𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XIII

277 61 32
                                    

Im Photographer 🦦😎😂🦋Let's to reading,I Hope your enjoy it<3

К сожалению, это изображение не соответствует нашим правилам. Чтобы продолжить публикацию, пожалуйста, удалите изображение или загрузите другое.

Im Photographer 🦦😎😂🦋
Let's to reading,I Hope your enjoy it<3
.  ˚    ✦   .  .   ˚ .      . ✦     ˚     . ★⋆.    .     ˚     *     ✦   .  .   ✦ ˚      ˚

دوای ئەوەی گەیشتنە لێواری کەنار دەریای دوورگەکە نامجوون بە سووڕانی دارێک دووبارە سەنگی کەشتیەکەی خستە ناو دەریاکە تاکوو کەشتیەکە بە جێگیری بمێنێتەوە و جووڵە نەکات بێگوومان تا کاری خۆیان ئەکەن.

دواتر جیمینیش ئەو پەیژە«قادرمە» پەتیەی خستە خوارەوە تا پێی بڕۆنە خوارەوە هەرچەندە کەمێک ترسناک و زەحمەت بوو بەڵام چەتەکان لایان ئاسایی بوو بە شێوەیەک ڕاهاتوون و ترسیان لێی نیە بەهیچ جۆرێک...

دوایی ئەوەی کوڕەکان یەک لە دوای یەک ڕۆشتن بۆ خوارەوە،،،دوای ئەوەی جیمینیش ڕۆشت ئەوەی مابوویەوە تەنها تایکووک بوو..

روخساری کووک بە شێوەیەک شپرزەی و ترسی پێوە دیار بوو،،وە تای تێبینی کردبوو.!

«شازادە ئەمجارە ئەبێت تۆ برۆیت،تۆباشیت ئەتوانی بیکەیت؟»تای پرسی بە جدیەوە.

ئاھ وادیارە شازادەکە پێی وانیە بتوانێ بە درۆوە بڵێت کە ئەتوانێت،لە ڕاستیدا ئەو کەمێک ترسی لە بەرزایی هەیە وە ئەوەی زیاتر ئەوەی قورستر کردبوو بۆ ئەو پەیژە پەتیە جووڵاوەکە بوو کە نەیئەزانی چۆن هاوسەنگی خۆی بهێڵێتەوە لەسەری..!

«لە ڕاستیدا م.من کەمێک لە بەرزایی ئەترسم»
کووک وتی کاتێ سەری خۆی داخستبوو وەک ئەوەی شەرمەزایەک بێت بۆی.

تای بزەیەکی کرد،،کوڕەکە زۆر شیرینترە بەمجۆرە
«ئەها ئاساییە شازادەی بچووک هەم من بیرۆکەیەکم هەیە»تای وتی بە بزە بۆکسیەکەی جیاواز لە هەر کاتێکی تری کە لەگەڵ شازادەکە بوو.

«من بچووک نیم»کووک وتی بە گرژی

«باشە هەر شتێک خۆت بیڵێیت»
تای وتی بە مانای لە دەست دانەوە

«بێگوومان،ئێھ پلانەکەت چیە؟»
کووک پرسی.

«پێکەوە ئەڕۆینە خوارەوە»
تای وتی

◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙМесто, где живут истории. Откройте их для себя