𝐃𝐫𝐢𝐧𝐤𝐢𝐧𝐠

119 32 118
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

هەموو کاتەکە دەم ویست پێکەنینم بگرم کاتێ یۆنجوون خەریک بوو دەکەوت لە کاتێکدا خۆی و جۆنگ سونگ خەریکی هەڵگرتنی کای بوون

دوای خواردنی مریشکە بەتەمەکان کای بوتڵێکی زۆری خواردبۆوە وەک نیمچە سەرخۆشێک بوو بەڵام هێشتا نەیدەتوانی لەسەر قاچەکانی بوەستێت

ئەوە تەنانەت خواردنەوە نەبوو تەنها چەند سوجویەک بوو بەڵام ئەو زۆر بە داماوه ئاگاداری خۆی نەما

ئەوان لەپێش ئێمەوە دەڕۆیشتن من و بایھی قۆڵی یەکترمان گرتبوو و لە دوایانەوە دەڕۆیشتین

چونکە ماڵی دوانەکان نزیکتر بوون بۆیە سەرەتا چوینە ئەوێ، دوای دڵنیابوونەوە لەسەلامەتی کای، بایهی و دایکی ئێمەیان بەڕێکرد

تەنھا بە بێدەنگی دەڕۆیشتین، بۆ من و یۆنجوون شتێکی ئاسایی بوو بەڵام هەر وەک ئەوەی وتم بوونمان لەگەڵ جۆنگ سونگ کەمێ نائاسوودەیە

لەوانەیە بۆ ئەو…

پێم سەیرە لەگەڵ ئەوەی هاوڕێی زۆری هەیە بەڵام هاتە گروپەکەی ئێمە

بەهەرحاڵ

سەیری یۆنجوونـ'ـم کرد کە تەنھا سەرنجی لەبەردەمی خۆی بوو، ئاڕاستەی بینیاییم بۆ ئەوەی تر گواستەوە، ئەوە سەرسوڕماوی کردم بیـنیــم سەیرمــی دەکرد، ئایا تەواوی کاتەکە هەروا بووە؟

تەنانەت کاتێ من سەیرکردنەکانی ئەوم بینی ئەو هێشتا چاوەکانی نەسوراندبوو، هەستم بەشەرم کرد بۆیە ڕووم سوڕاند و وام نیشاندا ئاگاداری هیچ نییم

بۆ بەو شێوەیە سەیری دەکردم؟ گومانم هەیە…

چەند خولەکێکی تر ڕۆیشت و دەبوو هەرسێکمان ڕێگامان جیابکەینەوە

وەستاوم و سەیری هەردوکیانم کرد بە نۆرە

"لێرەوە بە تەنھا دەگەڕێمەوە"

𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now