𝐇𝐨𝐦𝐞𝐰𝐨𝐫𝐤

126 34 33
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.






༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

خەریکی خوێندنی وانەکانم بووم

DING !!

لەگەڵ دەنگی گەیشتنی نامە سەیری مۆبایلەکەم کرد

Anknown

-سڵاو میرا، منم پاڕک جۆنگ سونگ. قسەم لەگەڵ قوتابیەکانی تریش کرد ئەمڕۆ کاتژمێر پێنج لە کافتریای Flower یەکتری دەبینین بۆ دروستکردنی ڕاپۆڕتەکە

;سڵاو، باشە من ئەو کاتە لەوێ دەبم

-دەتبینمەوە

تەنھا ڵایکی نامەکەم کرد و ژمارەکەم سەیڤ کرد، سەیری کاتژمێرەکەم کرد

کاتەکە ئاماژەی بە سێ و نیو دەدا هێشتا زوو بوو بۆیە دەستم کردەوە بە سەعی

~~

سەرم لەسەر کتێبەکان هەڵگرت و چاوم کەوتە سەر کاتژمێرەکە

ئەی هاوار!

دە خولەک ماوە بۆ کاتژمێر پێنج!

من دوادەکەوم

رامکردە لای کانتۆڕەکەم شتێکم کەوتە ژێر دەست و لەبەرم کرد

پانتۆڵێکی سپی بوو لەگەڵ فامیلەیەکی زستانە و چاکەتێکی شینی کاڵ، پێڵاوەکانم کردە پێم و جانتا ڕەشەکەم هەڵگرت و لە ماڵەوە هاتمە دەرەوە

گەر بە پاس بڕۆم زیاتر درەنگ دەکەوم بۆیە تەکسیەکم گرت و ناونیشانەکەم پێدا

قژیشم چاک نەکرد تەنھا بە ئاسایی لە پشتەوە بەستبووم

دەی خۆ ناچمە ژووان ئەسڵەن کێ گرنگی بە سەر و قژم دەدات!

حەڤدە خولەکی تەواوم پێچوو گەیشتە ناونیشانەکە

پارەکەم دا و دابەزیم لە تەکسیەکە بەڕێکەوتمە ناو کافتریاکە

𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now