9

102 19 147
                                    

𝘷𝘰𝘵𝘦 & 𝘤𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵

Ops! Esta imagem não segue as nossas directrizes de conteúdo. Para continuares a publicar, por favor, remova-a ou carrega uma imagem diferente.

𝘷𝘰𝘵𝘦 & 𝘤𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵

ᵖᵃʳᵗ ⁿⁱⁿᵉ
___________________

لەگەڵ جۆنگکووک گەڕاینەوە ماڵەوە وە دەرگای ژوورەوەم کردەوە بەدوای دایکمدا گەڕام تاکو ئاگاداری بکەمەوە لەوەی کە جۆنگکووک لەگەڵمدا هاتووە بەڵام ئەوم لە هیچ شوێنێک نەدۆزیەوە لە ناو ژوورەکاندا گەڕام لە دەست شۆرەکاندا گەڕام کۆتا ژوور کە مابوو ژوورەکەی من بوو لەگەڵ جۆنگکووکدا ڕۆشتم بەڵام بەوەی کە بینیم هێز لە قاچەکانمدا نەما بینینی دایکم کە لەسەر زەوییەکە کەوتووە دڵمی پارچە پارچە کرد جۆنگکووک شۆک ببو بە هەمان شێوەی من بە قاچە لەرزیوەکانمەوە بەرەو لای دایکم ڕۆشتم ئەو هەناسەی نەدەدا

کامێلیا: دایکە دایکە چاوت بکەرەوە بۆچی لەسەر ئەم زەوییە خەوتوویت

ووتم بە دەنگە لەرزیوەکەمەوە

جۆنگکووک: کامێلیا هەستەوە تکایە بانگی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنم کردووە

وتی کاتێک دەیویست من هەستێنێتەوە تاکو دایکم لەو بارودۆخە نەبینم

کامێلیا: دایکە لێت دەپاڕێمەوە تکایە چاوەکانت بکەرەوە بەڵێن بێت جارێکی تر من بە خەمباری نەبینیتەوە تکایە تەنها تۆ چاوەکانت بکەرەوە دایکە تکایە من هەر تۆم هەیە لەم جیهانەدا

ووتم کاتێک بەهەموو هێزی خۆم هاوارم دەکردوو دەگریام، جۆنگکووک بە بینینی من خۆی پێ نەگیراو ئەویش لەگەڵمدا دەگریا

جۆنگکووک: کامێلیا تۆ دەبێت دڵخۆش بیت ئێستا دایکت لە بەهەشتە ئەو ئێستا هیچ ئازارێکی نییە لەوێ ژیانێکی خۆش دەژی و ئاگاداری تۆش دەبێت

ووتی بە دەنگە لەرزیوەکەی

کامێلیا: بەڵام منیش دەمەوێت لەگەڵ ئەو بم تکایە دایکە بگەڕێوە

ووتم بەگریانەوە

ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گەشت و پێیان ووتم کە دایکم دەمێکە مردووە بەهۆی جەڵدەی دڵەوە ناتوانم باوەڕ بکەم کە دایکم لەم ژیانە نەماوە هەرگیز باوەڕ بەوە ناکەم.

ئەو شەوەی مانگ پڕبوو(کۆتایی هاتووە)Onde as histórias ganham vida. Descobre agora