𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.VII

346 72 76
                                    

♡⁩تێیڪووڪ♡⁩

♡⁩تێیڪووڪ♡⁩

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

~•~

بەهیوای خوێندنەوەیەکی خۆش🌷
~•~
.
.
.
.
.
.
.

تیشکی ڕۆژەکە لە نێوان هەورەکاندا سەمای دەرکرد بە شێوەیەکی پڕشنگدار هاوکات واشی لە دەریا شین و شەپۆلەکانی کردبوو کە زیاتر زیاتر ڕەونەقدار بێت
و شنەبایەکی بۆنخۆشیش لەگەڵی کە هەموویان ئاماژە بوون بە بەرەبایەنێکی جوان!!

لەم نێوەندەدا کاپتنەکە چاوەکانی هەڵهێنا و لە خەوەخۆشەکەی دابڕا بە هیواشی لەسەر جێگاکەی هەڵسا بینی کە شازادە بە ئارامی خەوتووە ئەویش بێ هیچ دەنگێک لە ژوورەکە چوویە دەرەوەو بەرەو گەرماوە بچووکەکە بەڕێکەوت دەست و دەموچاوی شۆری وشکی کردەوە!!

دواتر بە ڕێکەوت بۆ شوێنی لێخووڕینی کەشتیەکە بینی کە تاکوو ئێستاش نام خەریکی لێخووڕینی بوو
وە پیەوە دیار بوو کە چەند ماندوو و خەواڵووە!!

«ئای هیۆنگ من هاتم ئێستا تۆ دەتوانی بڕۆیت بخەویت و پشوو بدەیت»تای وتی کاتێ لە نام نزیک ئەبوویەوە!!

«ئایە بە باشی خەوتی؟؟»نام پرسی

«بەڵێ بەتەواوی پشوویەکی باشم دا ئێستا کاتی تۆیە دەی برۆ بخەوە»تای وتی کاتێ نامی لە شوێنی سووکانەکە لابرد و خۆی ڕۆشتە شوێنی!!

«دەی برۆ پیاو ژێر چاوت ڕەش بووە لە خەواڵووییان»
تای وتی بە پێکەنیەوە

«باشە لە تۆش کوڕە بێگوومان وادەبم خەریکە بۆ خەو کوێر دەبم دەی من ڕۆشتم»نام وتی کاتێ لەوێ ڕۆشت

...

لە لایی شازادەکە:-

کووکی بچووک بە تەواوی لە خەوێکی ئارامدابوو بەڵام لە ناکاو هەستی بە تەڕیەک کرد لەسەر ڕووخساری وە شتێکی نەرم کە ختووکەی ئەدە بۆیە بە نەرمی چاوە ڕەشەکانی کردەوەو بینی کە ئەمە یۆنتانی بچووکە بە زمانی ڕووخساری دەلێسێتەوە زەردەخەنەیەکی کرد و لەسەر جێگاکە دانیشت وە یۆنی بچووکیشی بە دەستەکانی گرت!

◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙWhere stories live. Discover now