𝐋𝐨𝐯𝐞

75 21 49
                                    

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺
بانـگی نیکـیم کرد کاتێک لەگەڵ هەندێ لە هاوڕێکانی بەرەو کافتریـا دەڕۆیشـتن، زەردەخەنەی کرد و بەرەو ڕووم هات... چی؟ نەدەبوو ئەو توڕە بێـت؟

"سڵـاو میرا، چی هەیە؟"

"لەڕاستیدا.. دەکرێت کەمێ قسە بـکەین؟"

"بێگومـان با بچیـنە باخچەکە"

بەیەکـەوە ڕۆیشتینە باخچەکە، قوتابیـەکی ئەوەندە زۆری لێنەبوو چونکە کاتی ژەمی نیوەڕۆ بوو، نـیکی لەسەر کورسیەک دانیشت بەڵام من لەسەر پێ مامەوە تـا سەری بەرزکردەوە بـۆ بـینینم

"نیـکـی.. من داوای لێبـوردن دەکەم کە ماوەیەکی زۆر پشتگوێم خسـتی، بەڕاستی هەڵەبووم و ئێستـا درک بە هەڵەکانم دەکەم! بەر لەوەی لەگەڵ یۆنجوون بـم ئێمە بە تەواوی نزیک بووین بەڵام من پشتم لە تۆکرد لەکاتێکدا تۆ لە کاتە سەختەکانم لەگەڵم بوویت و یارمەتیت داوم، ئێستـا قەدری پەیوەندیەکەمان دەزانم و بۆم دەرکەوت چەند ئازیزیت لای منـ، بەڕاستی داوای لێبوردن دەکەم نیـکی~"

سەرم بەرزکردەوە کاتێ نیکی هەڵساوە و شانەکانی گرتم

"کێـشە نییە میـرا تەنانەت گەر داوای لێبوردن نەکەیـت من لێت خۆشدەبـم، ڕاستیەکەی ناڕەحـەت بووم چونکە بەو شێوەیە دوورکەوتیتەوە بەڵام گرنگ ئەوەیە لە کۆتاییدا هەستت بە هەڵەی خۆت کرد وایە؟ ئاساییە"

شێوەی نیـکی دەستی کرد بە تەڵخ بوون بەهۆی فرمێسکەکانمەوە، ئەو دڵێکی چەندە میھرەبانی هەیە چەند بە ئاسانی لەمن خۆشبوو لە کاتێکدا من هەڵەم کرد، ئەوە وا دەکا زیـاتر هەسـت بە تاوانباری بکەم!

گەر توڕە بوایە و هاواری لەسەرم کرد بەو جۆرە ناخی خۆی هەڵدەڕشـت دەکرا کەمـتر هەست بە پەشیـمانی بکەم، بەڵام ئێستـا زیاتر هەست بە گەمژەیی خۆم دەکەم، هەست دەکەم دڵم دەگوشـرێ...

" هـێی مەگری! وەک مناڵ مـەبە گەر نـا لێت خۆشنـابم، سەیرکە خۆشەویستەکەت بەرەو ئێرە دێت گەر وابزانێت بەهۆی منەوە دەگریت ڕوخسارە قـۆزەکەم تێکدەشکـێنێ"

لە قسەکەی کۆتایی وایکرد پێـبکەنـم، بە پـەنجەگەورەکەی فرمێسەکانی بۆ سڕیـم بۆ ساتێـک وەستـام، ئەو چی دەکـا؟

"ئێوە لەیەک توڕەن؟ دەبێـت وابکەم غیرە بکـات؟"

"یـا لیی میـرا"

ئەوەی ناو دەمم قوت داوە و سەیری یـۆنجوونم کرد، بە کەمی سەرنجم دا ئەوەندەی لێدوانی ڕوخساریم خوێندبێـتەوە ئەو توڕە دیـاربوو، نیکی منت کردە چ بارودۆخێکەوە!

𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now