13

115 23 62
                                    

𝘷𝘰𝘵𝘦 & 𝘤𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

𝘷𝘰𝘵𝘦 & 𝘤𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵

ᵖᵃʳᵗ ᵗʰⁱʳᵗᵉᵉⁿ
____________________

~pov jungkook~

بە تیشکی خۆر خەبەرم بۆیەوە کە دەیدا لە ژوورەکەم وە هەستام و گەرماوێکم کرد وە ئەو جانتایانەی کە پێم بوو ویستم کەلوپەلەکانم چاک بکەمەوە چونکە بردبووم بۆ کێڵگەکە کۆتا جانتا کە مابوو هیچ کەلوپەلێکی منی تێدا نەبوو دوو دەفتەر و هەندێک شتی تری تێدا بوو پێم وابێت هی کامێلیایە ئەو لەبیری کردووە دەفتەرێکم دەرهێنا و سێرم کرد کە ئەوە دەفتەری وێنە کێشانەکەیەتی ئەو وێنەیەکم بینی کە ئەو دروستی کردبوو من بووم منی ٢١ ساڵ زۆر دڵخۆش بووم چونکە ئەو دووبارە وێنەی منی کێشا دەفتەرێکی تری تێدا بوو کە پێم وابێت دەفتەری یادگارییەکانی بوو کۆتا پەڕەم خوێندەوە تەنها کۆتا پەڕە نەمدەویست بیخوێنمەوە بەڵام هیوادارم شتێکی تێدا بێت کە بتوانم یارمەتی کامێلیا بدەم پێی تاکو لەو گۆشەگیرییەی ڕزگاری بێت، لەو پەڕەیەدا نوسرابوو:

من تەنها بە تەواوی بێزارم جیهان هیچ مانایەکی نییە بۆ من ئەوە ماوەی سێ ساڵە چەند جارێک هەوڵی خۆ کوشتنم داوە بەڵام بوێریم نەبووە دایکم دێتە خەونم بەردەوام ئەو وام لێ دەکات پەشیمان ببمەوە بەڵام تەواو لە ڕۆژی مردنی دایکمدا کۆتایی پێ دەهێنم دڵنیان ئەم جارە سەرکەوتوو دەبم لەوانەیە دایکم لێم خۆش نەبێت یاخود بچمە دۆزەخەوە بەڵام هەر خۆی من دۆزەخی ڕاستیم دیوە  لەوانەیە ئەوە ئەوە نەهێنێت کە من وای بۆ دەکەم بەڵام ئەوە بۆ من قورس بوو لەوانەیە بۆ کەسێکی تر وا نەبێت بەسەریدا زاڵ ببێت و ئەسڵەن گاڵتە بە من بکات کە وا لەخۆم دەکەم بەڵام ئەوە بۆ من جیاوازە ناتوانم بەسەر ئەوەدا زاڵ ببم هەوڵم دا بەڵام پێم نەکرا نەمتوانی ماوەی سێ ساڵم بە بێ بیرکردنەوە  لەو ڕووداوە بەڕێ نەکردووە لە مێشکم دەرناچێت هەموو کاتێک ئەو ساتە دێتەوە مێشکم لە لایەکی تر مردنی دایکم ئەو تاکە خێزانی من بوو ئەویش نەما تەواو ئیتر لە ڕۆژی مردنی دایکمدا کۆتایی بەم ژیانە نەفرەتییەم دەهێنم لاشم گرنگ نییە دەچمە دۆزەخ یان نا دۆزەخی ڕاستی لەوێ دەست پێ دەکات بەڵام دوای هەموو ئەوانە من هەر ئەو کارە دەکەم ئەمە کۆتا شتە کە لەم دەفتەرەدا دەینوسم هیوادارم نەخێر دڵنیام.

ئەو شەوەی مانگ پڕبوو(کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now