8

77 28 128
                                    

𝘷𝘰𝘵𝘦 & 𝘤𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵

Ουπς! Αυτή η εικόνα δεν ακολουθεί τους κανόνες περιεχομένου. Για να συνεχίσεις με την δημοσίευση, παρακαλώ αφαίρεσε την ή ανέβασε διαφορετική εικόνα.

𝘷𝘰𝘵𝘦 & 𝘤𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵

ᵖᵃʳᵗ ᵉⁱᵍʰᵗ
_____________________

~Pov jungkook~

ماوەی یەک هەفتە بوو نەمدەزانی کە کامێلیا لەکوێیەو چی بەسەر هاتووە تەنانەت ناونیشانی ئەویشم نەدەزانی کۆتا ڕۆژ کە بینیم ئەو زۆر دڵخۆش بوو چونکە ڕۆژی لەدایکبونمان بۆ ڕێکخستبوو هەمووان زۆر دڵخۆش بووین بەڵام دوای ئەوە کامێلیا نەدەهاتەوە بۆ قوتابخانە زۆر نیگەرانی ئەو بووم وەڵامی پەیوەندیەکانی ئێمە نەدەدایەوە بەڵام دوای هەفتەیەک دەرکەوتەوە تەنها ناو و ڕوخساری وەک خۆی مابوو ئەو هیچ پێنەدەکەنی بەتەواوی وەک کەسێکی بێ هەست وابوو نازانم چی بۆتە هۆی ئەمە بەڵام دڵنیام کە شتێکی ئەوەندە خراپی بەسەر هاتووە تا وای لێبێت من کامێلیا دەناسم ئەو زۆر بەهێزە بەڵام بۆ بۆچی ئێستا بەو شێوازەیە ئەو دەمترسێنێت، جیام بینی کە بەتەنها بوو

جۆنگکووک: جیا کامێلیا لەکوێیە

جیا: کەمێک پێش ئێستا لەگەڵم بوو بەڵام سی هیون هاتوو شتێکی بەگوێی کامێلیادا ووت و ڕۆشت کامێلیاش کەمێک تێکچوو ووتی دەبێت بڕوات منیش پێم وابوو کە پێویستە بە تەنها جێی بهێڵم بەڵام ئەو بەرەو ئاڕاستەی سەربانەکە ڕۆشت

جۆنگکووک: باشە سووپاس

ووتم بەخێرای و ڕامکرد بۆ ئەوەی بڕۆم بۆ سەربانی قوتابخانەکە بەخێرایی بە سەر پلیکانەکاندا هەنگاوم دەنا چوومە نێو سەربانەکەوە کامێلیام بینی لەسەر لێواری دیوارەکە بەنەفرەت بێت ئەو خەریکە دەکەوێت

جۆنگکووک: کامێلیا وەرە خوارەوە دەکەویت

نەمویست نزیکی ببمەوە ترسام لەوەی کە بکەوێت ئەو وا دەردەکەوت کە گریابێت بەبینینی من شڵەژا و هاتە خوارەوە ئەو بەپەلە ڕۆشت نازانم کێشە چییە بۆچی وادەکات بەڵام هیوادارم بەزووی بەسەریدا زاڵ بێت

~Pov kamelia~

ناتوانم چیتر بەرگەی بینینی سی هیون و لی تانگ بگرم ئەوان بەردەوام زەردەخەنەم بۆ دەکەن دەمەوێت هەردووکیان بە دەستەکانی خۆم بکوژم چیتر بەرگەی ئەم دۆزەخە ناگرم ناتوانم ناتوانم بەسەریدا زاڵ ببم، هەرگیز بیرم لەوە نەکردبۆوە کە ژیانم بەو شێوازە لەناو دەچێت و بێچارە دەبم 

ئەو شەوەی مانگ پڕبوو(کۆتایی هاتووە)Όπου ζουν οι ιστορίες. Ανακάλυψε τώρα