𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.X

322 73 84
                                    

☆𝐓𝐚𝐞𝐤𝐨𝐨𝐤☆

Let's GoAnd I Hope You Enjoy It

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Let's Go
And I Hope You Enjoy It
.

  ˚    ✦   .  .   ˚ .      . ✦     ˚     . ★⋆.    .     ˚     *     ✦   .  .   ✦ ˚      ˚

بۆلای کاپتنەکە ڕۆشت کە لە ئەرزەکەدا کەوتبوو وە
گشت گیانی تەڕ ببوو! بەئاسانی توانی یارمەتی بدات کە هەڵسێتەوە چونکە بەراستی کاپتنەکە لە جڵەوی خۆیدا نەبوو،قۆڵەکانی خستە سەر شانی و یارمەتی ڕۆشتنی دەدا وە تای بردە لای دارێکی بەرزی کەشتیەکە کە بۆ چارۆگەکان بە کار ئەهات وای لە تای کرد کە پشتی بە دارەکەوە بحەسێنێتەوە و لە کاتێکدا کاپتنەکە منگە منگی بوو لەگەڵ خۆی وەک شێتێک،کووک سەیری هیۆنگەکانی تر کرد حاڵی ئەوانیش وەک تای بوو نە باشتر نە خراپتر

«پێم وایە کە پێویستە هەموویان ببەستمەوە بە پەتێک ببەستمەوە بەم دارە ئەگەرنا کارم زۆر قورس دەبێ»بە خێرای لەبەر خۆیەوە وتی!

«یۆنتانی بچووک»بانگی کرد بە هاوارەوە لە کاتێکدا ئەویش بە هەمان شێوە ڕێگری لە کوڕەکان ئەکرد کە خۆیان فڕێ بدەنە ناو دەریاکە بەڵام لەگەڵ بانگکردی لە لایەن کووک بە ئاقڵی چوویە لای کووک خۆی نووشتاندەوە ئاستی ئەو وتی

«سەیرکە بچکۆل بەهەر شێوەک بێ برۆ پەتێکی باش بدۆزەوە لە کۆگاکە بە خێرای تا ئەو کاتە من ئەوان ئەپارێزم بەڵام خێرابە باشە»کووک هەموو قسەکانی بە شڵەژاویەوە کرد،ئێستا ئەو لە بارێکی دەروونی زۆر ئاڵۆزە بێگوومان قورسە ئەستۆی پاراستنی شەش ڕووح بکەوێتە سەر شانت!

دوای قسەکانی کووک یۆنتانی بچووک دووجار عەپی وەک ئەوەی بڵێ باشە بە خێرای ڕۆشت وە دیار بوو کە دەیەوێت قسەکانی کووک بگەیێنێتە جێ کووکیش بەخێرای هەڵسا بۆ هێنانی هیۆنگەکانی تر بۆ لای تای سپاس بۆ خوا تا ئێستا ڕێگاکە چۆڵ بوو بەڵام کەشتیەکە لە خێرایەکی بە دەر ئەڕۆشت دوای ئەوەی کووک یەکە بە یەکەی هیۆنگەکانی  بە ئاسانی هێنا لای تای یۆنتانی بچووک بە دەرکەوت کە پەتێکی زۆر ئەستوور و بەهێزی لە دەما بوو کووک بزەیەکی کرد

«ئافەرین کوڕە بچووکەکەم ئێستا ئەم پەتە بسووڕێنەوە بە دەوری دارەکەدا منیش توندی ئەکەم»
کووک وتی کاتێ دەستی بە پشتی داهێنا دوای قسەکانی یۆنتان وەک هەمووکات بە گرجوگۆڵی بە گوێی کووکی کرد!

◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙWhere stories live. Discover now