من ئەو کچەم کە زەردەخەنە دەکەم لەکاتێکدا دەمەوێت بگریم، ئەو کەسەم کە چەندەها بارگرانیم هەبووە بەڵام کەس بەوەی نەزانیوە، ئەو کەسەم کە بە هەموو دڵمەوە کەسانی ترم خۆش دەوێت بەڵام هەمیشە دڵم دەشکێنرێت، ئەو کەسەم کە لە دڵخۆشبوون دەترسم چونکە هەرکاتێک دڵخۆش ببم شتێکی خراپ ڕوودەدات ئەو کەسەم کە چەندەها هاوڕێی باشم هەیە بەڵام هەس بە تەنهایی دەکەم، ئەو کەسەم ئەگەر دڵم بشکێنیت داوای لێبوردنت لێ دەکەم، ئەو کەسەم کە هەرگیز بەجێت ناهێڵم کاتێک پێویستت بە منە، بەڵام ئێستا ئەی ئێستا چی هیچ کام لەو شتانە هیچ مانایەکی نییە بۆ من بۆچی من دەبێت باشبم لەکاتێکدا کەسانی دەوروبەرم زۆر خراپن بۆچی دەبێت خۆم دڵخۆش دەرخەم و هەستەکانی خۆم بشارمەوە داوای لێبوردن لە خۆم دەکەم کە بەبێ هۆ گریام کە هێشتم ئازارم پێ بگات کە ئێستا لەم باروودۆخەدام، نازانم چی ڕاستە و چی هەڵەیە، تا ئەم ساتەش هیوا خوازم کە ئەمە تەنها خەونێک بووبێت باوەڕم وایە کە ئەمە خەونە بەڵام چۆن لەم خەونە ناخۆشە بێمە دەرەوە چۆن دەبێت چیبکەم تا ڕزگارم بێت، لەو خەیاڵانە هاتمە دەرەوە بەو دەستەی لەسەر شانم داندرا لەلایەن جۆنگکووکەوە

جۆنگکووک: کامێلیا هەستە کاتی قوتابخانە تەواو بوو

کامێلیا: باشە

جۆنگکووک: پێم وایە تۆ باش نیت

کامێلیا: من باشم

جۆنگکووک: من لەگەڵت دێمەوە قسەش دووبارە ناکەمەوە

کامێلیا: پێویست ناکات

جۆنگکووک: پێشم کەوە

کامێلیا: باشە

نەمدەتوانی لەوە زیاتر ئینکاری بکەم بێزارم لە هەموو شتێک ناتوانم قسەش بکەم، لەگەڵ جۆنگکووک بەرەو ماڵەوە دۆڕۆشتم هەردووکمان زۆر بێدەنگ بووین جۆنگکووک وا دەردەکەوت کە بیەوێت قسە بکات بەڵام لەو کاتەی کە دەیویست قسە بکات پەشیمان دەبۆیەوە ئەو لێوی خۆی بەیەکەوە نوساندبوو بەڕادەیەک کە لێوی دیار نەمابوو و پشتە سەری خۆی دەخوراند ئەوە واتە کێشەیەکی هەیە بەڵام من نازانم کێشەی ئەو چییە ئەو بەردەوام بوو لە کردنی ئەوە منیش پرسیارم کرد

کامێلیا: ئەگەر پرسیارت هەیە بیکە یان ئەگەر دەتەوێت بڕۆیت بڕۆ

ووتم بەبێ هەستی

جۆنگکووک: ئێ..من نامەوێت بڕۆم تەنها.....

کامێلیا: تەنها چی

جۆنگکووک: تەنها پێم سەیر بوو کە دوای هەفتەیەک لە دیارنەمانت گەڕایتەوە گەڕانەوەکەت سەیر نەبوو بەڵکو ئەوە سەیر بوو کە تۆ زۆر گۆڕایت تۆ ئەو کامێلیایە نیت کە من دەمناسی من و ئەوانی تر هەرگیز تۆمان بەو شێوازە نەبینیوە وە کە تۆم بینی لە سەربانەکە زیاتر وەک ئەوە دەردەکەوت کە بێ هیوا بووبیت لە ژیان و بتەوێت....

ئەو شەوەی مانگ پڕبوو(کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now