𝐃𝐞𝐬𝐭𝐢𝐧𝐲

191 46 66
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

کۆتایی رێڕەوەکە

تەنھا خۆم و خۆی

دەربارەی شتێک قسە دەکەین

بە تەواوی کۆپی خەونەکەیە!

بەڵام لە شتێک تێناگەم! چۆن ئەویش هەمان خەونی منی بینی؟

پێم وابێت پێویست ناکا زۆر بیری لێ بکەمەوە وەڵامەکان لەبەر دەممن

"دەکرێ بۆم باسبکەیت چیت بینیووە؟"

بە کەمی سەری جوڵاند و دەستی بە قسەکردن کرد "کچێک بوو… تۆ بوویت ژیانێکی نامۆ و ناخۆشت هەبوو، وە منت خۆشدەویست، زۆریش دڵ ناسک بوویت با ئەوە لەبیر نەکەم… چی تر؟ ئاااھ~ پاشان تۆ مردیـ-"

"یاا ئاوا قسە مەکە من زیندووم، ئای خوایە هەستێکی ناخۆشە"

"چی ناخۆشە؟ مردن؟"

"وتم ئاوا قسەمەکە! تۆ دەمترسێنی"

"بەهەرحاڵ ئەی تۆ؟ خەونت بەمنەوە بینی"

"هەر ئەوەندەی تۆ دەیزانی منیش ئەوەندەم بینیوە"

"کەواتە چۆن هەردوکمان هەمان شتمان بینیووە؟"

"نازانم، لەوانەیە تەنھا ڕێککەوتێک بێت"

تەنھا 'هم'ێکی کرد، بە تەواوی وەڵامی پرسیارەکانم نەزانی بەڵام دیاربوو کە ئەو هیچ نازانێت

ئەوم جێھشت، بە پێویستم نەزانی قسەیەکی تر بکەم، لە کۆتاییدا ئێمە دوو بێگانەین بۆ یەکتری، لە بیریکە

خۆمم دۆزیەوە لەپێش پۆلەکەم تەنھا قوتابیەکی لێبوو…

نازانم ئەگەر هەنگاوێکی ترم هاوێشتبێ بەڵام ئەوم بینیەوە بەرامبەر خۆم

چاوەکانی دەدرەوشانەوە و بە شێوەیەکی سەیر زەردەخەنەی دەکرد

زۆر نامۆ دیاربوو

ویستم بپرسم بەڵام خۆی دەسپێشخەری کرد

"ڕەنگە ئەمە… کاری چارەنووس بێت!"

'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´

یـانی میرا و یۆنجوون هەمان خەونیان دیتیە 🤚🏻 مەڵێـن چۆن لە کۆتاییدا بۆتان دەردەکەوێ

ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن 🥰 بڕواکەن ئەم سیزنە زۆر لەوەی یەکەم خۆشترە بەس تا ئەکەوینە ناو ڕووداوەکانەوە

جا بیرم چوو پێتانی بڵێم کە سیزنی یەکەم 'کیم میرا' بوو بەس لێرەیا 'لیی میرا'یە دواتر ئەوەی تر چاک دەکەم، ئەزانن لۆ کردمە لیی؟ چونکە براکەی میرا ئایدۆڵەکە بە نازناوی لیی 😭 پێشبینی بکەن کێیە! ئایدۆڵەکی زۆر بەناوبانگە دانسەری گروپەکەیە لە نەوەی چوارەم

ئینـــجا بای 💋

𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now