༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺
"مامۆستا لیی نەهاتووە~"
بە دڵخۆشیەوە کتێبەکەم لەسەر مێزەکە دانا
دوێنی بیرمچووبوو ئەرکی بیرکاریم هەیە و پێویستە شیکاریان بکەم بۆیە دەترسام گەر مامۆستا پێی بزانێت
"با بڕۆینە دەرەوە میرا"
نیکیـ'ـم لای خۆمەوە بینی
سەرم بە ئەرێنی جوڵاند و بەیەکەوە ڕۆیشتینە دەرەوە
هەر ئاوا دەسوڕاینەوە و قسەمان نەدەکرد
کەشەکە بۆم نامۆ بوو یەکەمجارە نیکی وا بێدەنگ بێت
"تۆ باشی نیکیـ'ـا؟"
"بەڵێ، بەڵام دەمەوێ پرسیارێک بکەم"
"فەرموو"
"لەگەڵ پاڕک جۆنگ سۆنگ چ پەیوەندییەکتان هەیە؟"
"ئێمە؟ هیچ. تەنانەت هاوڕێش نین"
"باشە… "
"شتێک بوە؟"
"نەخێر تەنھا زانینخواز بووم"
"باشە. با بچینە کافتریاکە"
ڕۆیشتینە کافێکە و کۆلایەکم کڕی لەگەڵ نیکی بەیەکەوە دانیشتین
دووبارە بێدەنگ بۆوە دڵنیام شتێک هەیە!
بەڵام نامەوێ پەستانی بخەمە سەر
لە لایەکی ترەوە مەڕاقمە
ئایــشــ… لەوانەشە هیچی وا نەبێت
"من کەسێکم بەدڵە"
کۆلاکەم تف کردەوە ڕوخساری…
YOU ARE READING
𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉
Romanceهیچ هیوایەک هەیە بگەڕێینەوە لای یەکتری یان چیڕۆکەکە کۆتایی هات؟ چارەنوس هەلێکی تر بە لیی مـیرا و چۆی یۆنجوون دەدات تا درێژە بە چیڕۆکی خۆشەویستیـان بدەن دەستپێکردن ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بەردەوامە "وەرزی یەڪەمی ئـەم ڪتێبە بەناوی "دوا هەناسە | Last breat...