوو کەس بن"وتم
.
" بەڵام خۆت دەڵێیت کە گوێت لە دەنگی پیاوێک بوو وە خۆشت بووی وتت کە کچێکم بینی! تای نابێت یەک بکوژ هەبێت لێرە"
.
" بەڵام هەرگیز نەمووتوە کە هەم ڕووخسارم بینی هەم دەنگیم بیست دواتر من تەنها توانیم قژی ببینم کێ ناڵێت قژێکی ساختەی دانابوو ئەو کات؟ بەڕای تۆ ئەو ئەوەندە گەمژەیە کە بەئاسانی خۆی نیشانی ئێمە بدات؟"وتم
.
وەک خۆم باوەڕم وایە ئەوە پیاوێک بێت گومانەکانی ئەوەی کە ئافرەتێک بێت لە شوێنی خۆیەتی بەڵام کە ئێستا دەنگی پیاوێکم بیست شتەکان گۆڕاون
" جیمین..با دڵنیا بین لەوەی ڕەگەزی بکوژەکە نێرە! "وتم
.
" چۆن دڵنیا بین لەوە؟"پرسی
.
" هێز"وتم
.
"مەبەستت چیە؟"وتی
.
"هێزی بکوژەکە هێزی چەند بووە لەوەندە قوربانیەی کە هەبووە زۆر بە بەهێزی لەسەریان دراوە ئەوە لە هێزی ئافرەتێک ناچێت، دەزانم گەر ئافرەتێکیش ڕاهێنان پێکراو بێت هێزێکی زۆری دەبێت بەڵام خۆشت باش دەزانی پیاوێکی ڕاهێنان پێکراو چۆن دەبێت"وتم
.
" واتا دەڵێیت کە ئافرەتێک چەندە بەهێزیش بێت ناتوانێت بەمجۆرە زەبر بەجێبهێڵێت وایە؟"وتی
.
" بەڵێ ڕێک ئەوە"وتم
.
" وە تای ئافرەتان ئەوەندە حەز بە تۆڕی جاڵجاڵۆکە ناکەن"وتی
.
بە قسەکەی پێکەنیم
.
" باشە با بە ورد تر پلان دابڕێژین وەک خۆی پێی وتم دەبێت ورد تر بم"وتم
.
زەنگی ماڵەکە دەنگی هات
.
" کەسێکت بانگێشت کردووە؟"وتم
.
" نەخێر بەڵام باش دەزانم کێیە"
ڕۆیشت و دوای کەمێک لەگەڵ هارین گەڕایەوە
" سڵاو تایهۆنگ"وتی و دەستێکی بەرز کردەوە
.

"سڵاو هارین"وەڵامم دایەوە
.
" ئێرە بەڕاستی بووە بە شوێنی لێکۆڵینەوە کارەکەتان گەیشتووە بە کوێ؟" وتی لە کاتێکدا سەیری بۆرد و سەر مێزەکەی دەکرد
.
" وەک بڵێی لە بابەتەکە تێدەگەیت؟" جیمین پێی وت
.
"بێگومان بۆچی بۆ پارێزەری دەخوێنم گەر لەم شتانە نەزانم؟ تۆش سەیری ئوپا" وتی بە قسەکەی پێکەنیم
.
" وەرە سەیری بکە بزانە لێی تێدەگەیت"پێم وت بە ورد تر سەیری بۆڕدەکەی کرد
.
"بۆچی ئەو تۆڕی جاڵجاڵۆکە بە جوانی درووست نەکراوە؟"وتی
.
"واتا چۆن؟" وتم
.
"بەجوانی سەیری بکەن تەنانەت لە تۆڕی جاڵجاڵۆکەش ناچێت ڕاستەیەک و قەڵەمێکم پێ بدەن تکایە" وتی منیش هەردووکم پێدا
.
من و جیمین سەیرمان دەکرد کاتێک خەریکی درووست کردنی بوو
"هیچ گومانی تێدا نیە کە خوشکی تۆیە"وام بە جیمین وت
.
" ڕاست دەکەیت"وتی
.
" تەواو بوو سەیری کەن چەند جوان دەرچوو"وای وت لە کاتێکدا هاتە لامان لە دوور جوانتر دیار بوو
.
" کەواتە با بزانین هێڵە ناتەواوەکە بەکوێ گەیشتوە ئەمجارە" جیمین وتی و ڕۆیشتە لای نەخشەکە
.
" هیوادارم یارمەتی دەر بم لەمەدا" وتی
.
"با سەیربکەین بزانین چۆن دەبێت چی بوو جیمین کوێ بوو؟"لێم پرسی
.
" تای ئێرە ماڵ نیە کارگەیەکە" وتی
چومە لای
.
"چۆن شتی وا دەبێت؟"سەیری نەخشەکەم کرد
.
" تای با زانیاری کۆ بکەینەوە با بڕۆین بەخێرا ترین شێوە" وتی
.
" کەواتە مەبەستی لەوە بوو کە وتی بە ڕوونی هێڵەکەتان نەکردووە"وتم
.
" بەڵام نازانین بۆچی تۆی بردە لای نارا"وتی
.
" ئەوە بابەتێکی سادە نیە پرسیارێکی زۆر لە مێشکم دەخولێتەوە لە ئێستادا با ئەوە بەلاوە بنێین و بڕۆین بۆ ئەو کارگەیە"وتم و ڕۆیشتمە لای مێزەکە
کوا مۆبایلەکەم
.
"جیمین مۆبایلەکەم لەکوێیە؟"وتم
.
" نازانم لەلات نەبوو کە هاتیە ژوورەوە"وتی
.
" بزانە لە شوێنی کارەکەت جێتهێشتووە"هارین وتی
.
" نەخێر دەستم لە مۆبایلەکەم نەدا لەوێ"
زەنگی ماڵەکە دووبارە لێدرا
.
" من دەڕۆم"هارین وتی و ڕۆیشت منیش خەریک بوو ئەو ناوە دەگەڕام بۆ مۆبایلەکەم
لەناکاو گوێمان لە هاواری هارین بوو بەخێرایی ڕۆیشتینە لای
.
End pov
.
Nara pov
دوای تەواو بوونی کارەکەم ڕۆیشتمە ناو ئۆتۆمبێلەکە بەڕێگابووم بۆ ماڵەوە دەنگی نامە هاتنی مۆبایل هات بەڵام ئەو دەنگە هی مۆبایلی من نیە لە ترافیکێک وەستام سەیرم کرد ئەوە مۆبایلی تایهۆنگە پێویستە بۆی بگەڕێنمەوە بەڵام دەبێت ئێستا لەکوێ بێت؟ پەیوەندیم بە کووک کرد وتی لە شوێنی کارەکەی نیە بەو پێیەی کە خەریکی لێکۆڵینەوەیە دەبێت لە ماڵی جیمین بێت ڕێگاکەم گۆڕی بۆ ماڵەکەی جیمین
.
دوای ئەوەی گەیشتم مۆبایلەکەی تایهۆنگم برد و لە زەنگەکەم دا سەیری وێنەی سەر شاشەکەی تای م کرد وێنەیەکی سادە بوو دەرگاکە کراوە کچێک بوو ویستم لێی بپرسم کە کێیە پڕ بە دەنگی هاواری کرد وای کرد کەمێک ڕابچڵەکێم ڕاستەوخۆ تای و جیمین هاتنە لای
"سڵاو کوڕینە"وام وت بە شڵەژاوی
.
"پاڕک نارا؟؟ "کچەکە بە سەرسامی وتی
.
" ئێ بەڵێ خۆمم" وتم
.
"تۆ خوشکی جیمینیت؟ ڕاستم" وتم تەنیا سەری بە بەڵێ جوڵاند
.
"وەرە ژوورەوە نارا" جیمین وتی و ڕۆیشتمە ژوورەوە خوشکەکەی هێشتا بە سەرسامی سەیری دەکردم
.
"کێشەیەک هەیە نارا؟"تای لێی پرسیم
.
"نەخێر مۆبایلەکەت لەنێو ئۆتۆمبێلەکەم بوو بۆم گەڕاندیەوە"وتم و مۆبایلەکەم پێی داوە
.
" لەدوای دەگەڕام سوپاس ئەرکت کێشا" وتی و وەری گرتەوە
.
" برینەکەت ئازاری هەیە؟" وتم
.
"نەخێر باشم ئێستا" وتی
.
"کەواتە پێم دەڵێن ئێوە خاتوو پاڕک دەناسن؟" خوشکەکەی وتی
.
" بەڵێ هاوڕێی تایهۆنگە زۆر نیە منیش ناسیومە کاتێکی باشم نەبوو پێت بڵێم هەر خۆی گەر پێشم وتبای بڕوات نەدەکرد"جیمین پێی وت
.
"جیمین کەمێک باسی تۆی کردووە بۆم خۆشحاڵ بووم بە ناسینت"دەستم درێژ کرد بۆ تەوقە
.
" پاڕک هارین خۆشحاڵ بووم" دەستی گرتم
.
"هارین بۆچی دەستەکانت ئەوەندە زبرە!"کەمێک بە نیگەرانی وتم کچێک لە تەمەنی ئەو دەبێت دەستەکانی وەک لۆکە نەرم بێت
.
"هیچ نیە ڕەنگە هی کار کردن بێت" کەمێک بە شەرمەزاری پێکەنی و دەستەکانی شاردەوە
هەردوو دەستیم خستە ناو دەستەکانم
.
" منیش کاری ماڵەوە دەکەم بەڵام دەستەکانم بەمجۆرە نین هیچ کرێمێک بەکار ناهێنیت؟" لێم پرسی
.
"نەخێر حەزم دەکرد کرێمەکەی NR بکڕم بەڵام نرخی گران بوو"وتی
.
" پێت ووتبام بۆم دەکڕی" جیمین وتی
.
"ناکرێ هەموو شتێکی خۆم بە تۆ بڵێم تۆش خاوەن کاریت" وتی
.
"وەرە لەگەڵم"دەستیم گرت و بەدوای خۆم ڕام کێشا دەرەوە ئەوانی تریش هاتن دەرگای ئۆتۆمبێلەکەم کردەوە لە یەکێک لە چەکمەجەکان کرێمێکم هێنا دەرەوە
.
" فەرموو هەموو ڕۆژێک بەر لە خەوتن بەکاری بهێنە" وتم
.
" نەخێر ناتوانم قبوڵی بکەم ئەوە هی تۆیە"وتی
.
"من زۆرم هەیە بیگرە گەر قبوڵی نەکەیت جارێکی تر نامبینیتەوە" وتم و بەخێرایی وەری گرت و خۆی دانەواند
"زۆر سوپاس" وتی
.
"شایەنی نیە دەی من دەگەڕێمەوە" وتم
.
" لێرە بمێنەوە کەمێکی تر"تای وتی
.
" نەخێر دەبێت بگەڕێمەوە خواتان لەگەڵ"وتم
.
" دووبارە سوپاس" تای وتی
سەیرم کرد و زەردەخەنەم کرد
.
" باسیشی مەکە"ڕۆیشتمە ناو ئۆتۆمبێلەکەم دەستم کرد بە لێخوڕین
End pov
.

Taehyung pov
.
دوای ئەوەی کە ڕۆیشت گەڕاینەوە ژوورەوە هارین خەریکی دەمەقاڵێ بوو لەگەڵ جیمین
.
" تەواو هارین ئێستا تۆش بینیت دواتر گەر وتبای پاڕک نارا هاوڕێمە بڕوات پێ دەکرد؟" وام وت و جیمین هاتە لام وەستا
.
"بێگومان... نەخێر" وای وت
.
"کەواتە تەواو" وام وت
.
"وە سوپاس بۆ ئەوەی هاوڕێی براکەمی بەهۆی تۆوە ئەو کەسەم بینی کە زۆر سەرسامی بووم" وای پێ وتم
" ئێستاش چی دەخۆن ئامادەی بکەم؟"ئەوەشی وت
.
" من زۆرم برسیە هەر شتێک ئامادە دەکەی ئامادەی بکە باشە" جیمین وتی
هارینیش ڕازی بوو و ڕۆیشتە چێشتخانەکە من و جیمینیش گەڕاینەوە ژووری لێکۆڵینەوە
.

...
2:30 am
.
هەردووکمان لەبەردەم کارگەکە وەستابووین دانەخرا بوو بەڵام دەنگی هیچ ئامێرێکیش نەدەهات ئەوە سەیر بوو
" چی گەر ئەو لە ژوورەوە بێت؟"جیمین وتی و هەردووکمان ڕۆیشتینە ژوورەوە
کارگەکە زۆر تاریک بوو تاکە سەرچاوەی ڕووناکی چەند گڵۆپێکی کز بوون هەردووکمان فلاشی مۆبایلەکانمان داگیرساند و سەیری دەوروبەر مان دەکرد
.
"هیچ کەسێک لێرەیە؟" جیمین بە دەنگی بەرز وتی
لەگەڵ تەواو بوونی قسەکەی شتێک بەر دیوارەکە کەوت و جیمین هاواری کرد سەیرم کرد قۆڵی بریندار بوو سەیری ئەرزەکەم کرد تیرێک کەوتبوو وە نامەیەکی لەگەڵ بوو
.
من دەزانم ئەو نامەیە چیە!
نامەکەم لە تیرەکە کردەوە و کردمەوە
.
.
.
.
نامەکە
"دەستت لە تۆڕی جاڵجاڵۆکەکە دا بەبێ ئەوەی بزانیت جاڵجاڵۆکەکە چەندە ترسناکە!"
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
See you in next part
.
1

241 words

~Lovely Criminal~Kurdish Where stories live. Discover now