𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXVII

Start from the beginning
                                    

«خوشکەزاکەم،،بەخێربێتەوە بۆ ماڵەکەت بۆ شانشینی خۆت و دایکت،،دەبوو زووتر تۆم بدۆزیبایەوە لێم خۆشبە ڕۆڵەکەم،،، دەبووایە تۆش بێبەش نەبوویتایە لەم نیحمەتانە هەرگیز دەبوو زووتر ڕوحی دایکتم ئارام کردبایەوە،،لەمن ببوورە!!»هەموو وشەکانی بە ڕاستگۆی و تۆنی گریانەوە وت بەڵام چاوەکانی شایەتی دڵخۆشی ناخی بوون!!

چەتەکە نەیدەزانی چی وە چۆن وەڵامی بداتەوە تەنها دەیزانی کە قسەکان کەمێک دڵخۆشکەر بوون بۆی بەڵام هێشتا توانای وەڵام داناوەی هیچ شتێکی نەبوو

«هیچ ناڵێی کوڕم!!»
"کوڕم"ئەو وشەیەی کە هەموو ئاواتی ئەوە بوو گوێبیستی بێت،دەیەوێت دووبارە و سێ بارە گوێیبیستی بێ ئاخر زۆر شیرین بوو لە ناخیدا!!

«نـ-ا..نازانمم چی بڵێم»
بە دەنگێکی شڵەژاوەوە وتی

«کێشەنیە پشووی خۆت وەربگرە ڕۆڵەکەم دەزانم ئەم شتانە بۆت زۆر ئاڵۆز و لەناکاو بوون»خاتوونەکە وتی کاتێ دەستەکانی کوڕەکەی گرت و بزەی دڵنیای پێدا

خانمەکە پەرەی بە قسەکانی دا و ڕووی کردە
ئەو خزمەتکارە کچەکانی لەوێ بوون
«کچینە ژووری تایبەت و جلی نوێ بۆ هەموویان ئامادە بکەن با پشوو بدەن و خۆیان بشۆن»
بە فەرمانەوە وتی خزمەتکارەکانیش خۆیان چەماندەوە وەک ڕێزێک پاشان دەستیان کرد بە جێبەجێکردنی فەرمانی شاژنەکە!!

«دایکە تۆش برۆ پشوو بدە ئەم ماوەیە زۆر بێ خەو ببوویت لە نەبوونی کووک ئێستا ئەو لێرەیە تکایە برۆ بە ئاسوودەیی پشووبدە»یۆری وتی بە خەمخۆریەوە
بێگوومان خاڵە ڕەشەکانی ژێر چاوی دایکی بەڵگە بوون بۆ قسەکانی!!

«بەڵێ دایکە بڕۆ پشووبە من لێرەم وە پارێزراوم»
کووک پشتگیریی قسەکانی خوشکی کرد!

لە کۆتاییدا دایکەکەش ڕازی بوو بە قسەی منداڵەکانی و وتی کە دەڕوات بۆ ژووری خۆی و کەمێک دەخەوێت!! هەموو پاسەوان و خزمەتکارەکانی تریش چوون بۆ سەر کاری خۆیان بە فەرمانی شازادە بێگوومان

«کەواتە تۆ کوڕی شانشین دەرچوویت شتەکان زۆر لەناکاو بوون بەخێربیتەوە بۆ ناومان»یۆری وتی

«سپاس»تای بە ئاسایی وەڵامی دایەوە

«باشیت»کووک پرسی بە خەمخۆریەوە
تایش تەنها سەری لەقاند بۆی !

کووک بەمجۆرە ئاسوودە نەبوو بۆیە تای خستە باوەشی وتی«هەمووشتێک تێپەڕی ئیتر هەموو شتێک باش دەبێت ئەوە بەڵێنی منە بۆتۆ»بەنەرمی وتی
تایش باوەشی لێدایەوە

«ئێوە زۆر لەیەک نزیکن هۆکار چیە»
یۆری پرسی،،،دەی بەڕاستی حەق بە ئەو بوو چونکە ڕەفتاری دووانەکە زۆر جیاواز بوو تایبەت براکەی!!

◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙWhere stories live. Discover now