11

131 22 109
                                    

𝘷𝘰𝘵𝘦 & 𝘤𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

𝘷𝘰𝘵𝘦 & 𝘤𝘰𝘮𝘮𝘦𝘯𝘵

ᵖᵃʳᵗ ᵉˡᵉᵛᵉⁿ
____________________

~Pov jungkook~

سێ ساڵ تێپەڕی بەبێ بوونی کامێلیا من ئەوم لەدەست دا پێش ئەوەی هەستەکانی خۆمی بۆ دەرببڕم ئەوانیتر هەموویان دەزانن تەنانەت نامجوونی ئامۆزام کە ئێستا ئەویش هاتۆتە نێو خێزانەکەمان، بەڵام چی دوای سێ ساڵ  کامێلیام  بینیەوە ئەوە هەستێکی زۆر سەیر بوو نەم دەزانی چی پێ بڵێم ئەوانیتر زۆر پرسیاریان دەکرد بەڕوونی دیار بوو کە بەسەختی زۆردا تێپەڕیوە کاتێک ئەوم لەو بارودۆخەدا بینی کە لەلایەن دوو ڕێگرەوە بێزار دەکرا دڵمی کرد بە هەزاران پارچەوە نامجوون بە ژاپۆنی پێی ووتم کە سوزی خۆ ویست دیارە بەڵام ئەو نازانێت کە ئەو بە چ سەختیەکدا تێپەڕیوە منیش نازانم بەڵام ئەوە دەزانم کە چاوە جوانەکانی شەیتانێکی زۆریان بینیوە

کامێلیا: تۆ تەنها ناوم دەزانیت نەک چیرۆکەکەم، زەردەخەنەی من دەبینیت نەک ئازارەکەم، تۆ سەرنجی برینەکانم دەدەیت نەک شوێنەوارەکانی، تۆ دەتوانیت لێوەکانم بخوێنیتەوە نەک مێشکم

ووتی بەبێ هەستی ئەوە یەکەم قسەی بوو دوای سێ ساڵ بە بیستنی دەنگی ئارامی بە دڵم بەخشی ئەو وەک جادووگەرێک جادووی لە دڵم کردووە بەڵام ڕێگە نادەم کە دوبارە لەدەستم بچێت

نامجوون: ئێ..ببورە مەبەستم ئەوە نەبوو تەنها لە...

کامێلیا: تەنها لە زۆمبی دەچم

نامجوون: نەخێر چۆن شتی وا دەڵێیت تۆ زۆر جوانیت تەنها ئەوەیە کەمێک ساردی

جۆنگکووک: تکایە بێ دەنگ بن

نازانم بۆچی ئەوەم ووت بەڵام ئەوان فشاریان لە کامێلیا دەکرد هەموو سەرنجەکان هاتن بۆ من

جۆنگکووک: ئێ تەنها...مەبەستم ئەوە بوو کە زۆر پرسیاری سەیر دەکەن ئەو شتانە گرنگ نین تەنها ئەوە گرنگە کە کامێلیا سەلامەتە

جیا: بێگومان ئێمە زۆر دڵخۆش بووین بە بینینەوەت کامێلیا

کامێلیا دووبارە بێدەنگ بوو نازانم بۆچی هەر وا بێ دەنگە

ئەو شەوەی مانگ پڕبوو(کۆتایی هاتووە)Donde viven las historias. Descúbrelo ahora