جلەکانی جۆنگکووک

بەرەو پۆل دەڕۆشتم بەڵام کەوتم بەزەویدا بەهۆی ئەو کەسەی کە بەرم کەوت سێری سەرەوەم کرد ویستم قسە بکەم بەڵام خەندە کەوتە سەر لێوم کاتێک بینیم کە ئەوە جیمینی هاوپۆلمە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بەرەو پۆل دەڕۆشتم بەڵام کەوتم بەزەویدا بەهۆی ئەو کەسەی کە بەرم کەوت سێری سەرەوەم کرد ویستم قسە بکەم بەڵام خەندە کەوتە سەر لێوم کاتێک بینیم کە ئەوە جیمینی هاوپۆلمە

جیمین: ببورە کامێلیا ئاگاداری بەردەم خۆم نەبووم تۆ باشیت

ووتی بە نیگەرانیەوە و دەستی بۆ درێژ کردم تاکو هەستمەوە

کامێلیا: کێشە نییە من باشم

جیمین: ببورە

ووتی کاتێک خۆی داماو کرد تا لێی خۆش ببم

کامێلیا: ئاسایتە کوڕە خۆ نەمردم

جیمین پێکەنی و دوبارە بەردەوام بوو لە ڕاکردن ئەو بەڕاستی شێتە هەمیشە هەواڵێکی پێیە تا بۆ ئەوانی دیکەی باس بکات ئەو بەڕاستی زۆر بە وزەیە ئەو لە پۆلی تایبەت لە پلەی چوارەمە واتە دوای من پێویستە ئاگادار بم ئێمە لە پێشبڕکێداین ئەو دەیەوێت من دەر بکات لە شوێنەکەم.

بەرەو پۆل دەڕۆشتم بەنەفرەت بیت دوبارە ئەو سۆ جینە نەفرەتییە هاتووە بۆ لای جۆنگکووک ئەو وەک مێشولە بە جۆنگکووکەوە نوساوە بەڵام جۆنگکووک هەر سێریشی ناکات بەڕاستی ڕقم لێیە هەمیشە ڕەت دەکرێتەوە بەڵام نازانم بۆچی لە ئاستی خۆی کەم دەکاتەوە ئەوە شەرمەزارییە بەڕاستی.

چومە پۆل وە کتێبە دڵخوازەکەم دەرهێان بە ناوی  (زمانی جەستە) واتە ئەگەر کەسێک درۆ بکات ڕاستەوخۆ دەزانم یاخود لە هەستە ڕاستەقینەکانیان تێدەگەم ئەوە شتێکی خۆشە زۆر کەس باوەڕیان پێی نییە بەڵام ئەوە ڕاستییە کە لەکاتی قسە کردندا جەستەش کار دەکات و ڕاستگۆیانە دەجوڵێت کەمێکم خوێندەوە بەڵام جیا دووبارە هاتووە تاکو بێزارم بکات

جیا: دووبارە ئەم کتێبە بێ سودە

کامێلیا: یا پەیوەندیت نەبێت ئەوە بێ سوود نییە لە کۆتایدا ئەوەی دەم نەیڵێت جەستە دەیڵێت

جیا: ئێ کەواتە سێری جۆنگکووک بکە کە لەگەڵ سۆ جینا قسە دەکات بزانە هەستی چۆنە

ئەو شەوەی مانگ پڕبوو(کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now