𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.IX

360 66 102
                                    

♡⁩تێیڪووڪ♡

♡⁩تێیڪووڪ♡

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.
.
.
.
.

«ئ_ئەم ددەنگە چیە هاوڕێیاانن؟؟»
کووک وتی بە شڵەژاویەوە...وە سەرنجەکانی هەڵگرت و ڕووی کردە چەتەکانەوە!!

«ئەی خوایە شازادەکەمان ئەترسێت..!!»
تای وتی بە گاڵتەوە..کووک تەنها بە بێزاری سەیری کرد کاتێ چاوەکانی لێ سووراند!!

ئەو ناترسێت لە دەنگەکە!!ئەو لە هەستەکانس دەترسێت کە شتی خراپی پێ دەڵێن وەک ئەوەی قوورسایەک لەسەر شانەکانی بن!!
هەستی بە تەڕی نێوچاوانی دەکرد لەگەڵ هەناسە قورسەکانی..ئەبێ چی ڕووبدات؟؟

دووبارە سەرنجی خستە سەر دەنگە سەیرەکە کە تێکەڵەیەک بوو لە شەپۆلەکانی دەریا سەرنجی کەوتە سەر تاشە بەردێکی بچووک کە شتێکی درەوشاوەی ئەبینی لەسەر لووتکەکەی!

پەری دەریای شین!!!

کووک چاوەکانی گەورەتر بوون وە سەرسامە بەو دیمەنەی دەیبینیت!!

گەڕانەوە بۆ ڕابردوو:-

کووکی بچووک کە تەمەنی تەنها دوازدە بۆ سێزدە ساڵێکە لە کتێبخانە خنجیلانەکەی کۆشکەکەی خەریکی خوێندنەوەی کتێبێکە کە زۆر سەرنجی ڕاکێشا بەتەواوی ڕەنگی شینێکی کاڵ بوو وە تێکەڵەیەکیش لە شینی تێربوو وە ناوە سەرنجڕاکێشەکەشی بەلایەک(دیوە تاریکەکەی دەریا)
وە کووک زانی باسی شتی ئەفسانەی و ترسناکی دەریاکان ئەکات!!

دوای هەڵدانەوەی چەند لاپەرەیەک یەکێک لە لاپەڕەکان سەرنجی ڕاکێشا بۆخۆی
«پەری دەریای شین:-»
بە کیوتی وتیەوە کاتێ چاوەکانی ئەبرسیکانەوە بۆ ئەو پەرۆشیەی کە ئەیەوێت بیخوێنێتەوە!!
ڕاستەوخۆ چاوەکانی بەرەو خوارەوەی لاپەڕەکە ڕۆشت و دەستی کرد بە خوێندنەوە!!

ئەوان پەری دەریای دەگمەنن،بە شێوەیەک جوانن کە ئەگەر بیان بینیت ڕەنگە بڵێیت چاوانم ڕاستی نابینن و شتی وا بوونی نیە قژێکی زەرد یان ڕەشیان هەیە کە درێژو خاوە چاوەکانیان گەورەو شینن پێستێکی وەک بەفر و جەستەیەکی زۆر ڕێک و بێ وێنە،یێتاوان دیارن وەک فریشتە بەڵام!!
وریابە
ئەوان دڕندەن هەڵتدەخەڵەتێنن و فریوت پێ دەبەن ئەمەش زۆر جار لە رێگای ئەو گۆرانیەیە کە دەڵێین بە دەنگە ناسکەکەیان کە تێکەڵەیەکە لە جادووی فرێودەر
ئەو کاتەی کە فریوت پێ دەبەن بە جوانیەکەیان دەتبەت بۆ ناو قۆڵای دەریا،،تۆ هەستی پێناکەیت داماو تۆ کۆنتڕۆڵکراوێکیت.. پاشان لە قۆڵای دەریا
دیوە تاریکەکەی دەریا ببینە..ئەوان دەگۆڕین بۆ شەیتانێک بە شێوەیەکی دڕندە لەت لەتت دەکەن بەشێوەک کە تەنها کەلەی سەرت بمێنێت ئەویش پێشکەش دەکەن بەدەریا وەک سۆزێک بۆ نیشتیمانیان!!

◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙWhere stories live. Discover now