𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XI

372 64 40
                                    

I hope your enjoy it sweetie 🙇🏻‍♀️🦋!˚    ✦   

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

I hope your enjoy it sweetie 🙇🏻‍♀️🦋!
˚    ✦   .  .   ˚ .      . ✦     ˚     . ★⋆.    .     ˚     *     ✦   .  .   ✦ ˚      ˚

«تایهیۆنگی گەمژە چۆن ئەم قسانەت کرد پێم بڵێ»
جیمین وتی بە گرژیەوە

«بەڵێ ڕاست دەکات بۆچی هەمیشە غرورت لە پێش هەموو شتێکەوە دادەنێی تای تا کەی وادەبی پێم بڵێ»
جین وتی

«م.من تەنها بە گاڵتە ئەم قسانەم کرد س..سوێند دەخۆم»بە چپەوە وتی...

«کەواتە جاری داهاتوو پێش ئەوەی قسەیەک بکەی بە گاڵتە دوو جار بیری لێبکەوە ئینجا بیڵێ»هۆسۆک وتی

«بەسیکەن کوڕینە ئێوەش بەم قسانە هیچ جیاوازیەکتان نیە لەگەڵ تای،کەمێک ئارام بن»
نامجوون وتی

«بەڵام نام پێویستە سەرژەنشتی بکەین پێش ئەوەی جارێ تر هەمان شت بکات وە..»جین وتی

«تکایە جین!»نام وتی.
وەک ئەوەی بڵێت تکایە بێدەنگ بە!

تای بە هێواشی بەرەو لای سووکانی کەشتیە بەڕێکەوت ئەمە خووی ئەوە هەرکاتێک خەمباربێت یان لە کوڕەکان زویر با یان هەر شتێکی تر ئەوە دەستی دەکرد بە ڵیخورینی کەشتیەکە بەڵام جیاواز لە تایهیۆنگەکەی تر تایهیۆنگێکی بێدەنگ و نامۆ جێگای دەگرێتەوە...

دواتر هەریەکە لە جین و جیمین خەریکی پاک کردنەوەی کەشتیەکە بوون هۆسیۆکیش لەگەڵ شوگا
و نام خەریکی چاکردنەوەی جارۆگەکانن کە ژیانیان بەرکەوتبوو.

...

خۆر خەریکە کەم کەم کز دەبێت و نوقمی تاریکی دەبێت کە تیشکێکی پەمەیی جوانی بە خشیوە بە زەریاکان کوڕەکان لە جێستخانەن وەک هەموو کاتێک جین هیۆنگیان خواردنی بۆ ئامادەکردوون.

هەمووان لە جێشتخانەن جگە لە تایکووک
هەرچەندە جین پێشتر بۆ لای کووک ڕۆشت و بانگی کرد بەڵام ئەو سوور بوو لەسەر ئەوەی برسی نیە.

دوایی چەند خولەکێک تایش هات ئێستا هەموو چەتەکان لە جێشتخانەن تای کەشتیەکەی ڕاگرتووە دوایی ئەوەی سنگەکەی لە بنکی زەریاکەدا چەقاند.. پێویست ناکات پەلەبکەن ئەوان بە پێی پێویست کاتیان بۆ گەڕاوەتەوە دوایی بڕینی لێوارەتیژەکان وە ئێستا ئەوەندەیان نەماو بگەن بە شوێنی مەبەست یانی ئەو شوێنەی تای دەیویست بۆی بروات.

◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙWhere stories live. Discover now