𝐌𝐲 𝐥𝐢𝐟𝐞

128 34 138
                                    

ڤۆت و کۆمێـنت 🍙🤍

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ڤۆت و کۆمێـنت 🍙🤍



༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

قۆڵم گیرا، گومانم هەبوو لەوەی ئەو کەسە یۆنجوون بێت بەڵام ئەو نەبوو، دەمزانی… هەرگیز ناگەڕێینەوە سەر ڕێگای یەکتری

"میرا تۆ باشیت؟ بۆچی دەگری؟"

هەوڵمدا فرمێسکەکانم بسڕم بەڵام بەردەوام نوێ دەبونەوە، نەدەبوو ڕێگە بدەم ئەوەندە کاریگەریان بەسەرمەوە هەبێت

هەست بە بەتاڵی دەکەم

کلێنسێکم بۆ ڕاگیرا… وەرم گرت و سوپاسیم کرد

فرمێسکەکانم دەسڕی هەوڵمدەدا گریانەکەم کپ بکەن

دوای چەند خولەکێک… باشتر نەبووم بەڵام هەوڵم دەدا ھێمن ببمەوە

سەیری جۆنگ سونگـ'ـم کرد کە بە نیگەرانیەوە سەیری دەکردم

"باشتر بوویت؟"

سەرم بە نەخێر جوڵاند

توانای درۆکردنم نییە، من باش نیم

"بۆچی؟ شتێکی خراپ بووە؟"

"گرنگی پێ مەدە"

"بەڵام نیگەرانم دەکەی"

هەوڵمدا سەرم نەسوڕمێ بەڵام شکستم هێنا

زوو وتم ئەم کوڕە بۆخۆی شتێکە

"ببورە بۆ نیگەران کردنت"

"میرا بەڕاستی چی بووە؟ هەرگیز تۆم بەو شێوەیە نەدیوە! کەسێک ئازاری داویت؟"

"تەنھا لەبیری کە، بەلای کەسەوە گرنگ نییە تۆش بیری لێ مەکەرەوە"

"بۆ من گرنگە! "

بە ساردیەوە سەیریم کرد، با گرنگ نەبێت هەمووان بە جەهەندەم

"بۆت گرنگ نەبێت، منیشت خۆش نەوێت جۆنگ سونگ، وای دابنێ هەرگیز نەتناسیوم وا مامەڵە بکە یەکترمان نەدیوە، باشە؟ دوور بکەوە لێم"

نامەوێ ناخی خۆم لەو بەتاڵ بکەمەوە، ئەوم تێپەڕدا بەڵام منی گرتەوە و وایکرد سەیری بکەم

"بوەستە! پێم بڵێ بۆچی دەگریایت؟ چ شتێک وایکردووە بێ تاقەت بیت؟"

"بۆچی؟ ڕۆڵی پاڵەوان دەگێڕی لە چیڕۆکی دڵشکانەکەم؟"

پەشیمان بوومەوە لە قسەکەم، وا پێدەچوو ئازارم دابێت بە شیکردنەوەی روخساری کە لە پڕ گۆڕا بەڵام ڕێگەی نەدام بڕۆم

"بەڵێ… وا دەکەم، دەبم بە هەر شتێک کە بتەوێ بەس تۆ داوای بکە"

شانەکانم کەوتن، ئەو قسەیە… دڵمی گوشی

دووبارە چاوەکانم پڕبوونەوە

"دەبیت بە یۆنجوون؟"

زۆر بەنزمی پرسیم، بەڵام گوێی لێ بوو، ئەمجارە بە تەواوی بێ هیوا دیار بوو، هەنگاوێک گەڕاوە دواوە و بە تیژی سەیریکردم

"یۆنجوون ها؟ ئەو ئازاری دایت؟"

ئەو بوو

ئەو گەمژەیە

تەنانەت شایەنی ئەوەیە بۆی خەمبار بم؟

بێگومان نا بەڵام من… چۆن لەدڵمی دەرکەم؟

"یۆنجوون بوو؟"

ڕاچڵەکیم کە هاواری کرد، بە شۆکەوە سەیرم کرد، هەرگیز ئەوم بەو شێوەیە نەدیووە! تەنانەت نازانم لەبەر چی…

"تۆ چی دەکەیت!"

سەیری ئەو لایەی دەنگەکەمان کرد

هەر لەمەم کەمبوو

بیۆمگیو و سووبین هاتنە لامان، چی دەکەن؟

"چی دەکەی کوڕە؟"

بیۆمگیو هاتە نێوان من و جۆنگ سونگ، وەک بڵێی پارێزگاریم لێ دەکات، چی ڕوودەدات؟

"پەیوەندی بە تۆوە نییە"

"میرا تۆ باشیت؟"

بە گاڵتەجاڕی پێکەنیم کە بیۆمگیو پرسی، هاوڕێیە دڵسۆزەکەی یۆنجوون خەمی منیەتی؟

لە پشتی گیو دەرچووم و بەرامبەری وەستام

"چۆی بیۆمگیو… ژیانی من تۆپێکی یاریکردن نییە هەرکەس هات و گۆڵی خۆی بکات! لێم دوور بکەونەوە، ئێستا هەموو شتێک دەزانم، وای نیشان مەدەن زۆر نیگەرانی منن! ئەمەم بە ئەو'یش وتووە!"

هەرسێکیانم جێھێشت و دوورکەوتمەوە، ئەمەوێ ڕابکەم لە هەموو شتێ

'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´

𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now