𝐌𝐨𝐦

124 36 164
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺
هەموو هەوڵێکم دەدا تا شیرین دەرکەوم لەبەر چاوی دایکم و قسەم پێ نەڵێت کاتێ لە ژوورەکەی خۆم لەسەر سیسەمەکە دانیشتووم و ئەویش بەرامبەرم وەستاوە، گەر بەپێی بیرکردنەوەکانم بێت دایکم من و یۆنجوونی بەیەکەوە دیووە بەڵام ئەو زۆر ئارام دیارە کە ئەمە لە کەسایەتی ڕاستی خۆی ناچێت!

"ئێھ… کچەکەم"

"بەڵێ دایە"

"ئەو کوڕە کێ بوو؟"

"چۆی یۆنجوون، هاوڕێمە"

"نزیکن لە یەکەوە؟"

"ئممم، بەڵێ"

نامەوێ درۆ لەگەڵ دایکم بکەم، ئەگەر پرسیار بکات هەموو شتێکی پێ دەڵێم دەزانم ئەو باشترینی دەوێت بۆ من و ڕێنوێـنیـم دەکات!

"لەکەیەوە یەکتر دەناسن؟"

"بیرم نییە بەڵام ماوەیەکی زۆریش نییە"

"ئەوت خۆشدەوێت؟"

ئەوەی ناو دەمم بە قوڕسی قوت داوە، شڵەژاوم

"دڵنیانیم بەڵام ئەوم بەدڵە!"

"ئەویش هەست بە هەمان شت دەکا؟"

ئەو پرسیارەیە کە دەمەوێ وەڵامەکەی بدۆزمەوە، دەبێ ئەویش منی بەدڵ بێت؟ هەندێ ڕەفتار دەرخەری ئەوەن بەڵام هێشتا نامەوێ بەخۆڕایی هیوا بەخۆم بدەم

ئەو زۆر شتی بۆ من کردووە و دڵخۆشم لەگەڵی بەڵام لەوانەیە هەموو ئەو ڕەفتارانەی وەکو هاوڕێیەک کردبێت و خاڵی بێت لە هەر پەیوەندیەکی سۆزداری بەرامبەر من

تەنھا کوڕێک بێت کە لەگەڵ هەمووان میھرەبان بێت و بیەوێت خەڵک ئاسودە بکات، بەرامبەر هەمووان بەڕێز بێت… هەر ئەوەندە

دایکم لە تەنیشتم دانیشت هەر کە بەردەوام بووم لە بیرکردنەوە و وەڵامی ئەوم نەداوە

"کچەکەم… ئەوەندەی من بیزانم یەکەم کەسە کە سەرسامی بیت وایە؟"

سەرم لەقاند و ئەویش بەردەوامبە

"من پێم ناخۆش نییە کە هاوڕێیەتی هەر کەسێک بکەیت لە کۆتاییدا ئەوە ئازادی خۆتە بەڵام، هێشتا تەمەنت هەژدە ساڵە و لەوانەیە جیاوازی هەندێ شت نەزانیت و سەرلێشێواو بیت لە هەندێ بابەتدا، بۆیە بە جوانی بیرکەوە و هەڵەشە مەبە لە کردەوەکانت، دڵنیابە لە دروستی بڕیارەکانت! گەر هەر شتێکت پێویست بوو یەکسەر وەرە بۆلام باشە ئەزیزم؟ وە ڕۆژێک بانگی ئەو کوڕە بکە بۆ ژوورەوە عەیبە هەر جارێک تۆ دەگەڕێنێتەوە میوانداری ناکەیت!"

زەردەخەنەیەکم بۆ قسەکانی کرد و نزیک بوومەوە ماچێکی ڕومەتی دایکم کرد و لەباوەشم گرت

"سوپاس بۆ قسەکانت دایکە، وە دڵنیادەبم لەوەی ئەمجارە بانگی بکەمە ماڵەوە"

"زۆر چاکە، هەرشتێکت ویستم پێم بڵێ من هەموو کات لێرەم بۆتۆ ئازیزم، ئێستاش بخەوە بەیانی دەبێ زوو هەڵسی"

"ئھمـ، شەو شاد"

"شەو شاد تاقانەکەم"

'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´


𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now