𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXI

220 56 51
                                    

#࿐ ࿔*:・゚TaeKook࿐ ࿔*:・゚:𓇼 🌊 🐚ೀ#I HOPE YOUR ENJOY THIS CHAPTER-

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

#࿐ ࿔*:・゚TaeKook࿐ ࿔*:・゚:𓇼 🌊 🐚ೀ
#I HOPE YOUR ENJOY THIS CHAPTER-
.  ˚    ✦   .  .   ˚ .      . ✦     ˚     . ★⋆.    .     ˚     *     ✦   .  .   ✦ ˚      ˚
.
.
.
هەرگیز ئەو دڵخۆشەیەت هەبووە کە وابکات دەنگێکی وەک منداڵ لە ناختدا پێبکەنێت؟!

ئەو هەستە بچووکەت هەبووە کە بەخۆت بڵێی بە بەخترینی جیهانی دڵخۆشترین کەسیت؟؟ئەگەر بۆ چرکەیەکیش بێ جیهان لات ببێتە شتێکی جوان!

هەبوون و دروستبوونی ئەم هەستانە زۆر بچووک و ئاسانن هەندێ جار بە چەند وشەیەکی بچووک یان چەند کردارێکی بچووک دەتوانیت بۆ یەکتری دروستی بکەین..

وەک ئەم دوو کوڕە گەنجە...

دروستبوونی پەیوەندی ئەوان زۆر سەخت بوو
چەتەیەک و شازادەیەک
زۆر دوورن لە یەکتری هەتا ڕەنگە ییروڕایان جیاواز بێت،،بەڵام ئەمە ڕێگر بوو بۆ دروستکردنی خۆشویستی نێوانیان؟

بێگوومان نەخێر... خۆشەویستی بێ بەهانە گرتنە گرینگ نیە کە دووکەس چەند بە دڵ یەکیان خۆشبووێت بەڵکوو خاڵی سەرەکی ئەوەیە بێ هیچ بیانویەک هەوڵی بە دەست هێنانی یەکتر بدەن هەتا ئەگەر کۆتاییان مردنیش بێت..!

ئەوان خەریکی دروستکردنی ئەم هەستەن بۆ یەکتری کە ناخیان هاواری خۆشی بکات کە دڵیان ئاوازی خۆشەویستی لێبدات..لە ئێستادا گرینگ نیە جیاوازی پلەکانیان چەندە گرنگ نیە ڕەگەزیان چیە گرینگ نیە شێوەیان چۆنە دڵخۆشی و ئاسوودەی و خۆشەویستییەکەیان بۆ یەکتری خاڵی بنەڕەتییە..
بۆ هەموو پەیوەندییەک!

چەتەکە
لە کۆتایدا ناخۆشترین شتی لەگەڵ خۆیدا کرد ئەویش وازهێنان بوو لە لێوەکانی یارەکەی بێگوومان نایەوێت ئازاری سییەکانی بدات لە بێ هەناسەیدا.. بچوکترین ئازاری ئەو ڕەنگە ببیتە هۆی ئازاری هەمیشەیی دڵی

-خۆشەویستی چەند جوانە.

سەڕەڕای ئەوەی وازی لە لێوەکانی هێنابوو بەڵام هێشتا ئامادە نەبوو واز لە کەمەرە باریکەکەی بێنێت کە ڕێک بۆ قۆڵەکانی دروست کراون،،،نایەوێت تەنانەت بچوکترین بۆشایی لە نێوانیان هەبێت..

◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙWhere stories live. Discover now