𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XVI

253 58 52
                                    

#Tk_forever"🦋///Vote~comment///

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

#Tk_forever"🦋
///Vote~comment///

.  ˚    ✦   .  .   ˚ .      . ✦     ˚     . ★⋆.    .     ˚     *     ✦   .  .   ✦ ˚      ˚

«بەخەبەر بوویت؟»چەتەکە پرسی بە دەنگە قوڵەکەی کە هاوشێوەی دەریا نەرم بوو جیاواز لە جاری پێشتر کە تووڕە بوو...

«بەڵێ»شازادەکە وتی و لەگەڵ قسەکانیدا لەسەر پشتی هاتە خوارەوە!

«لەسەر ئەم بەردە دابنیشە تا ئاگرێگ هەڵئەکەم»
تای وتی کاتێ ئاماژەی بۆ بەردیک کرد کە زۆر گونجاو بوو بۆ ئەوەی لەسەری دابنیشیت،،،برگوومان کووکیش بە گوێی کرد و ڕۆشت دانیشت پاشان تای ئاگری مەشغەڵەکەی بە کووکدا و لە دەورووبریاندا دەستی کرد بە کۆکردنەوەی دار و گەڵای وشک تا کەمێکی پاشی کۆکردەوە!

دواتر ئاگری دەستی کووکی هێنا لەژێر ئەو گەڵا وشکانی دا کە لە دارەکان بوو،،،بە ماوەیەکی کەم گەڵاکانی گریان گرت و ئاگرێکی باس هەڵبوو دوای ئەو هەموو نەهامەتیە.

«دەی وەرە خۆت گەرم بکەوە شازادە»تای وتی
کاتێ سەیری کووکی کرد.. کووکیش بە نەرمی و هێواشی بەرەو لای تای ڕۆشت و لە لای ئاگرەکە دانیشت..!

گەرمی پڵیسە ئاگرەکان خۆشی و ئاسوودەیەکی زۆری بۆ ناخی دەبرد کە وایدەکرد چاوە خڕەکانی کە هاوشیوەی مانگی ئاسمان بوون بەرەو داخران بچن بەڵام جار جار خۆی دەگرت و دەجەنگا بەرامبەر خەواڵوویەکەیی خۆی ئاسایی دەردەخست،،بەڵام ئەمە بەس نەبوو مەگەر چەتەکە چۆن ناتوانێت هەست بکات تەنیا یەکجار سەیرکردنی ئاسمانە ڕەشەکانی بەسە بۆ تێگەیشتن لە ناخە پاکەکەی...

-فریشتە بێ باڵەکەم

«جۆنگکووک»
دەنگی قوڵ بە قەدەر ئۆقیانووس و هێمن بەقەد دەریا
وای لە کوڕەکە بچووکەکە کرد لە ناخیدا هەست بە جووڵەی زۆر بکات،،دەی وا لەناکاو بە ناوی خۆی بانگی کرد ئەو هەمیشە بە شازادە بانگی دەکات.

«وەرە ئێرە»
پێی وت کاتێ بە دەستی ئاماژەی بۆ تەنیشتی خۆی کرد کاتێک دوو چاوە کارامێڵەکانی لەسەری بوون...

◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙWhere stories live. Discover now