روخساری بەرامبەر ڕووخساریەتی سەیر دەکات کە چۆن لێوەکانی کەلێنیان بۆ دروست بووە و هەناسە دەدات جگە لەوەی کە وەک شلک سوور بوونەتەوە ڕوومەتەکانی کە هەمان ڕەنگیان پۆشیوە چاوەکانی کە هاوشێوەی دەریان لە شەودا بەڵام دایانی خستبوو
دوو دەستە بچووکەکەی لەسەر سنگی دانابوو کە یەکێکیان لەسەر دڵی بوو وە شێتانە لێی دەدا بێگوومان ئەبێ هەستی بە بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەی سنگی کردبێ..
هەموو شتەکانی وا دەکات شێتانەتر ماچی بکاتەوە بەڵام ئێستا شتێکی گرنتر هەیە ئەویش باسکردنی ئەو وشانەی ناخی کە زۆر زۆر زیاتر لە هەر شتێک خواستی درکاندنیانی هەبوو...
«چۆن بیرت دەکردەوە...واتدەزانی کە من بەلامەوە خۆشە کە یەکسەر بتگەرێنمەوە شانشینەکەت؟؟ ئەوە کۆتا شت بوو کە بەلامەوە خۆشبێت...ئەو هەستانەی کە تۆ ئێستا هەتە من زۆر دەمێک پێش تۆ هەمبوو...سوێند دەخۆم زۆر خۆم فریو دا زۆر دڵم پشت گوێ خست بەڵام هێشتا شێتانە تۆی دەویست زۆر ئازارم چەشت وامزانی خۆشەویستیەکەم یەک لایەنە وامزانی کە هەستەکانم هەمیشە وا دەمێننەوە زۆر ترسام لەو ڕۆژانەی کە بیرم دەکردەوە بێ تۆ بەڕێی دەکەم...بەڵام چی بڵێم و چیم بکردایە کاتێ مێشکم هەمیشە پێی دەگوتم کە تۆ تەنها بە کەسێکی ئاسایی سەیرم دەکەی،،ئاخر گەر تۆش لە جێگای من بایتە هەمان شتت نەدەکرد هەمان وشەت نەدەگوت،؟؟»
شازادەکە دەروونی ئارامبوویەوە هەستە خراپەکانی نەدەمان و ون دەبوون هەروەها فرمێسکە خێراکانی دەگۆران بۆ فرمێسکی هێواش و گەرم...
بێگوومان گەورەکە هەستی کرد بۆیە قسەکانی وەستاند و ئەو دەستەی کە کەمەری کوڕەکەی پێ گرتبوو وەک خۆی هێشتیەوە و بە دەستەکەی تری پەنجە باریکەکانی نزیک کردەوە لە ڕوومەتە نەرمەکانی و فرمێسکەکانی سڕی....هێشتا گەلێک قسەی ماون بۆ گوتن بەڵام وادیارە فرمێسکەکانی یاری ڕێگربوون
-دەی وتم هەر فرمێسکێکی ئەو وەک ئازارێکە بۆ دڵی!!
دەستی لەسەر ڕوومەتی جوڵەی کرد بۆ ژێر چەناگەی و ڕووخساری بەرز کردەوە.
YOU ARE READING
◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙ
Short Storyســـەردەمـــانـــێڪـــ ئـــاشـــقـــے ئـــۆقـــیـــانووســـہ شـــینـــەڪـــانـــے دەریــــــا و زەریــــــاڪانـــ بـــووم بـــەڵـــامـــ ڪـــاتـــێ چـــاومـــ بە ئـــۆقـــیــانووســـہ ڕەشـــەڪـــانــے ئـــەو ڪـــەوتـــ...حـــاشـــامـــ لـــہ چـــاوە...
𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XXI
Start from the beginning