𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛.XII

Start from the beginning
                                    

بەڵام بەشەکەی تری کە مێشکی بوو بە توندی بەرپەرچی دایەوە پێی ڕاگەیاند کە چی دەبێت کاتێ ئەو هەڵسا ئایە چی وەڵامم دەداتەوە،چ ئابڕوو چوونێکە.وەرەوە سەر خۆت..

وەک هەر جارێک کاپتنەکە هەمیشە هەستەکانی بەلاوە ناو ڕێی ئەقڵی گرتە بەر،دوورکەوتەوە و بەرەو جێگای خۆی بەڕێکەوت،وە پاڵکەوت.

-وەرەوە سەر خۆت کیم،هەستەکانت کۆنتڕۆڵ بکە پێش ئەوەی کۆنتڕۆڵت بکەن!

...

لە خەوە قۆڵەکەی دابوو بەڵام پێڵوی چاوەکانی دەستی کرد بە جوڵە بەهۆی ئەو تیشکەی زێرینەی بەری دەکەوت بە گرژی و قورسی چاوەکانی کردەوە.
وە بۆی دەرکەوت ئەو تیشکە بێزارەکەرە تیشکی خۆرە

کە لە پەنجەرە بچووکەکەوە ڕێی گرتبوو.
دووایی کەمێک لە بیرکردنەوەو باوەشک دان لەناکاو بیری لە کۆتا کاتی شەو بوو.

«بوەستە من چۆن هاتوومەتە ناو جێگاکەم»بە سەرسامیەوە..لەخۆی پرسی.

«نەکا ئەو..»هەمان شت کە بیری لێدەکردەوە بەڵێ تای ئەوی هێنا ئەوێ«یااا نەفرەت چەند شەرمە،چۆن سەیری بکەم،جۆنگووکی گەمژە چۆن خەوت لێکەوت»
بەنووزەوە وتی کاتێ جووڵەی سەیر سەیری دەکرد لەسەر سیسەمەکە وەک شێتێک.

بەهەرحاڵ تازە شتەکە روویداوە بۆیە قژی کەمێک ڕێکخست لەکەڵ جێگاکەی سەیری جێگەی تای کرد و بینی کە ڕێکخراوە وا دیارە ئەو زوو هەڵساوە؟
بەڵام هەر لەگەڵ بیرکردنەوە لە تای و دوێنێ شەو گۆنا ئاڵەکانی دەستیان کرد بە گەرم بوون و سوور بوونەوە.

«هااھ من چیمە واباشترە زوو برۆم ئاو بە ڕووخسارم داکەم بەڵێھ»بە کیوتی وتی کاتێ ڕووخساری شاردبوویەوە لە نێوان دەستەکانی.بەرەو دەستشۆرەکە ڕۆشت و ڕووخساری شۆری وە وشکی کردەوە.
حەزی دەکرد خۆشی بشووات بەڵام جلی لا نەبوو
بەهەرحاڵ کۆتا جار ڕێگای جێشتخانەی گرتە بەر.

کە گەیشتە ئەوێ جین هیۆنگی بینی کە خەریکی شۆردنی قاپەکانە وە گۆرانیش بەدەم شۆردنیان ئەڵێت
بزەیەکی کرد بۆ قشتی هیۆنگەکەی،جین زوو هەستی بە هەبوونی ئەو کرد بۆیە ڕووی سووڕاند.

«ئۆھ کووکی بەخەبەر هاتی کەروێشک»
پرسی؟

«بەڵێ هیۆنگ بەیانیت باش کوا ئەوانەی تر»
کووک وتی

«ئەوان نانیان خواردوە تەنها تۆ ماویت،دەی وەرە دانیشە با خواردنت بۆ تێکەم»جین وتی،کووکیش دوای قسەی ئەو بە هێمنی بەرەو مێز و کورسیە ڕۆشت دانیشت بە ئاقڵی وەک ئەوەی منداڵێکی بچووک دایکی فرمانی پێکردبێت.

دواتر جین خواردنەکانی لە لا دانا و خۆشی دانیشت.
کووکیش دەستی کرد بە خواردنە خۆشەکانی هیۆنگەکەی بە چێژەوە دەیانی خوارد خواردنەکانی کۆشک بە تام بوون بەڵام هەرگیز ناگەنەوە بە هی جین هیۆنگی...

◗چــەتــەڪـەمــ◖ƚƙOn viuen les histories. Descobreix ara