-17-

80 13 0
                                    

"بیربکەرەوە دەربارەی خەیاڵەکانت
من و تۆ
پێکەوە
بیربکەوە لەشەوێکی کریسمسدا لەگەڵ منداڵی وردکۆڵانەدا یاری بکەین کەئەوان پارچەیەک بن لەئێمە
تۆ هیوات پێدام بەم ڕەفتارانەت
کۆشکێکم دروست کردووە لەخەیاڵ بۆ ئێمە
دەترسم!
چی ئەگەر ئەو کۆشکە بڕووخێت؟
چی ئەگەر برووخێت بەسەر سەرمداو هیچ ئاسەوارێک لەئێمە بوونی نەمێنێت ؟"

- بۆچی هەمیشە خەیاڵت دەڕوات ؟
"ڕایڵ پرسیاری لێکردم کاتێک بەرامبەر بەمن دانیشت لەشوێنی کارەکەمدا"

- شتگەلێکی وەها بوونی نیە خەیاڵم بەلای خۆیدا ببات.
"درۆم کرد لەپێناو شاردنەوەی ئەو راستیەی من پێی دڵخۆشم بەڵام نامەوێت کەسی تر دڵتەنگ بکات"

- باشە٬ تۆ ڕزگارت بوو بەڵام بۆجارێکی تر دەرباز بوون نیە خانمەکەم.
"خانمەکەم"لەگەڵ وتنی ئەم وشەیە بەتەواوەتی لەرزێک بەمندا هات تێناگەم بۆچی و چۆن بەڵام گرنگی نادەمێ هەرگیز"

زەردەخەیەکمان بەڕووی یەکدیدا کرد و ئەو ڕۆشت بەلای کاری خۆیەوە

ماوەی سێ مانگ دەبێت لەپەیوەندیە نهێنیەکەی من و کارسۆن
هیچ کەسێک پێی نەزانیوە
ئەو هەمیشە پێم دەڵێت بە بیانوی کاری بارزگانی باوکم دەخەڵەتێنم و هەردووکمان دەڕۆین بۆ پیتەربورگ.
بەڵام هیچ دڵنیای و ڕاستگۆیەک لەکردارەکانیدا بوونی نیە!
کاتێک بیردەکەمەوە ئەو دەچێت بۆلای ئەو ئافرەتەو کاتی لەگەڵ بەسەر دەبات و لەنێو خەڵکیشدا بڵاوی دەکاتەوە بەتەواوەتی دەکەومە گوومان
-چۆن ئەو من لێرە بەتەنیا جێدەهێڵێت و من بەنهێنی پەیوەندی لەگەڵدا دەبەستم و هیچ جۆرە دڵنیایەکم نیە؟-

ئەم ماوەیەی بەتەواوەتی ڕەفتاری گۆڕاوە لەگەڵمدا
تاکەکەس کەهەمو و ئەمانە ئاگاداربێت لیلیە
وەمن ئێستا پێویستم بەوە
نامەیەکی کورتم بۆ ڕەوانە کرد بۆئەوەی بێت بۆلام
وە پاش کەمێکی تر دەگات

- هێی ورچ
دووبارە دەنگە پتەوەکەی لەمێشکمدا قەتیس بوو لەگەڵ هاتنی و دانیشتنی بەرامبەر بەمن تێگەشت کەوا پێویستم بە  گفتوگۆیەکی قووڵ هەیە

- هیچ شتێک ڕوویداوە؟

برۆکانی لێک نابوو دەیویست بزانێت چیم لەژێر ڕەفتارە بێدەنگەکەم شاردۆتەوە

- دەترسم

هەموو ئەوەی کەوتم ئەم وشەیە بوو

- لەچ شتێک دەترسی؟

وەکو لێکۆڵەرێک دەیویست بزانێت لەچی دەترسم
لەهەمان کاتدا هیچ ئارامیەکی نەمابوو بۆ ئەوەی هەمووشتێک بزانێت

- لەو پەیوەندیە ترسناکەی من و ئەو" تێناگەم بۆچی نایەوێت ئەم شتە ئاشکرا بکات بۆچی نایەوێت بۆچی هەمیشە من بە نهێنی دەبینێت و چێژ لەمن وەردەگرێت؟

'بەجۆرێک لێمی دەروانی وەک ئەوەی بەزەی بەمندا بێتەوە نەمدەزانی چۆن پێناسەی هەستەکانم بکەم چۆن ئەو تێبگەیەنم کە ناتوانم کۆنتڕۆڵی هەستەکانم بکەم

  "𝗔𝗦 𝗔 𝗙𝗢𝗢𝗟"Where stories live. Discover now