𝐀𝐝𝐦𝐢𝐭

114 33 46
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

مۆڵەتم لە مامۆستا ووبین وەرگرت بۆ بەکارهێنانی تاقیگەی کیمیا بۆ تەواوکردنی ڕاپۆڕتەکەی کیمیا کە بەشێکی پێویستی بە کردەی تاقیکردنەوە هەبوو بە خۆشحاڵیەوە ئەویش قبوڵی کرد

ئەو هەواڵەم بە ئەوانی تر ڕاگەیاند و بڕیارماندا دوو وانەی کۆتایی لە تاقیگە بین

گەڕامەوە پۆل و لە جێگاکەی خۆم دانیشتم و کەلوپەلی پێویستم لەبەردەست بۆ وانەکە تەنھا چاوەڕێی مامۆستا پـاڕکـ'ـم دەکرد

"مـــیرا"

سەیری جۆنگ سونگـ'ـم کرد چاوەڕێبووم قسە بکات

"دوای ئەم وانەیە با قسە بکەین"

"ئەوە زۆر گرینگە؟ بۆچی ئێستا نایڵێی"

"تەنھا وا باشترە"

"باشـــە"

بەر لەوەی مامۆستاکە بێتە ژوورەوە گفتوگۆ کەمەکەمان تەواو کرد، بەڵام بەڕاستی بە گومانم لە قسەکانی جۆنگ سونگ، نامۆ ڕەفتار دەکات، دەبێ چ کارێکی پێم هەبێت؟

باشە… تەنھا نازانم بۆ بیر لەوە دەکەمەوە بەڵام… نەخێر ئەوە نییە… چی ئەگەر وابوو؟ دان پێدانانی خۆشەویستی؟ ئەو هەڵوێستانەی ئەو تەنھا دەرخەری ئەوەن کە دەکرێ منی بەدڵ بێت

هیوادارم وا نەبێت

~~

وانە دوور و درێژەکە تەواو بوو و یەکسەر ئەو'م بەرامبەر خۆم بینیەوە

هەناسەیەکم هەڵکێشا و هەڵسامەوە و بەیەکەوە ڕۆیشتین

تەنھا دوای ئەو کەوتبووم، تا لە کۆتاییدا بۆم دەرکەوت دەچینە کتێبخانە

لە لای پەنجەرەیەک وەستاین کە کەوتبووینە نێوان دوو ڕەفەی پڕ کتێب، مێزێکی درێژ و چەند کورسیەک لێمانەوە نزیک بوونەوە

کەشەکە هەور بوو بۆیە هیچ تیشکێکی ڕۆژ خۆی نەدەخزاندە هۆڵەکە

لە کۆتاییدا سەرم بەرزکردەوە و سەیری جۆنگ سوونگـ'ـم کرد

"ئێستا قسە بکە"

چاوەکانی بەکەمی داخست و زوو سەرنجی خستەوە سەرم

دەستی بە قسەکردن کرد
"میرا… لەوانەیە ئەم قسانەی من نائاسوودەت بکەن بەڵام ناتوانم چیتر ئەوە بشارمەوە، لەوانەیە خۆشت هەست بەمە کردبێت بەڵام با دڵنیابیتەوە لێی… ئاشکرایە کە… تۆم بەدڵە"

نەخێر…

هیوام دەخواست وا نەبێ

ئێستا چی وەڵام بدەمەوە؟

"دەزانم هەستەکانم یەکلایەنەن ئەمە ناخۆشە بۆم بەڵام هەوڵ دەدەم لێی ڕابێم، مەبەستی من لەم قسانە ئەوەنییە کە ژوانم لەگەڵ ببەستیت تەنھا ویستم ڕاستی ئەوە دەربڕم کە لە ناخمدایە و هەستی پێ دەکەم بەرامبەرت، ببورە ئەگەر تۆم خستبێتە بارودۆخێکی ناخۆشەوە، هەر ئەوەندە بوو قسەکانم"
لە کۆتاییدا سەری داخست و دەستەکانی کردەوە گیرفانی

ئەوە باشە کە دەزانێت من هەمان هەستم نییە

بەڵام دڵنیام ئێستا هەست بە ئازار دەکا

تێدەگەم کە کەسێکت بەدڵە و ئەویش هەمان شت نا!

ئەوەش هەر بۆخۆی مردنە

"ڕاستە… من هەموو کاتەکە تۆم وەکو هاوپۆلێک و هاوڕێیەک بینیووە زیاتر نا، سوپاس کە تێگەیشتوانە رەفتارت کرد بەڵام… تۆ وتت 'لەوە ڕادێم' تکایە ئەگەر دەتوانی، با چیتر منت بەدڵ نەبێت ئەوە ئازارت دەدا"

"تەنانەت کە دەبینم خەمی منتە زیاتر قووڵ دەبمەوە لە خۆشەویستیت و وا دەکات ئازار بچێژم"

بە شڵەژاوی لێوی خۆمم خواردەوە

ئەو کوڕەش بۆخۆی شتێکە

بێ قسەی کردم

"بـا من بڕۆم"

ویستم بڕۆم بەڵام بانگی کردمەوە

"بەڵێ؟"

"من چاوەڕێت دەکەم، بێ هیوا نابم"

نەمزانی چی بڵێم تەنھا بە خێرایی سەرم جوڵاند و کتێبخانەکەم جێھێشت

گوومانم لەوە هەبوو گەر منی بەدڵبێت بەس خۆزگە وا نەبا… هەر بەڕاستی لەبەر ئەوەیە دەزانم ئازاری پێ دەگات، منیش ئەو هەستەم هەبووە… لە ژیانی ڕاستیم نا بەڵکو لە خەونەکەم، خۆ ئەویش نزیک بوو لەڕاستی

هیوادارم زوو بەسەر هەستەکانی زاڵبێت چونکە دڵنیام لەوەی من هیچ پەیوەندیەکی خۆشەویست و سۆزداریم لەگەڵ ئەو نابێت! دڵنیام لەوە

'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´



𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now